تاریخشخصیت ها

یادێک لە زانای بە ناوبانگ حاجی مامۇستا ملا ابوبکری شفیعی

مامۇستای مزگە وت وحوجرە و قوتابخانە

یادێک لە زانای بە ناوبانگ حاجی مامۇستا ملا ابوبکری شفیعی

خوالێ خۆشبو مامۆستا ملاابوبکر کوری مولانا ملاعیسامە ددینی کوری مولانا حاجی شفیع بو. ئە و بنە ماڵە ناودارە زیاتر لە سێ سە د ساڵ لە پێناوی پێگە یاندنی خوێندکاران وپە روە ردە ی زانای ئائینی بە بینا کردنی حوجرە ودە رس کوتنە وە و ئیجازە دان،تێکۆشانی بێ وچان و لە بیرنە کراوە یان تۆمار کردوە و بونە هۆی پێ گە یشتنی زانایانێکی زۆر لە وزێدونیشتمانە.

مامۆستا لە ساڵی ۱۳۰۵ی هە تاوی لە ئاوایی شێخلە ری بۆکان لە نێو بنە ماڵە یە کی خاوە ن زانست لە دایک بوو هە رلە قوتابخانە ی باوکی دە ستی کرد بە خوێندن و هە ر لە سە رە تای منداڵیە وە نیشانە کانی ژیری و هە ڵکە وتە یی سرنجی باوکی ڕاکێشاوبو بە هۆی هاندانی زیاتری باوکی تاڕاددە یە ک کە حازر نە بوو لە خۆی دوور بکە وێتە وە بۆیە ئە رکی خوێندن وپە روە ردە ی تا کۆتایی وە ئە ستۆ گرت.
لە ساڵی ۱۳۳۰ کۆچی هە تاوی بڕوانامە ی تدریس و ئیفتای پێش کێش کرا ئە ویش بە بئ پسانە وە دە ستی کرد بە کوتنە وە ی دە رسە کان و ئامۆژگاری خە ڵک .

پاش کۆچی دوایی باوکی بە ڕێزی ،کردیانە جێ نشینی و بە فە رمی بە رپرسایە تی قوتابخانە ی زانستی دینی بابی وە ئە ستۆ گرت .
ناوبراو لە زانا ناودارە کانی سە ردە می بۆکان وموکوریان بوو جگە لە وە ی کە زیاتر لە سی (۳۰)ساڵ بێ پسانە وە تە دریسی زانستە شە رعی ودینیە کانی دە کرد،پە ناو پاڵپشتێکی جێی متمانە بۆ ئە وویندارانی دینە کە یو خە ڵکی ناوچە بوو لە دوورو نزیکە وە بۆ کردنە وە ی گرێ ئە ستە مە کانی زانستی و پرسیارە گرینگە کان پە نایان بۆ دە برد.
بە ڕێزیان لە و ناوچە یە وە ک کانگا و سە رچاوە یە ک لە خێرو بە رە کە ت بوو بۆ دامە زراندن وبینا کردنی مە درە سە دینیە کان بە تایبە ت مە درە سە ی ئیمامی شافیعی بۆکان کە لە دە وری وی دا چالاکی بە رچاوی هە بو، ڕۆڵی کاریگە ریان بوە.

دۆستانی مامۆستا دە گێرنە وە کە بۆ تە بایی و لێک نزیکتر بونە وە ی زانایانی ناوچە بە ر پرسانە هە وڵی دە دا .
ئە وزانا بە توانایە زیاتر لە ۲۶ ساڵ لە قوتابخانە کانی ناوە ندی(دبیرستان)بۆکان دە رسی کوتۆتە وە وو زیاترلە ۳۳ ساڵیش لە حوجرە و مزگە وتی بازاڕی شاری بۆکان تە دریس وپێشە وایی شێلگیرانە ی لە ئە ستۆ بوە .
مامۆستا جگە لە پسپۆری لە زانستە مە عقول ومە نقولە کانی حوجرە، لە زوبانی فارسیش دا مامۆستایە کی شارە زاو توانا بووە بە تایبە ت لە وردبینی شێعرو ئە دە بیات دا هە ستێکی ناسک و گونجاوی بووە وە بە زوبانە کانی کوردی و فارسی و عە ڕە بی هۆنراوە ی داناوە.

بە داخ وکە سە رێکی زۆرە وە ئە و زانا پایە بە رزە لە ڕێکە وتی ۳۱ی گە لاوێژی ۱۳۶۳ی هە تاوی لە تە مە نی ۵۹ ساڵیدا چاوی لە دونیا وێک ناو بە رە و جیهانی نە بڕاوە کۆچی کردو لە نێو خە م وپە ژارە ی شە پۆلە کانی خە ڵکی ئە مە گ ناسی بۆکان و شارودێیە کانی دە ورو بە ر تە رمی پاک وپیرۆزی بە خاک سپێردرا.

ئاسە وارە لە چاپ دراوە کانی مامۆستا بریتین لە:
کتێبی بە نرخی ۱۱۴پرسیارکە ۱۳۶۴ چاپ کراوە
.

کتێبی پاکی عائیشە بە شە هادە تی قورئان دانراوی احمدابوالعیززی میسری کە دووجار چاپ کراوە
یادی بە خێر ڕووحی شاد ڕێگای بە ردە وام بێ
.

عبداللە حسن زادە بۆکان

از طريق
عبدالله حسن زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

عبدالله حسن زاده

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - بوکان @ شغل : مبلغ و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا