سیره نبویعقاید

مێعڕاجی پێغەمبەر

مێعڕاج


بۆچی پێغەمبەر(ﷺ) لە شەوی ئیسرا و میعراجدا ڕاستەوخۆ لە مەككەوە بۆ ئاسمانەكان بەرز نەكرایەوە؟


كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هەواڵی شەوی ئیسرا و میعراجی بڵاوكردەوە، كافران زۆر بە توندی بەرەنگاری بونەوە و بە گاڵتەجاڕییەوە دەیانوت: خەڵكینە وەرن بزانن هاوەڵەكەتان چی بەسەر هاتووە و چی دەڵێت؟! دەڵێت: لە بەشێكی ئەمشەودا سەردانی (بیت المقدس)م كردووە و لەوێشەوە چووم بۆ ئاسمان و هەموو ئاسمانەكان گەڕاوم، لە كاتێكدا ئێمە بە مانگێك دەچینە (بیت المقدس) و بە مانگێكیش دەگەڕێینەوە.

لەم گاڵتەكردنەدابوون، بەڵام هەندێكیان ژیرتربوون و وتیان: ئێستا كاتی شۆخی پێكردنی نییە.. بە ڕاستی پێویستە ئەم هەلە لە دەست نەدەین، چونكە دینەكەی شوێنكەوتەی زۆربووە و تەشەنەی سەندووە، پێویستە ئەم هەلە بقۆزینەوە و نەیەڵین لەوە زیاتر دینەكەی پەرەبسێنێت، بۆیە یەكێكیان بۆ شكاندنی پێغەمبەر هاتە پێشەوە و وتی:

ئەی موحەممەد ئێمە باوەڕت پێدەكەین كە ئەمشەو چووبیت بۆ (بیت المقدس)، بەڵام پرسیارێكمان هەیە: بێگومان ئەگەر تۆ ئەمشەو بۆ (بیت المقدس) چووبیت، دەزانیت (بیت المقدس) چۆنە؟ بێگومان شێوە و دیوار و سەقف و شتەكانی ناویت بینیوە، ئایا دەتوانیت ئەوەی بینیوتە بۆمان وەسف بكەیت؟

لێرەدا پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كەوتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس، چونكە ئەو لە (بیت المقدس) سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنبوو بۆ چوونە ئاسمانەكان و حزوری پەروەردگاری (جل جلالە)، خۆی خەریك نەكردبوو بە سەیری دار و دیوارەكەیەوە، بۆیە وەڵامەكەی لا قورس بوو، بەڵام ئایا پەروەردگار وازی لێهێنا، بێگومان نەخێر (بیت المقدس)ی هێنایە پێش چاوی، ئەویش دەستی كرد بە وەسف كردنی بەرد بە بەردی، وەسفەكان هێندە وردبوون، كافران خۆشیان كە چەندین جار چوبوون نەیاندەتوانی بەو جۆرە وەسفی بكەن، بۆیە ئەو كەسەی هەوڵیدا ئەم هەلە بقۆزێتەوە و پێغەمبەر(ﷺ) بە درۆ بخاتەوە، بەسەر خۆیا شكایەوە و ئەوەندەی تر خەڵك دڵنیابوون كە هەواڵەكە ڕاستە، لەوێدا یەكێكی تر هەوڵیدا بە پرسیارێكی تر ئاڵای كافرەكان هەڵبگرێتەوە و بەڵكو پێغەمبەر(ﷺ) بە درۆ بخاتەوە، هەستا و وتی:

ئەی موحەممەد

ئێمە قافڵەیەكمان چووە بۆ فەلەستین، ئەگەر تۆ چووبیت بۆ ئەوێ‌ بێگومان ئەوانت لە ڕێگا بینیوە!

ئایا دەتوانیت هەواڵی ئەوانمان پێبدەیت و بۆمان وەسف بكەیت ئەو قافڵەیە چۆنە و كەی دەگەڕێنەوە؟

لە وەڵامی ئەمەشدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) زۆر بە ڕوونی شوێنی قافڵەكەی پێوتن كە ئێستا گەیشتونەتە كوێ‌ و بە وردی وەسفی قافڵەكەشی بۆكردن، و هەواڵیشی پێدان فڵانە ڕۆژ دەگەنەوە ئێرە.

دوای ئەوە خەڵكی چاوەڕێی بەڵێنەكەی پێغەمبەر(ﷺ)

بوون، هەتا ئەو ڕۆژە قافڵەكە دەركەوت و بەو شێوەیەی وەسفی كردبوو هاتنەوە شاری مەككە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر ئیمان بێنن و باوەڕدارانیش هێندەی تر ئیمانیان پتەو تر بوو.

لەبەر ئەوە هەندێك لە زانایان دەڵێن خوای گەورە دەیتوانی هەر لە مەككەوە میعراج بە پێغەمبەر(ﷺ) بكات بۆ ئاسمانەكان، بەڵام ئیسراكردنی بۆ (بیت المقدس) بۆ ئەوە بوو كە خەڵكی بە هۆی بەشە زەوییەكەی كە ئیسرایە باوەڕ بە بەشە ئاسمانییەكەشی بكەن كە میعراجە.

سەرچاوە: وتاری عەبدول مەجید زیندانی

 

سوپاس بۆ کاک یۆسف مۆکاری زادە بۆ ناردنی ئەم بابەتە

🌺@Sozimihrab

 

 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا