دل نوشتهشعرکوردی

ئەی ســـەیـدی سەرداری من

ئەی ســـەیـدی سەرداری من

ئەی ســـەیـدی سەرداری من
ئەی مـەحرەمی ئەسراری من
ئەی ئەحمەدی موختاری من
صەڵات لەسـەر تـۆ یاری من

مـوودێكــە هیجــرو مـاتـەمـە
تاكـەی بمـێـنـم لـەم غــەمــە
هـەروەكـوو جــاران كـۆڵـەمـە
بـا بـەس بــێ ئینتیـزاری مــن

لوطفــێ بـفەرمـوو ســەروەرم
شافیعــی ڕۆژی مــەحـشــەرم
هــەرتــۆی لـە گـەرما سێبـەرم
شاهــی عـالەـم ســوواری مـن

مەعلوومـە قـەدری تۆ عەظیم
عیسایـی ڕوح، مـوسای كەلیم
ڕوتــبـەی ڕەســولانـــی كەریم
ســەبەب ئەتۆی نیگــاری مـن

مــەلائــیكــەی مــوقــەڕڕەبین
عــالــەمـی عولوی سەرزەمین
هـــەتـــا بــەڕۆژی ئــاخــەرین
خــوددامـــی تــاجــداری مـن

لە فـەوقـی ئـەو خودایە بەس
ناگاـتـە جێــی ئەو شایە كەس
لە عـالــەمـــی جــودایە بەس
لوئلولوئی جـەوهـەرداری مـن

نـووری بنــاغــەی عــالــەمــە
بــۆ ئــەنـبـیـایــان خــاتــەمــە
ئادەم لـەبــەر وی ئــادەمــــە
تـەحقیق بكــەن گوفتاری مـن

نائیبـی وی بـوون مـوڕسەلین
هـەریەك لەقـەومـێ داوەرین
ئـەمـا ئـەوی بـــۆ عــالــەمین
بـەعــام هەنارد غەففاری مـن

نووری لە ئادەم پشت بە پشت
هــەتـا بـە عـەبـدوڵڵا گـەیشت
هەم ئامینەی حــۆری سروشت
مەحفوظ بوو طوڕڕە داری من

مزگێـنــی بــۆ حـەلـیـمــە بـــێ
شیر خــۆری ئــەو یـەتیمە بــێ
هەرزانــی لـەو ئیقـلـیمـە بـــێ
هەم شیری زۆربێ جــاری مــن

چـەنـد جـار مـەلائیكـەی خـودا
شەقیـان كـرد سینـەی بـولهودا
حەظظی شەیطانیان كرد جودا
كردیـانـە گـوڵ و گـوڵـزاری مـن

ئــەوجــا كــرا بــە پێـغــەمبــەر
بەیـانــی كرد ڕێیی بێ خــەتـەر
چەند موعجیزاتــی خستـە دەر
قورئانــی گـەوهــەر بـاری مـــن

چەند موشریكان دیتیان بەچاو
لۆی شەق دەبوو مانگی تـەواو
لە مــوشریكــی نــەبـوون بڵاو
گــوێیـان نــەدا نــازداری مـــن

چەند جار دەیان گوت شاعیری
كــاذیـب و كــاهیـن ســاحیری
هەرچەند دەیـان كــرد ماكیری
حیفظی دەكـرد سەتتاری مــن

ئـەمـا ڕەسـوولـــی مـوصطــەفا
گوێیـی خـۆی نەدا جەورو جەفا
دوعــای دەكرد صــاحێـب وەفا
غاضیب نەبـــێ قـەههاری مـــن

پـاشـان بــە ئــەمــری موستەعان
هیجرەتــی كــرد بــە عیززو شـان
بــــۆ لای مــەدیـنــە بـــوو ڕەوان
لەگــەڵ ڕەفـیـقیـی غـــاری مـــن

كــوففـارو شـەیطـانـــی لــەعین
هـاتـن لـە دوویــان چین بەچین
هــــەتـــا لــە غـــارێ داوەریــن
ئــەو غـــاری پــڕ ئەنــواری مــن

كە دیتیان تەونـــی عەنكەبووت
كــۆتــر لـە هـێـلانــە بـە جووت
گــەڕانـــەوە لـە فــایــدە ڕووت
نـــەیــان دەدی ســالاری مـــن

كــە هــات ســوڕاقـە زۆر بەتاو
هـەڵیكــوتـا ســەر هـەردوو لاو
دەیدی وەكــی قاڕوون بە چاو
ڕەحمــی نــەكرد بەیـاری مــن

ئـەو مــەڕی دایكـی مەعبەدی
كە پێشان شیریـان لـــێ نەدی
هـەر دەستــی دایە ئەحمەدی
بــوو بــە ڕووبــاری جاری مــن

حــەمزەو ئـەبوبـەكری صدیق
فــاروق و عـوسمانــی حەقیق
بــە موئمینــی دەبوون ڕەفیق
لەگــەڵ شێری شكــاری مــــن

(عـاجــز) فـەقیـری ئوممەتە
سـائیلـــی بــابـــی ڕەحمـەتە
هــەر چــاوەنــۆڕی هیممەتە
بــۆ دەفعــی ناڵەو زاری مــن

مەلاسەیدعەبدوڵڵا_بەرزنجی

عاجز 1929 – 1967

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا