دل نوشتهشبهات

هەڵوێستی جوامێرانە

هەڵوێستی جوامێرانە

نووسینی: سەردار شەمامی

لەم ڕۆژانەدا لە ڕێگەی سۆشیال میدایەوە هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە سەرۆکی فەڕەنسە، ماکڕۆن پشتیوانی لە ڕۆژنامەیەک کردووە بۆ بێ ڕێزی کردن بە پێغەمبەری موسڵمانان.
دیارە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی ماکڕۆن، کاردانەوەی لێ کەوتەوەو هەستی موسڵمانانی هەژاندوو هەڵوێستی جۆراوجۆری بە دوادا هاتە ئاراوە.

لەم پێناوەدا دەمهەوێ چەن خاڵێک پێشکەش بکەم:
 بۆ سەرۆکی فەڕەنسە ماکڕۆن و تەواوی هاوبیرەکانی:

1- هەموو بێ باوەڕان باش بزانن کە بێ ڕێزی کردن بە کەسایەتی پێغەمبەر لە پێگەی بەرفراوانی ئەو کەسایەتیە هیچ کە کەم ناکاتەوە، بگرە خۆشەویستی زیاتریشی لێ دەکەوێتەوە.

2- کوێرکوێرانە دژایەتی هیچ کەسایەتی‌یەک مەکەنو هەوڵ بدەن دوای خوێندنەوەی تێروتەسەلی که سایەتیەکان ڕاوبۆچوونی خۆتان بخەنە ئاراوە.

3- وورووژاندنی هەستی ناسکی مرۆڤ و پەنجە خستنە سەر خاڵی هەستیاری گەلوو کۆمەڵگایەک، هیچ مرۆڤانه نیەو ئازایەتیشی پێ ناگوترێت.

4- لێتان ڕوون بێت گەر بەدوادا چوون بکەن بۆ ناسینی ئاکاروو پەیامی پێغەمبەر، شەرم دەتانگرێت لەوەی کە کەمترین وشەی ناڕەواتان لە زار بێتە دەر.

5- باش بزانن بە شکاندنی شکۆی پیاوە مەزنەکان، تەنیا بێ‌ڕێزی خۆتان دەخەنە ڕوو، نەک بڵێن دەگەنە تێک‌شکاندنی شکۆمەندی ئەو کەسایەتیەو دواجار مەزنایەتی بۆ خۆتان تۆمار دەکەن.

6- تکام ئەوەیە بۆ دۆزینەوەی کەسایەتی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی خۆتانو کۆمەڵگاکەتان بێن ژیرانە سەرنجی پەیامی ئەو پێغەمبەرە بدەن کە لێم ڕوونە دواجار هیچ کە بێ ڕێزی پێ ناکەن بگرە شەیدای دەبن و هاندەری کۆمەڵگاکەتان دەبن بۆ شوێن پێ هەڵگرتنی.

7- لێتان ڕوون بێت دژایەتی ئێوە لە ڕووی بێ ئاگاییەوەیەو پێناسەی هەڵەی منوو ئەو وای لە ئێوە کردووە کە ژیرانە مامەڵە نەکەن، جا تکایە سەرەتا ژیرانە سەرنجێکی پەیامی سەرەکی ئەو پێغەمبەرە بدەن و دواجار هەڵویستی خۆتان بنوێنن.

8- وانەزانن بێ‌ڕێزی کردنی ئێوە، ئێمە تووشی شۆک دەکاتوو بە کارەساتێکی نوێو دوور لە ئاکارتان دێتە بەر گوێمان. نەخێر بێ ڕێزی کردن بە پێغەمبەران و پیاوچاکان مێژوویەکی درێژی هەیەو هەر لە کۆنەوە خوێن مژان و داگیرکەران و خۆ بەزل زانەکان ئەم کردە قێزەونەیان پێڕەو کردووە و بەم شێوە گوێچکەی کۆمەڵگایان لە ئاست بیستنی ڕاستیەکان، کپ کردووە.

 9- ئێمە بە پێی ئەرکی خۆمان، گەرچی دڵمان هەژاو برینمان کولایەوە، بەڵام پێ بە پێی ئاکاری پێغەمبەرەکەمان دەستی نزا بۆ لای زاتی یەزدان بەرز دەکەینەوە و دەپاڕێینەوە و دەڵێین: خوایە! ئەوانە نەزانن، لەو گێژاوی نەفامیە بیانترازێنەو بەرەو پیرۆزیەکان ڕێنماییان بکەو بیان کە بە شوێن کەوتەیەکی ڕاستەقینەی ئەو ناوازەیەی دنیای مرۆڤایەتیە.

10- لە کۆتا خاڵدا دەمهەوێ ڕوو بە خوشک وبرا ئیماندارەکانم بڵێم:
برایان! جوامێری دانێکە لە تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی هەر تاکێکی موسڵمان و بۆمان ڕەوا نیە کردەوەی چەپەڵی نەزانێک تووشی هەڵوێستی توندئاژۆیانەمان بکات و ئەرکی بانگخوازی و خێرۆمەندیمان بۆ هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە بیر بکات.

????- قورسە، بەڵێ زۆر قورس و گرانە کەسێک نەفامانە بکەوێتە نێو شکۆمەندی خۆشەویستەکەتەوەو بە بێ‌ڕێزیەوە شکۆی بزڕێنێت.

????- ئاوڕدانەوە بۆ پێغەمبەروو دڵنگەرانی موسڵمانان لە ئاست ئەو بێ ڕێزیە، جێی دڵخۆشیەو بە ڕاستی دڵی دۆست دەلاوێنێ و دڵی نەیار دەتۆقێنێ.

????- بۆ بەرپرچ‌دانەوەی بێ ڕێزی بە پێغەمبەر، پێویسته هەڵوێستوو ئاکاری ئەو سەردارە مەزنە لە بەر چاو بگرینو هەرگیز توندتر لەو پێ نەخەینە بازنەکەوە.

دەی ئازیزمان کاتێک بێ ڕێزی پێ دەکرا، دووعای ڕێنمایی بۆ بەرامبەرەکەی دەکردوو ڕێگری لە یارەکانی دەکرد زیاتر لە خراپەی وان هەنگاو هەڵبنرێتەوە.

بە هیوای هەڵنانەوەی هەنگاوی ڕێنمایی‌‌کارانەو دوور بوون لە هەڵوێستی توند‌ئاژۆیانە.

***************

از طريق
سردار شمامی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سردر شمامی

@ کردستان - بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا