خبرها،نظرها

پەیامی قورئان(١٠)

پەیامی قورعان

وەرگێڕ: سەعدی مورادی

(قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنْفُسِكُمْ) ١٦٥ آل عمران.

واتە”
تۆ ئەی پێغەمبەر (دخ) پێیان فەرموو: ئەو بەڵایە لە لایەن خۆتانەوە پێتان گەیشتووە.

👈وانە”

1⃣ هەر وەختێ خەم و خەفەت و سەرنەکەوتن ڕووی تێکردی بگەرێوە بۆ دەروونی خۆت! خوای گەورە تاقی کردوویتەوە تا چاک بکات ئەو شتەی کە هیچ شتێ چاکی نەئەکرد تاقیکاری نەبێ.

2⃣ سیرە نووسان و فەرموودە ناسان ئەگێڕنەوە:
ئاسمان بارانی گرتۆ لە سەردەمی سولەیمان پێغەمبەردا، چووە دەر لەگەڵ خەڵکیدا بۆ نوێژە بارانە، مێروولەیێکی دی دەستی بەرز کردبووەوە بەرەو ئاسمان و ئەیگوت”
پەروەردگارا تۆ ئەزانی بەڵا نایێتە خوار مەگەر بە هۆی تاوان کردنەوە نەبێ!
لاشناچێ بە تۆبە کردن نەبێ!
ئێمەش بەشێکین لە خوڵقاوانی جەنابت!
بەندەیێکین لە بەندەکانت!
👈 بە تاوانی بنیادەمەکان مەمانگرە و لە بەینمان مەبە!
ـ حەزرەتی سولەیمان فەرمووی: وەگەڕێن بە دڵنیاییەوە گیرابوو بۆتان بە هۆی پاڕانەوە و لاڵانەوەی ئەو مێروولە!.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمْ) ٢٥ اسرا.

واتە” پەروەردگارتان ئاگاترە بەوەی لە ناختانایە.

👈 وانە”

ئەگەر وتیان سەبارەت بە تۆ شتێک کە لە تۆیا نەبوو،
یان ئەگەر تانەیاندا لە نییەتت،
یان گومانی خراپیان پێبردی،
یان عەیبیان لێگرتی و غەیبەتیان کردی،
هیچکام لەمانە زیانت پێناگەیێنن مادام خوای گەورە ئاگای لە دەروونتە.

2⃣ ئەگەر بە تۆن  بۆیان پێوانە کردی پێداهەڵگوتن،
با بشت بەنە ڕیزی چاکان و تاریفی زۆرتکەن،
با بەرگی پارێزگارانیشت بە باڵا هەڵکێشن،
هیچکام لەمانە سوودت پێناگەیێنن مادام خوای گەورە ئەزانێ چیت لە دڵایە!
👈 بیرت بێ،
خوای گەورە سەیری سەر و سیمات ناکا بەڵکوو ئەڕوانێتە دڵ و نیەتت.
ـ کەواتە چاک و پاک بکە شوێنگەی ڕوانگەی پەروەردگار پاشان بە دڵنیایی و ئاسوودەییەوە برۆ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَي اللّهِ) ٨٦ یوسف.
واتە” حەزرەتی یاقووب فەرمووی: من شکایەتی حاڵی خۆم و پەژارەم بەس ئەبەمە خزمەت خوای گەورە.

ـ وانە”

1⃣ دەردی دڵکردن لای خەڵکی بەزەیی هێنەرە، بەڵام کردنەوەی سفرەی دڵ لە حزووری خوادا ڕاکێشەری ڕەحمەتی خوایە.

2⃣ لاواز قەت لای داماوی وەک خۆی دەردە دڵ ناکات، لە کاتێکا هەموو خەڵکی بێ دەسەڵاتن!
ـ هەژار لای هەژارێکی وەک خۆی قەت دەردە دڵ ناکات، حاڵیش وایە هەموو خەڵکی هەژارن!

3⃣ بێ هێز و داماوەکان پەنا ئەبەنە بەر بە هێزەکان، خۆ لە خواوەندیش بە هێزتر وەگیر ناکەوێ.
ـ نەدار پەنا ئەبا بۆ دارا، لە پەوروەردگاریش داراتر نییە.

4⃣ ژیان بکە و بژی، گشت نەداری و داماوی و کەموکووڕیەکانت لای خوایە و ئەیزانێ.
ـ بگری
ـ وەلاڵێ
ـ داماو بە
ـ داواکار بە

👈 بەڵام لای خەڵکی سەر بەرز بە،
👈 برینــــــت بگەزە و جوامێر بە،
👈 ڕوانینی سۆزدارانە لە چاوی خەڵکیدا، کەسری شانە!
👈 تێڕادیوی لە گیرفانی خەڵکی، لاریێکی‌ترە!.

نوسەر: ئەدهەم شەڕقاوی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا