تربیت فرزندانجوانانخانوادهدعوت اسلامی

چوار ڕووداوی کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا٭

چوار ڕووداو

١ـ گەنجێکی موسوڵمان ئافرەتێکی ئەڵمانی ئەخوازێ دوای ئەوەی موسوڵمان ئەبێ… دوای بەینێک پێئەزانێ که دایکی خێزانی وا لە خانووی پیران… مێردەکەی پێشنیاری ئەداتێ هەموو حەوتووێک سەردانی دایکی بکەن لە خانووی بەساڵاچوان…

خەسووی بە زیارەتیان لە هەموو حەوتووێکدا دڵشادە… دواتر خەسووی سەرسامدەبێ بەم هەموو دیدارە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەموو جارێکیش دیاریان پێیە!!

ناچار ئەپرسێ لە زاواکەی بۆچی هەموو حەوتووێک دێیتە دیتنم لەگەڵ کچەکەم بە دەست و دیارییەوە ؛ بەڵام مناڵەکانی‌دیکەم پەیوەندیم پێوە ناکەن و نایەن ؛ ساڵی جارێک نەبێ ؛ ئەویش ڕۆژی جەژن ؟!

ـ زاواکەی لە وڵامیدا ئەڵێ: دینی ئیسلام و پەروەردگارم فەرمانیان پێ کردووم کە چاکە بکەم لەگەڵ دایکی خێزانم و خزمەتی بکەم!!

ـ وڵامی زاواکەی تووشی شۆکی کرد و وتی: ئەمن پەروەردگارەکەت و ئایینەکەتم خۆش ئەوێ، به لام پەروەردگاری مناڵەکانم خۆش ناوێ!

٢ـ ڕووداوێکی‌تر ڕێک پێچەوانە؛ کچۆڵەیێکی چواردە ساڵ کە هۆگری دایەگەورەی بوو. نەخۆش کەوت .. دوای بەینێک مرد.. کچەکە زۆر زۆر پەرۆشی دایەگەورەی کرد و ماتەم دایگرت ….. هەموو ڕۆژێ باسی هەستی خۆی ئەکرد و بیری دایەگەورەی ئەکرد…
ـ ڕۆژک لە ڕۆژان دراوسێیەکی موسوڵمانی کە خزمی ئەوی خواستبوو هاتە سەردانی و بینی ئاوا خەفەتبارە پێی وت: چۆن ئاوا پەرۆشی لەسەر مردنی نەنکت لە حاڵێکدا وا ئەسووتێ لە ناو جەهەننەما ؟! کچۆڵە
که کتوپڕ تووشی حەپەسان بوو بەجۆرێ ڕقی زۆری دەربڕی لە ئیسلام ئه ویش لە دوای ئەوەی هۆگری ئیسلام بووبوو بە هۆی خوێندنەوە لەسەر ئیسلام !
ـ وشەی پاک خێرە و چاک، ڕام کردنی دڵەکان گرنگترە لە مسۆگەرکردنی هەڵوێستەکان. (فالكلمة الطیبة صدقة و كسب القلوب ٲهم من كسب المواقف). لە حیکمەتە وشەکان لە شوێنی خۆیاندا دانێین و لە کاتی خۆیاندا بیڵێین. بۆیە وەختێک پیاوێکی یەهوودی لە پێغەمبەری خوا د . خ، سەبارەت بە باوکی پرسی ، فەرمووی: ئەو لە ئاوردایە! ڕەنگی ڕووی گۆڕا !! بۆ کەم کردنەوەی فشاری دەروونی جوولەکە کەفەرمووی: باوکم و باوکت لە ئاگردان… جا ڕەوش گرنگترین هۆکارە بۆ مسۆگەرکردنی دڵەکان.

ـ سەنتەری مونستێر لە ئاڵمان ئیمامەکەی کە شێخ تیلال هادیە قسەی بۆ ئەکردم و ئەیوت: لە ڕەمەزانی ڕابوردوا کاری دابەشکردنی خواردنمان ئەکرد بەسەر ماڵە دراوسێکاندا ؛ چونکه ئاڵمانیەکان شتی خۆڕاییان پێ خۆشە. ئەم پڕۆژە لە ناوچەکەدا پەرەی ستاند تا ئەوەی ئەڵمانیەکان پرسیان بۆچی هێندە گرنگی ئەدەن بە هاوسێیەتی و جیرانی؟! جا ئەم پڕۆژە گەورە جوانە دەریچەیێک بوو بۆ ناساندنی ئیسلام و زۆرێک هاتنە ناو ئایینی ئیسلام.

٣ـ یەک لەو ناسککاریانەی بیستوومە لە ڕووداوەکانی هاتنە ناو ئایینی ئیسلام ئەوەیە کە کەنیشکێکی هەڤدە ساڵ هاتە سەنتەر تاکوو ئیسلام بناسێ … کاتێ پێشەوای سەنتەرەکە ڕوونکردەوەی بۆکرد وتی: من زۆر نیگەرانم و ئەترسم لە ئازموونی نیهایی قوتابخانەکەم … زۆرم هاواری خواکەم کردووە سەرکەوتوو نەبووم ئەمجارە گەرەکمە بانگی خوای ئێوە بکەم گەر دەرچووم ئەوە موسوڵمان ئەبم!

ئیمامەکە پێی وت: کەس ناتوانێ خوای گەورە تاقی وەکات هەر ئەو ئەتوانێ خەڵکی تاقی بکاته وه ؛ بەڵام بێ دەنگ بوو و ڕۆیشت دوای تەواوبوونی ئازموونەکانی هاتۆ وتی: ئەمهەوێ موسوڵمان بم ؛ چونکه خوای موسوڵمانان کاتێ پاڕامه وه لێی نزاکەی گیرا کردم ، بەپێی دڵی خۆم دەرچووم. ئیمامی سەنتەرەکە بزەی هاتێ و کچەکە بو بە باشترین کچانی ئیسلامی.

٤ـ ڕۆژاواییەکان ئاتاجی هه ست و سۆزی زۆرن ؛ بەدووی ئەو شتانەدا ئەگەرێن کە هەستە عاتفیەکانیان تێربکات… بۆیە ئەوانەی دێنە ناو بازنەی ئیسلام بە سەبەبی کەشی ئیمانی و دەروونی سازگارەوە کە لە قورئان و نوێژ و زیکر و دووری لە ماددیات حاڵەتێکی ڕۆحی فرە خۆشیان وەگیر ئەکەوێ کە ئەو بۆشاییە عاتفیەیان بۆ پڕ ئەکاتەوە.
ـ به عزێک لەوانەی دێنە ناو ئیسلام لە دەرگای خێرخوازی و هاوکاریەوە دێتە ژوور. ساتێ ئەبینێ سەنتەرە خێرخوازەکان چۆن خرۆشاون بۆ هانای خەڵکی! ئەم ئاکارە بەرزە ئاڵووگۆڕی سەرەکی جێ ئەهێڵێ لە دەروون و ڕەوانیان بۆ ئەوەی تامەزرۆی ئاوی سازگاری بێروونی ئەم ئیسلامە بن.

٭ د. جاسم مەتووع.
٭ وەرگیر : سعدی مرادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا