تاریخشخصیت ها

دیمانە لەگەڵ مامۆستا عەبدولقادر ڕەبانی فەڕ

◼️ سڵاو و ڕێزم هەیە لە خزمەت برایان و خوشکانی زێدە ئازیز.

◼️ سەرەتا ڕێزی تایبەتیم هەیە بۆ مامۆستا ڕەسوڵی ڕەسولی کیا….کە هاندەری من و مامۆستا عەبدولقادر ڕەببانی فەر بوو بۆ پێک هێنانی ئەم دیمانەیە.

ئەمە یەکەم دیمانەو ئەزموونی منە لەم بەستێنەدا. هیوادارم جێی ڕەزامەندی گش لایەکتان بێ.

???? ئاماژە: ئاشنا بوونی من لە گەڵ بەڕێز مامۆستا مەلا عەبدولقادر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۳٦۳ ئەوکات کە من سوختە و مامۆستاش موستەعید بوو، لە حوجرەی شارەدێی (پەسوێی) پیرانشار بووین.
مامۆستای پەسوێ حاجی مامۆستا سەیید نورەددین واژی بوو…کە ئێستاکەش هەر لەوێیە. و دوعایی تەمەن دڕێژی بۆ دەکەیین
◼️ فەقێکانی ئەوکاتی پەسوێ، نزیکی ۲۰ کەسێک دە بوون
موستەعیدەکان بریتی بوون لەم بەڕێزانە:
۱ـ مامۆستا سەیید حوسەیین قەووامی.
۲ـماموستا مەلا عەبدوولقادر ڕەببانی فەر
۳ـ ماموستا ڕەسوڵی ئەندێزێ
٤ـ مامۆستا ئەسعەدی شەریفی
و…
◼️ ماڵی ماموستا مەلا عەبدوولقادر رەببانی فەر، واتە؛ ماڵە بابی، نزیکی مزگەووت بوو. بابی مامۆستا پیاوێکی زۆر موباڕەک بوو. ئەوکات تەمەنی نزیک حەفتا ساڵ سەرتر دەبوو. بەردەوام لە نوێژە بەکۆمەڵەکانی(نماز جماعت) مزگەووت بەشدار بوو. ڕدێنەکی زۆر سپی و جوانی هەبوو. خوا لێیخۆش بێ

هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی مامۆستا

◼️ لە نێو ئەم هەموو موستەعیدانە دا مامۆستا لە هەموویان زیاتر هەستی بە بەرپرسیایەتی دەکرد. لە بیرمە جاڕێک هەموو سوختەکانی کۆ کرنەوە، زۆری ئامۆژگاری کردین؛ کە تەمەنی خۆتان بە فیڕۆ مەدەن … ژیانی مامۆستا شێخ مەعڕوفی نۆدهی بۆ گێڕانەوە.
◼️ مامۆستا خەتتێکی زۆر خۆشی هەبوو. ….کتێیبی (الوضع) و (الاستعاره) و (الوسیلە فی شرح الفضله) و…. بە خەتتی خۆشی خۆی بۆ فەقێیان دەنوسیەوە
◼️ مامۆستا فەقێیەکی زۆر زیرەک و باسەواد بوو.. لەو لاش زۆر بێ فیز بوو…
ئەمەش دیمانەی من لەگەڵ ئەم بەڕێزە

پرسیاری ۱ ـ سڵاو مامۆستا مەلا عبدالقادر تکایە خۆت بناسێنە و لە کۆ لە دایک بویە؟

وەڵام : بەنێوی خودای میری مەزن
سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ ئێوە و هەموو دۆستانی ئازیز و خۆشەویستم
پیرانشار
کورتەی ژیــــانم
ـ لەئــاوایـــی گەڵـــوان سەربــەشــاری نەغەدە چـــاوم بەدنــیای ڕوون هەڵێناوە.
ـ داویی بــاوکم کــۆچ بــاری لێناوە ولەشارەدێی پــەســـوێ گیرساوەتەوە.
دەورەی منداڵیم لەوگــوندەگوزەراوە ولەتەمەنی شەش حەوت ساڵی دا بــاوکی ڕەحمەتیم بردمی بۆ مەدرەسەی و نێونوسی کردم.
ساڵەکانی ۱۳٤۸–۱۳٤۹ئەوکات مەدرسەکەمان سپای دانشی هەبۆ.
پۆلی پێنجم تەواو کرد، لەئیمتیحانی کــۆتایی پۆلی پێنج لەمدرسەی” مەحمودقادری”لەپیرانشارلەجۆزەردانی ساڵی ۱۳٥٤٫بەسەرکەوتویی دەرچووم.
لەهەمان ساڵی ۱۳٥٤ /زەمانی شای بو [محمدرضاپهلوی]لەهەوەڵەکانی پاییزدا بــاوکم بردمی بۆ مزگەوتی ئاوایی و بووم بەقـوتابی قـــوڕئان خــوێنی مزگەوت.

پرسیاری۲ـ مامۆستا گیان ؛ کەی چویە ناو حوجرەی فەقێیان و کێ هاندەرت بوو و مامۆستاکانت کێ بوو؟

وڵام:
ـ پاییـزوزستانی ســاڵی ۱۳٥٤/لەلای مــاموســتامەلاحوسێن خەڵکی گوندی بــورهان قــوڕئــانی پیرۆزم خــوێند.
ماموستامەلاحوسێن وەک پرسیومەتائێستاش دانیشتوی گوندی بورهانی نزیک خانەقایە،ئەوکات لەپەسوێ سوختە بو لەلای حاجی مامۆستامەلاخالیدعیسی زادەکتێبی جامی دەخوێند.مامۆستاخــۆی قوڕئان خوێنێکی زۆرلێهاتوو بو، خوداخێری دنیا وقیامەتی بنوسێ ئەوقورئانەی ماموستاپێی کوتومە بۆمن بۆتە سەرمایە. خودالێمان قەبوڵ کات.

–دوای نەورۆزی ساڵی ۱۳٥٥هەرلەخزمەتی ماموستاحوسێن داکتێبی لۆغەت نامەی ئەحمەدی م دەست پێکرد وبوم بەفەقێ قادر.
پەسوێ گوندێکی خۆش وگەورەبو فەقێکان زۆر وزووزوو دەهاتن ودەڕۆیشتن.
من تا بەهاری ساڵی ۱۳٥۷/وەک قوتابیەک هەرلەپەسوێ مامەوە،ڕۆژانەبۆدەرس خوێندن و دەورکردنەدەچومەحوجرە ومزگەوت، شەوانە بۆخەوتن دەچومەوەماڵی باوکم.
ئاخیرەکانی ساڵی ۱۳٥٦/حاجی مامۆستا مەلاموحەممەد میهدی زادە خەڵکی ئاوایی بێمزورتێ سەر بەشاری شنۆ، لەپەسوێ ئیجازەی مەلایەتی وەرگرت ومنیش وەکوفەقێیەک لەخزمەتی دا لەهەوەڵی بەهاری ساڵی ۱۳٥۷/بەهاوڕێیەتی چەندفەقێی دیکە بۆ یەکەمجار لەماڵی باوکم ولەئــاوایی پەسوێ جودا بومەوە

پرسیاری ۳ ـ مامۆستا لە پەسوێ ڕا بۆ کوێ چووی؟لای کام مامۆستا و کام ئاوایی دەستت کرد بە دەرس خوێندن؟

وڵام : لەماوەی ئەودوساڵە کەلەپەسوێ قوتابی بووم لە خزمەت ئەو بەڕێزانە دا شاگردیم کردووە
اــ ماموستامەلاعوسمان ماژگەیی. وا بزانم ئێستالەشاری سەقزە.
ب ــ مامۆستامەلائەحمەدسوری گۆمانی دانیشتوی پیرانشار.
ج ــ مامۆستامەلاکەریم شەمسی خەڵکی نێزێ.بەڕەحمەتی خواچووە.

ــ لەساڵی۱۳٥۷تاهەوەڵی ئوردیبەهێشتی ساڵی شەست لەخزمەتی ئەو بەڕێزانەدا ئیفتیخاری شاگردیم بووە
اـ مامۆستامەلا مەحەممەد مەهدیزادە لەئاوایی سەوجە سەربەشاری شنۆ.
ب ـ مامۆستامەلامحمدڕەخشا مامۆستا وپێشنوێژی ئاوایی کێلە بەلەبان سەر بەپیرانشار کەئێستالەژیان ماڵئاوایی کردوە.
ج ــ مامۆستامەلا خدر ، ماموستا و پێشنوێژی ئاوایی موسالان سەربەشاری سەردەشت،کەئێستاش لەشوێنی خۆی ماوە.
ــ گەڕانەوە بۆجاری دوهەم بۆکێلێ.
°°ئەوکات زستانی ساڵی ۱۳٥۷/بو شۆڕشی ئیسلامی هاتبووە سەرکەتن و لەمانگی ڕێبەندان دا بو شای ئێران ڕویشت وئێرانی بەجێهێشت.
د ــ مامۆستامەلاعلی رەحیمی کە ئێستا لەپیرانشار لەمزگەوتی مەلا دۆنەخۆر مامۆستا و پێشنوێژە.
ه ــ حاجی مامۆستا مەلاقادری کوردی لەگوندی نەمنجە سەر بەپیرانشار، ئیمام وپێشنوێژی ئاوایی بو.
وــ حاجی مامۆستا مەلارەسوڵ فەتحی ڕاد، بەهاروهاوینی ساڵی ۱۳٥۹/ کە مامۆستا لەئاوایی کاسەکەران سەربەشاری پیرانشار ئیمام وپێشنوێژی ئاوایی بو.
زــ ڕەحمەتی، مامۆستامەلا مەحمود سولەیمانی لەگوندی بادیناوێی پیران لەگەڵ کوری بەڕێزیان ماموستا مەلا عوسمان ؛ ئێستانیشتەجێی پیرانشارە، ئەوسا مامۆستای ئاوایی بوون.
ــ لەدوهەمین ڕۆژی مانگی گوڵانی ساڵی ۱۳٥۸/ه ش/ دابو، من وەکوو سوختە شاگردی مامۆستا مەلاعەلی رەحیمی بووم،کتێبی تەسریفی مەلاعەلی م دەخوێند ، دوهه م ڕۆژ بو چوبوینە ئاوایی کەوپەڕ کەئەوکات مامۆستا مەلاحەسەن مامۆستا ومودەڕیس بوولەکەوپەر،شەڕی خوێناوی بەینی کوردوتورک لەشاری نەغەدە ڕوی دا.
زۆرکەسی بێ تاوانی تێداکوژرا وزۆر خوێنی بەناهەقی تێداڕژا لەهەردو بەران.
ئاخیروکۆتاییەکانی هاوین وهەوەڵەکانی پاییزی ساڵی ۱۳٥۹/ هەتاوی بوکە شەڕی خوێناوی وماڵ وێرانکەری ئێران وعێراق ڕوی دا وبۆ ماوەی هەشت ساڵ درێژەی کێشا.
لەو نێوەدائێمەش حوجرە ودەرسمان تەعتیل بوو ،بۆ ماوەی حەوت مانگ چومەوە ماڵی باوکم تاکو هەوەڵی مانگی گوڵان هەر وابێکار وبێدەرس و دەور؛مامەوە.
لەهەوەڵی مانگی گوڵانی ساڵی ۱۳٦۰/هەتاوی تادوایی نەورۆزی ساڵی ۱۳٦۲/لەخزمەتی حاجی مامۆستا مەلاســولەیمانی ڕوحانی کە ئێستا دانیشتو وئیمام جومعەی گوندی شیناوێی سەر بەپیرانشارە ، مامەوە ولەخزمەتی مامۆستادائەوپەڕی کەڵکم وەرگرت،کەئەوان ساڵان مامۆستا لەئــاوایی گرداسێ مامۆستای گوندی بوو.
لەماوەی ئەودوساڵەدا بۆماوەی بیست وپێنج ڕۆژحوجرەکەی مامۆستا سولەیمانم جێهێشت وچوم بۆئاوایی ڕکاوێ کەئەوکات مامۆستا؛مەلاڕەسوڵی مەقدوری ـ مەنعاوی ـ لەوێ مامۆستا بوو
/۱۳٦۱/۸/۱۳ــ تا۱۳٦۱/۹/۸ زوو بەهەڵەی خۆم زانی وگەڕامەوە بۆگرداسێ بۆ حوجرەکەی مامۆستا سولەیمان.
دوای نەورۆزی ساڵی ۱۳٦۲هەتاوی چومەوەپەسوێ ولەخزمەتی حاجی مامۆستا مەلاسەییدنوورەدین واژی و تاکۆتایی بەهار ولەوێرا لەهەوەڵی هاوینەوە تانیوەی پاییزی ئەوساڵە چومە خزمەتی حاجی مامۆستا مەلامحمدی بداغی کەئەوساچوبو بۆ ئـاوایی زێوکە ودوایی لەوێڕا هاتە نێوشاری پیرانشار بۆ سەرمزگەوتی خانەقا.

پرسیاری ۴ ـ مامۆستا ؛ کەی چویەتە گەرگوولی پیرانشار؟ وەک بزانم جەنابت لای مامۆستای شەهید، مامۆستا مەلا یوسف دەرست خوێندووە وە لەوێ بووی کە مامۆستا شەهید کرا؟
وە لە کۆتایی خوێندن دا لای کێ ئیجازەی مامۆستایەتیت وەرگرتووە؟

وڵام :

ـ لە ۱۳٦۲/۸/۱٦ چوم بۆئاوایی گەرگولی خووارێ بۆخزمەتی ماموستای شەهید مەلایوسفی فەتتاحی ولەخزمەتیان دا کتێبی “مختصرالمعانی، وبەرگی یەکەمی جمع الجوامع”م خوێند ،بۆبەیانەکەی ڕوژی دواتر کەتەواوخۆم تەیارکردبۆ بۆدەست پێکردنی بەرگی دوهەمی جمع الجوامع …
زۆر بـەداخەوە وئەم جارەش بەداخەوە مامۆستامان شەهید بوو داخ وکەسەرەکان بۆ پاشینەکان بەجێمان.
لەکۆتایی مانگی ڕەزبەری ساڵی/۱۳٦۳هەتاوی تاکوویستمان خۆمان کۆبکەینەوە وبەری ڕەزان بچنینەوە، خەزەڵ وەر دەستی پێکرد وشەهادەتی مامۆستامان وەک گڕکانێ بەربووەپوش وپەڵاشی دەرونمان.
دوایی شەهادەتی مامۆستامەلایوسف بەناچاری هاتمەوەپەسوێ بۆخزمەتی حاجی مامۆستا سەیدنورەددین واژی و تا نیوەی زەستان توشەکەی ئەوساڵە
۱۳٦۳/۱۱/۱۷ لەوێ مامەوە،ئەوجارەش حاجی مامۆستابۆسێهەم کەڕەت دەری کردم وپێچامەوە بۆ شیناوێی نزیک پیرانشار لەخزمەتی حاجی مامۆستا مەلاسولەیمان گیرسامەوە،تاکولە ڕۆژی هەینی۱۳٦۳/۱۲/۱۷ دوای عەسر ئەمجارەتەیارەکانی بەعسی دڵڕەق پەیدابون ،خۆم لەبەرپەنجەرەی حوجرەکەمان وێستابوم شاری بێتاوانی پیرانشار وهەروەها گوندی شیناوێ کەوتنە بەرشاڵاوی قێزەوون وبێ بەزەیانەی بەعسی دڵ ڕەق کەکەسانێکی زۆری تێداشەهیدبون ؛ لەنێو وانیش دا دو فەقێی حوجرەکەمان شەهیدبوون؛
یەکیان مێرمنداڵێک بەنێوی سولەیمان خەڵکی شیناوە ودوهەمیشیان لاوێکی تەواوبوبەناوی عومەرخەڵکی سەقز

ـ دوای نەوروزی ساڵی۱۳٦٤/چوم بۆمزگەوتی خانەقا بۆ خزمەتی حاجی مەلا محمد بداغی وتاکۆتایی دەورەی فەقێیەتی وئیجازەوەرگرتنم مامەوە.
ساڵی۱۳٦٤پیرانشارزۆربەی کاتەکان دەکەوتەبەر ڕەهێڵەی تۆپ بارانی بەعسی عێراقی یادەکەوتە بەرهێرشی تەیارەی بەعس،بــۆ مــاوەیەک من ومامۆستا کەریم ئازەرین ومەلا صلاح فەتاحی لەحوجرەی خانەقا مابوینەوە ولەگەڕەکی دۆڵی گراوی حاجی مامۆستای ڕەحمەتی وچەندماڵێکی کەم لەگەڕەک دامابــونەوە.
ئەوماوەیەکەلەخزمەتی حاجی مامۆستا دا بــوم لەحدیث دابــەشێک لەکتابی تاج الاصول وفیقه وبابەتی دیکە بــەتایبەتی لەفەلسەفە دا کتێب”الوسیلەفی شرح الفضیلەْْ ” مامــۆستاعبدالکریم مدرس شەرحی کتێبەکەی مەولەوی تاوەگــۆزی کردووە.
حاجی مامــۆستا بۆ یەکەم جار بو تەدریسی ئەم کتێبەی دەکرد وزۆرکەیفی پێی دەهات، و دەیفەرموو: مامۆستاعبدالکریم شەرحی نەکردبایە بــۆ کەس ساغ نەدەبۆوە!
لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳٦٤ خوازبێنی هاجەر خانمی هاوسەرم کرد ولە۱۳٦٥/۹/۳/بوکم گواستەوە.

لە ۱۳٦٥/۲/۲۰ /لەخزمەتی حاجی مامۆستا مەلا محمد بداغی ئیجازەی مەلایەتیم وەرگرت وچوم بۆ ئاوایی جەڕان لەنزیک شاری پیرانشارو بوم بەمەلای گوندی.

پرسیاری 5 – مامۆستای هێژا ؛ ڕاو وبۆچونتان سەبارە بە بەڕێچونی مامۆستایانی ئایینی لەکوردستانات چۆنە ؟

ولام :
لەسەر ژیـانی مەلایەتی وحقوق و دەرامەدی مەلایەتی ئەوەبـۆچونی منە وهیوادارم مامۆستایانی خۆشەویست وهاوڕێیانی ڕێگای ئەم ژینەسرنجی باشی پێبدەن وهەڵەکانم بۆ ڕاست کەنەوە.

ـ فەقێ یەک وکەسێکی تالیبی عیلم وزانست تەمەنی گەنجی وجوانی ئەوتەمەنەی چۆن بەدوای زانست دا دەڕوا بەم جۆرەش پێویستە بەدوای کار وپیشەیەکیش دا بڕوات تاکو بتوانێ ژیان وداهاتوی خۆی سەربڵیندانە دابین بکات وچاولەدەست نەبێت.
ــ لەدەورانی دەستەڵاتی ئیسلامی دا زۆر ئیش وکار کراوە تاوەکو عولەماو زانایانی ئیسلامی بتوانن ئارخەیان بن وبوواری عیلم وزانستیان دوا نەکەوێت.
جالەڕێگای دابینکردنی زەکات بێ، یا لەڕێگای ماڵی وەقفی یە وە بوبێت.
بەڵام لەسەدەی بیستو یەکەم زۆرهۆکار بوونەتە بەڵگە بۆ دواکەوتوویی زیاتری مامۆستایانی ئایینی.
هۆکارەکانیش یا دەرکین یاداخلین.
باسی هۆکاری دەرەکی ناکەم،
بەڵام لام وایەگرینگ ترین وسەرەکی ترین هۆکار مامۆستایان خۆیان بوونە!
باسی دو نمونە دەکەم.
ٱــ حاجی مامۆستامەلامحمدبداغی لەئاوایی شێلم جاران،مامۆستا وپێش نوێژ بوو ،مودەڕیس بوو، هەوەها کەشاوەرز وکاسب کاریش بوو.
کاتی خۆی ئاغای گوندی زیاتر لەبیست هێکتار زەمینی کەشاوەرزی باشی دانابو بۆ مامۆستا.
ب ــ ئەوبابەتەی بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستای قزڵجی دەگێرنەوە کەفڵان ئاغا قەباڵەی گوندێک دەبات بۆمامۆستا و مامۆستا وەری ناگرێت.
ـ لێرەدا پێویستەزۆر بەووردی شیکاری بکرێت.
۱ــ ئەگەر حاکمی وڵات ئەو موڵکەی لەئیختیاری مامۆستا ناوە بۆ ئەوە نەبــووە مامۆستا وەرزێری چاکە ومامۆستا وەرزێڕی بکات.
۲ــ بۆ ئەوەش نەبـووە مامۆستا ببێت بەخاوەن موڵک وئـاغا.
۳ــ من ئەوا تێیگەیشتوم
°°حاکمی ووڵات وئاغا بەنیازی خزمەت بەدین وە بەووڵات ئەو زەمین وموڵکانەیان لەئیختیاری مامۆستا ناوە.
°°لەولایە مامـۆستا دووای تێک چونی سیستم حاکم بۆچی ئەو موڵکانەیان لەسەرناوی خۆیان تاپ ـ ثبت ـ کرد یاگێرایانەوە بۆحاکم؟؟؟
من پێم وایە ئەو ئەملاکە حوکمی وەقفی یان هەبووە وە بۆسەربەرزی مامۆستا وبۆ بەرزی دین وسەلامەتی ئومەتی ئیسلام ئەوئەوقافە لازمە.
°°بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەمە دو شتە.
۱ــ مامۆستا ئابووریناس نەبووە ونیە.
۲ــ مامۆستا مــودیــر نەبــووە ونیە.

ماموستا عبدالقادر ربانی فر

ـ بەهاری ساڵی ۱۳٦٥/ بوم بە مەلا وپاییزی ئەم ساڵە واتە۱۳٦٥/۹/۳بوکم گواستەوە وبـۆ جۆزەردانی ساڵی۱۳٦۷/جەڕانم جێهێشت وچوم بــۆ ئاوایی شارەستێن سەر بەپیرانشار.
لەپاییزی ئەم ساڵەدا بوو هاتمەناوڕیزی جەماعەت،
مامۆستاکریم ئازەرین کە ڕەفیق و هاودەورەی حوجرە وفەقێتی بوین، لەئاوایی هەنگەوێ مەلابو،مامۆستا دوای باس وخواس و پێداچونەوەی زۆرمان بانگەوازی کردم بۆ ڕیزی جەماعەت ومنیش وەرم گرت.
وبـــۆمانگی گــوڵانی ساڵی ۱۳٦۸/چوم بۆئــاوایی گرداسە.
بــۆمانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳٦۹/گرداسێشم جێهێشت وچوم بــۆشاری نەغەدە بــۆمەلایەتی لەمزگەوتی ئیمامی شافعی ئەوشارە کەئەو کات ساختمانی مزگەتەکە نیوەتەواو بــوو.
°°لەهاوین وپاییزی ئەم ساڵەدا لەوشارە دەستم کرد بەکتێب فرۆشی،کتابفرۆشی ئیقبال م دانا وکۆتایی پاییزی ئەم ساڵە۱۳٦۹/۹/۲۹چوم بۆئاوایی حەڵبی سەر بەنەغەدە وبــووم بەمەلای ئەوگوندە تـاســاڵی ۱۳۸۰/۷/٦لەوگوندە ولەئیشی مەلایەتی دامامەوە.
لە۱۳۸۰/۷/٦هاتم بــوشاری پیرانشارو تاکــوئێستا کەئەو بابەتە دەنوسم لەپیرانشار ولەژیان داماوم.
ســـپاس بــۆخـــودای بەرزوبــێ هاوتا
۱۳۹۹/٤/۹
پیرانشارــ قادررەبانی فر”کــوردە”

وتووێژکار : محمدامین واژی

هاوه لانی ماموستا
عەزیز ربانی فر سابقا(پیرمردفقیر)
مەشهوربە عەیزەکــوردە
وێنە لاوی مامۆستا عبدالقادر 1363
اجازه نامه
از طريق
محمدامین واژی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

محمدامین واژی

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - مهاباد @ فعال دینی و مدنی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا