کوردیمناجات

ڕاز و نیاز

ڕاز و نیاز

خــوایـە بۆ تۆیە مــەدح و ســپــاســـم
بێجگە لە زاتت هیچ کـەس نــانــاســم

گـــەڵاڵــــەی بـــیـــرم وا دانــــەڕێـــــژم
دیـــارە زۆر ســپــڵە و نەفام و کـاســم

ئــەی ئــەو کەسەی پێت بەخشیم ژیـن
بێ تۆ نیمە هیچ بڕست و زۆر کەساسم

خــــوای چــەوســاوان هــەر بـۆ تـۆیە
خـــورپــــەی دڵ و بــاس و خــواســم

گەر سفرەی دڵ بۆ کەسێ‌تر ئاوەڵاکەم
لە بن دێنم بەردی بناغە و ئــەســاسـم

لە مامەڵە و چەندوچوونی ڕۆژانی ژین
بێ نەوام و زۆر مایە پووچ و ئیفلاسم

بە گیان بکڕم شوێنکەوتنی ڕێبازەکەت
ڕاستەڕێ گرتوی کامەران و فرە خاسم

بە کوژانەوەی چرای ڕووناکی دیـنـەکەت
پڕشنگی ژین بێ سۆمایە و گەلێک یاسم

مـــنــی مرۆ لە زەریــای تـۆ جـۆ هـەڵگرم
کــانـیـاوەکـەم پــڕ لـە ئـاوە وەک ئاراسم

ڕەوانەت کرد هـــەڵـگـــرانی ئاڵای ئاشتی
تــا گـۆی زەوی وەڕازێنم و خــوا بـنـاسم

گــەر لادەم و بـســڕمەوە ڕەنگی گەشیان
زار و نـــزار ڕەش هەڵگەڕاو وەک پەڵاسم

پـــەیـــامــەکــەت ڕێنوێنمانە بۆ باشترین
ڕچــەی ژیــان، لــێــی لابـدەم ناسـپـاسـم

پــشــوودان و حــەسـانـەوە لە نێو باخت
گیان گەشێنە بۆ ژین و مان و ئەنــفاســم

خــوایــە لــە بــاخـی خەمڵیوی بەهەشــتا
بــژیــن لــە کـــۆڕی پیـاوانـــا کـەیـف‌سازم

بـــەڵام پـــێــش چوونی بەهەشتی ئـەولا
بــەهــەشـتــی‌ بـــژیــم ڕاسـاڵ و ڕاســـم

بانە ـ احمدعباسي

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا