بێهیوا مهبە چونکە خودا لەگەڵمانە
ده‌گێڕنەوە کچێکی هه‌ژار و بێکه‌س ته‌نیا دایکێکی پیری ده‌بێت. مێرد به ئامۆزاکه‌ی خۆی ده‌کات. مێرده‌که‌ی کاری قورسی زۆری پێده‌کات، زۆر جاریش لێی ده‌دات. ئه‌ویش هەر جارێک دڵی توند ده‌بێت، ده‌چێته لای دایکی و به‌گریانه‌وه باسی حاڵی خۆی بۆ دەکات.
دایکیشی هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت، ته‌نیا چه‌ن فرمێسکێکی بۆ هه‌ڵده‌ڕێژێ. بۆ ماوه‌ی ده ساڵ بەم حاڵه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
دایکی نه‌خۆش ده‌که‌وێت و ده‌که‌وێته سەرەمهرگ، کچه‌که‌ش به‌گریانه‌وه ده‌ڵی دایه گیان، له‌و دونیایه تەنیا تۆم هه‌بوو دەردی دڵمی لا باس بکه‌م، دوای تۆ من چی بکه‌م…!
دایکیشی ده‌ڵیت کچه‌که‌م، هه‌ر کات دڵت توند بوو، وه‌ره بۆ ماڵه‌که‌ی من و ده‌ستنوێژ بشۆ و بچۆ سه‌ر به‌رماڵ، باسی حاڵی خۆت بۆ خودا بکه!
کچه‌که دوای مردنی دایکی، وه‌سیه‌ته‌که‌ی دایکی جێبه‌جێ ده‌کرد.
گۆزه ئاوێکی هه‌ڵده‌گرت و ده‌چوو بۆ خانووه‌که‌ی دایکی، به ئاوه‌که ده‌ستنوێژی ده‌شۆرد و سکاڵای خۆی بۆ خودا ده‌کرد، ئینجا دڵی ئارام دەبۆوە و ده‌گه‌ڕاوه ماڵی خۆی.
به‌م حاڵه‌وه مانگێک تێپه‌ڕ بوو…
ماڵی خه‌سووی دڵیان لێ پیس کرد، به مێرده‌که‌یان وت: ژنه‌که‌ت گۆزه ئاوێک ده‌خاته سه‌ر شانی و ده‌چێته خانووه‌که‌ی دایکی، کاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه، گۆزه ئاوه‌که به‌تاڵە و دڵیشی زۆر خۆشه! پێده‌چێ پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سێک هه‌بێ!
مێرده‌که‌ی وتی، به نه‌هێنی چاودێری ده‌که‌م بزانم چی ده‌کات.
کاتێک ژنه‌که‌ی به گۆزه ئاوێک ده‌ڕوا بۆ ماڵی دایکی، مێرده‌که‌ی خێراتر ده‌گاته ماڵه‌که‌ی دایکی و له‌وێ خۆی ده‌شارێته‌وه!
ژنه‌که‌ی وه‌کو جاران ده‌ستنوێژ ده‌شوات و ده‌چێته سەر به‌رماڵ و به‌گریانه‌وه سکاڵای خۆی بۆ په‌روه‌ردگار باس ده‌کات!
مێرده‌که‌ی گوێی له نزاکان ده‌بێت، خۆی ئاشکرا ده‌کات و به گریانه‌وه داوای گه‌ردن ئازایی لێده‌کات و به‌ڵێنی پێده‌دات که له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵی باش بێت.
شه‌وێک ژنه‌که دایکی له‌خه‌ودا ده‌بینێت و پێی ده‌ڵیت کچه‌که‌م: ماوه‌ی ده ساڵ سکاڵات لای من کرد، نەمتوانی هیچت بۆ بکه‌م، به‌ڵام یه‌ک مانگ سکاڵات بۆ خودا کرد، بزانه چۆن بارودۆخی بۆت چاک کرد!
بزانه که‌سی بێکه‌سان تەنیا خودایه.
هیچ وه‌خت له خودا بێهیوا مه‌به، چونکه خودا بۆ پێکه‌نینی گوڵێک، ئاسمان ده‌خاته گریان.
نێردراوه لە لایەن: علی اجاقی
پێداچوونه‌وه: سۆزی میحڕاب