خبرها،نظرها

پەیامی قوڕئان(١٢)

پەیامی قوڕئان

(وَتِلْكَ الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ) ١٤٠ آل عمران/

واتە؛
ئەوە ڕۆژگارە ئاڵووگۆڕی ئەکەین لە بەینی خەڵکیدا..

وانە؛

1⃣ هەر کەس پێی وایە حەزرەتی مووسا [دخ] کە چەند ساڵێ شوانی کرد، لە دواییدا ئەبێتە وتەبێژی خوا [کلیم اللە]؟!

ـ هەروەها پێششەوامان موحەممەد [س‌م] کە مەڕی ئەلەوەڕان بۆ گەورەکانی قوڕەیش لەبەر چەن تمەنێک، پاشان دوای چەند ساڵێک ئەبێتە کۆتاییدەری پێغەمبەران و ڕەوانەکراوان؟!

ـ ئەوە لەوانەیە جوانترین ساتەکانی ژیانت هێشتا نەهاتبێ؛ کەمینەیە لە زەحمەت کێشان، زۆریش گومانی جوانە بە خوای گەورە، ئەوە داهاتوو جوان ئەبینیت!.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

(قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَي اللّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (86) یوسف/ واتە”

حەزرەتی یەعقوب فەرمووی: من ناڵەی دڵی خۆم بەس بۆ خوا هەڵئەڕێژم…

وانە؛
1⃣ کاتێ ئەوەی فەرموو کە کوڕەکەی لە دەستدا، پاشان چاوەکانیشی فەوتان…

ـ خوای دڵۆڤان کوڕەکەیی و چاوەکەی بۆ گێڕاوە..!

2⃣ جا هەر کەسێک ئەیهەوێ پەژارەی خۆی هەڵڕێژێ بەس با ڕوو بکاتە خوای بەدیهێنەر…
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

(لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَاباً شَدِيداً) ٢١ نمل/ واتە”
حەزرەتی سلێمان ـ وەختێ چاوی گێڕا پەپوو دیار نیە ـ فەرمووی: حەتمەن هەڵی‌ئەشڵەپێنم زۆر بە توندی..

ـ جوانترین و ناسکترین شتێ خوێندبێتمەوە لە تەفسیرەکاندا سەبارەت بەم ڕستەیەی حەزرەتی سولەیمان ئەوەی ئیمامی قوشەیرییە کە ئەڵێ:
عەزابی سەخت ئەوەیە، جیایی بخەیتە نێوان ئەوانەی یەکترینیان خۆشەوێ!
ـ چونکە بە ڕاستی جیایی خستن لە نێوان ئەوینداران مرۆ وا لێئەکات، وەک ئەوەیە لە کونی دەرزیەوە هەناسە بکێشێت..!
ـــــــــــــــــــــــــــــ

ڕۆژی عاشوورا پێغەمبەر مووسا [س‌م] گەیشتە قەراغی بەحرەکە، شوێنی هەڵاتنی نەبوو، دەریا لە ڕووبەڕووی بوو ـ فیرعەون لە پشتیەوە!
ـ بەنی ئیسرائیل پێیان ئەوت: (إِنَّا لَمُدْرَكُونَ (61) وا پێمان گەیشتن، بەڵام ئەو وڵامی دانەوە بە وەڵامێکی دڵنیا بە پەروەرێنی (كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (62) فەرمووی: نەخێر، من بە ڕاستی خوام لەگەڵە و ڕێنوێنیم دەکات..
ـ خوایە؛ باوەڕێک وەک باوەڕی مووسامان ئەوێ..
ـ متمانەیێک وەک متمانەی حەزرەتی مووسا..
ـ دڵنیایەک پێتمان ببەخشە وەک دڵنیایی پێشەوا مووسا سڵاوی خوای لەسەر بێت..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَن) ٣٥ مریم/ واتە”
ئەمن ئەترسم پێت بگات عەزابێک لە لایەن پەروەردگارتەوە…

👈وانە؛

1⃣ جوانترین شێوەی خۆشەویستی هەڵنانە بۆ تاعەتکردن، کەسێ گرنگی نەدات بە دواڕۆژت قەت بایەخت پێنادات…
ـ هەر زەمانێ هاوەڵێکت دیت لەسەر تاوانێک!  ئەگەر ئامۆژگاری نەکەیت، ئەوە بزانە خۆشەویستیت بۆی ناتەواوە…

ـ ئایا ترست هەیە لەوەی هەستی بریندارکەیت بەڵام ناترسی بچێتە ئاگرەوە؟!

2⃣ دەستی دۆستانت بگرە بەرەو بەهەشت،
ـ هەر کەست دی لەسەر تاعەت، تاریفی بکە و تەشویق.
ـ هەر کەسێکیشت دی لەسەر تاوان، وەیگێڕە بەرەو خوا، با بە ملیشی ڕایکێشی..!

👈 عومەری کوڕی عەبدولعەزیز بە ڕفیقەکەی ئەڵێ:
هەر وەختێ منت دی ڕێم لێ ونبووە، لیباسەکانم بگرە و ڕامتڵەکێنە بە ڕاوەشاندنێکی توندو قایم! ئنجا پێم بڵێ:
عومەر لە خوا بترسە؛ تۆ ئەمری…
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَفِرُّوا إِلَي اللَّهِ ) ٥٠/ ذاریات..
واتە”
ڕاکەن بەرەو خوای دڵۆڤان…

ـ هەر ڕاکردنی کاتی زگوردی پێویست بێت، ترسنۆکییە!.
ـ بەس بۆلای خوا ڕاکردن پیشەی بوێرەکانە
ـ چوون بەرەو خوا سەرکەوتنە، بەزین نیە..
ـ بڕیاری پیاوی ئازاو نەبەزە نەک پیاوی لاواز…

ـ چەن جۆری‌تری پاڵەوانیەتی  جۆراوجۆر هەیە:
١ـ خۆت وەگێڕی لە گوناح لە حاڵێکدا ئەتوانی بیکەی، پاڵەوانیەتییە!
٢ـ گەڕانەوە دوای هەر تاوانێ بە شکاوی، پاڵەوانیەتییە!
٣ـ پێخەفەکەت لاببەیت لەسەر بۆ نوێژی بەیانی، ئازایەتیە..
ـ ئازایەتی بەس لە بەهێزی ئەندامەکاندا نیە.
(عبداللە کوڕی مسعود) ڕۆژێ بە دارێک هەڵگەڕا، هاوەڵان بە قوڵاپە باریکەکانی پێکەنین! پێغەمبەر [دخ] پێی فەرموون: سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە؛ ئەو دوو قولە باریکە لە تەرازوودا قورسترە لە کێوی ئوحود.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ اللَّهِ) ٢٢ زمر / واتە”
واوەیلا بۆ دڵ ڕەقان لە ئاست یادی خوای شکۆدار…

👈وانەکان:

1⃣ تۆ ئەوانەی کە لەخۆ ڕازین و بە قەپۆزن، پۆز لێئەدەن بە دەسەڵاتیان و ئەپرسن: باشە بۆچی خوای گەورە سزام نادا؟!

ـ وڵام: نەزان؛ چ تۆڵەیەک گەورەترە لەوەی تۆی تێدای؟!
ـ تەرم بەلاتدا تێپەڕ ئەبێ، پەند وەرناگری!
ـ گوێت لە ئایەتێکە باسی مردن ئەکا، ئامۆژگاری وەرناگری!
ـ هەژار ئەبینی دڵت بۆی نەرم نابێ!

پاشان هەر ئەپرسی: کوا سزا؟!

چ ئازار و تۆڵەیەک ڕەقترە لەوەی دڵی مرۆڤ ببێتە گۆڕستان؟!
ـ پێشەوا (ابن القیم) ئەڵێ:
هیچ بەندەیەک بە گەورەتر لە دڵ ڕەقی لێنەدراوە!.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَكَأَيِّن مِن دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ) ٦٠ عنکبوت /  واتە”
چەندین گیانلەبەر هەن ناتوانن بژیوی خۆیان دەستەبەرکەن، خوای گەورە بژیوی ئەوان و ئێوە مسۆگەر ئەکات..

👈 وانە”

1⃣ سەیری دەوروبەری خۆت بکە لە پەلەوەر، ماسییەکان، بۆقەکان، مارەکان، باکتری و سەرجەم ئاژەڵان،
هیچیان بەرگێکیان نیە گیرفانی ببێ،
حیساباتی بانکیان نیە،
زەمانەتی تەندروستی و مووچەی پیریان نیە!
سۆزی هەڵەستن پشت ئەبەستن بە خواوەند کە بژیویان ئەدات..
بۆیە هیچ ئاژەڵێکت دەست ناکەوێ لە برسان مردبێ!.

2⃣ کارەکانت ڕادەستی خوا بکە:

ـ ئەگێڕنەوە، سولەیمان پێغەمبەر [دخ] بە مێروولەیەکی فەرموو: لە ساڵدا چەند دەنکە گەنم ئەخۆیت؟
ـ وتی: دوو دەنک!
ـ خستیە ناو سنووقێک و دوو دەنکی بۆ دانا، دوای ساڵێک سەری لێداوە تەماشای کرد دانەو نیویێکی خواردوە!
ـ هۆکەی پرسی؟
ـ وتی: وەختێ بۆخۆم ئازاد بووم، چارەنووسم بە دەستی خوابوو، دڵنیابووم خوای گەورە لەبیرم ناکات، کاتێ ژیانم کەوتە لای تۆ ترسام لە بیرمکەی!.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَلَـكِن كَرِهَ اللّهُ انبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ) 46 توبە / واتە”
بەڵام خوای گەورە ڕاسانی ئەوانی حەز لێنەبوو..

👈وانە”

1⃣ وەختێ خوای دڵۆڤان بە کارت دێنێ بۆ خزمەتی دینەکەی، ئەوە بزانە ئەو ئاگاداری دڵەکەتەو ڕازی کردووە.

2⃣ مرۆڤ مادام مرۆڤە، پێی ناخۆشە ئامڕازێک بە کار بێنێت کە چڵکنە، دەی خوا چۆن ئەو کارە ئەکات لە حاڵێکدا کە خوایە؟!
ـ جا کەواتە هەر کەس لەسەر ڕێی غەیری خوابێ، بزانە ئەوە پەروەردگار ئاگای لە دڵیەتی، بۆیە بە کاری ناهێنێت،
ـ حەسوودی مەبە بەو ناودارانەی کاروبارەکانیان بە ڕێکووپێکی ئەکەن.

ـ گەر خوا ئەوانی خۆش بویستایە، بۆ تاعەتی خۆی ئەوانی بە لەلە ئەگرت.
ـ حەسوودی مەبە بەو ملیاردلەرانەی کاری باش و چاکیان نیە، گەر خوا ئەوانی بویستایە بێنیاز نەئەبوو لێیان…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا) ٣٣ لقمان / واتە”
ژیانی دنیا لەخۆباییتان نەکات..

👈وانە”

1⃣ کورتە، هەرچەن پێتوابێ دوورودرێژە..

ـ عەرزی پێشەوا نووح [دخ] کرا” بۆچی ماڵەکەت لە قامیشەڵانە؟
ـ فەرمووی: ئەوە ماڵی سەفەرییە!
زیا لە هەزار ساڵ ژیا، بەڵام واش بە کورتی ئەبینی.
ـ پێغەمبەر [س‌م] فەرمووی: چمداوە لە دنیا، من لەم دنیا وەک ڕێبوارێک وام لە ژێر سێبەرێکدا حەساومەوە، پاشان بەجێی دێڵم.

2⃣ چکۆلەیە، با لەچاو تۆدا گەورەش بێت!
ـ گەر لای خوای گەورە بایەخی باڵی مێشوولەیەکی ببوایە، ئەوە کافرێک قومە ئاوێکی لێ نەئەخواردەوە!.

3⃣ ئەڕوات، با پێشت وابێ ماندگارە!

ـ خەلیفە مەنسوور بە ڕەبیعی وت: ژیان چەن خۆشە ئەگەر مردن نەبووایە.
ـ وتی: دنیا خۆش نیە بە مردنەوە نەبێ!
ـ مەنسوور وتی: جا چۆن؟
ـ وتی: ئەگەر مردن نەبوایە کورسی خەلافەت بە تۆ نە ئەگەیشت!.

شەرقاوی

سەعدی مرادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا