دعوت اسلامیرمضان

دیاری شەوانـی مانگی ڕەمەزان (۳۰-۶)

دیاری شەوانـی مانگی ڕەمەزان

(ڕەمەزان و ڕۆژوو و تەندروستیی)

مانگی ڕەمەزان لە ڕووی تەندروستییی مرۆڤەوە، مانگی پشوودانە بە گەدەو كۆئەندامی هەرس و سووڕی خوێن و فڕێدانی ماددە ژاراوییەكانی ناو جەستەو لەناوبردنی خانە لاوازو بێ كەڵكەكان، لە ڕێی ڕۆژووگرتنەوە. با بە زیادەڕەویی لە خۆراك و خواردنی زۆری بابەتی چەوریی و شیرینی، بەشێک لە حیکمەت و سوودەكانی ڕۆژوو لەدەست نەدەین. چونكە لە ڕووی زانستییەوە سەلماوە كە ساڵانە گەدەو كۆئەندامی هەرس پێویستیان بە پشووپێدان هەیە.
خوای گەورە بۆ ڕێژەی خواردن و خواردنەوەی ئێمە، ڕێسایەكی گشتیی فەرمووە، دەفەرموێ: (كلوا واشربوا ولا تسرفوا)، واتە: بخۆن و بخۆنەوەو زیادەخۆریی مەكەن. ئەمە بۆ هەموو كاتێكە، نەك تەنها ڕەمەزان. بۆیە پێغەمبەری خواش (درودی خوای لەسەر) لەم بارەیەوە فەرموویەتی: (ما مَلَأَ آدمِيٌّ وِعاءً شَرًّا مِنْ بَطْنِهِ، بحسب ابن آدم أُكُلاتٍ يُقِمْنَ صُلْبَهُ، فإنْ كانَ لا مُحالَةَ فثُلُثٌ لِطَعامِهِ، وثُلُثٌ لشَرابه، وثُلُثٌ لنَفَسِهِ)، (سنن الترمذي، بسند صحيح) بە ژمارە: (2302)، واتە: مرۆڤ هیچ دەفرێكی پڕ نەكردووە، خراپتر بێت لە سكی خۆی، مرۆڤ بەسیەتی چەند پاروویەك بخوات، تا ئەوەندە خۆی ڕابگرێت. ئەگەر هەر بڕیار بێت پڕی بكات، با سێیەكی ناو سكى بۆ خواردن بێت و سێیەكی بۆ خواردنەوە بێت و سێیەكی (بە خاڵی بێڵێتەوە) بۆ هەناسەی. واتە: با هەمیشە سێیەكی گەدە خاڵی بێت.
ئەم فەرموودەیە ئاماژەیەكی پزیشكیی گرنگی تێدایە، لەم ساڵانەی دواییدا پزیشكان پێی گەیشتون، ئەویش ئەمەیە كە: باشترین بڕی خواردن كە سوود بە مرۆڤ بگەیەنێت، ئەوەیە كە بڕەكەی ئەوەندە بێت هەمیشە سێ یەكی گەدە بە خاڵی بمێنێتەوە، واتە خواردن و خواردنەوە، تەنها دوو لەسەر سێی گەدە پڕ بكەنەوە.

✍️#مامۆستاعمرعبدالعزیز

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا