کوردیمناجات

خوایه‌ ملکه‌چی تۆم

خوایه‌ ملکه‌چی تۆم

شوکرم هەر بۆ ئەو خودایە، لایقی حەمد و سەنایە
بۆ هەموان پشت و پەنایە، ماڵکی ڕۆژی جەزایە
بەخشەری جورم و گونایە، بۆ جیهان فەرمانرەوایە
بیسەری زیکر و نزایە، خاوەنی کۆی کیبریایە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

لە ئەزەڵ ڕۆژڕا خودایە، هەر دەمێنێ بۆ هەتایە
دوور لە سەوخان و خەتایه و دەر لە دەرکی ماسیوایە
خالیقی گەردوونی مایە، زولجەلال و پادشایە
ئەمر و فەرمانی ڕەوایە و لابەری چی ناڕەوایە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

بینەری چاک و ئەسیمی، بیسەری دەنگی نەدیمی
پشتگری دەستی سەلیمی، بۆ ستەمکار ترس و بیمی
خاوەنی ناری جەحیمی، بۆ پەنابەر خۆت ڕەحیمی
دەستگری ڕۆڵەی یەتیمی، زۆر بە پاداش و حەلیمی

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

چی بڵێم ئافراوی ویمە و هەر بە یادی وی خەنیمە
چی خودام نەمداتێ نیمە، ڕازقی گەورە و کەریمە
حەیی و قەییوم و عەلیمە، کاربەجێی تاقی حەکیمە
ڕاستە ڕێگەی موستەقیمە، مەقسەدی باغی نەعیمە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

پەروەرێنم یا ئیلاهی، دڵبەر و ڕووی دێ تەباهی
سەختە دەرباز بێ نیگاهی، ڕۆژی پەسڵان تۆم پەناهی
خاوەنی جەیش و سوپاهی، تەکیەگاهی بێپەناهی
دوور لە خۆزیا و ڕەنج و ئاهی، بەرزەپێگە و جایگاهی

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

خاوەنی جوانی و جەماڵی پەروەرێنی لایەزالی
دوور له ئەوهام و خەیاڵی، دژبەری پووچی و بەتاڵی
خالقی ئینسان و ئاڵی، هۆی گەڕی چوار وەزوی ساڵی
تا لە نەوسێ نەکرێ خاڵی، کوانێ دڵ پێک دێ کەماڵی

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

خوایە گیان دڵ خەستە حاڵە، بۆ ڕەزات بێدەنگ و لاڵە
ڕووڕەشە چەشنی زوخاڵە، هەر خەریکی ئیشی حاڵە
پڕ لە غەور و خشت و خاڵە، ناو دڵی ئەو کۆنە چاڵە
لابەرە ئەو ڕۆژە تاڵە، چارەکەی دڵ هەر ویساڵە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

ئه‌ندازیار محه‌ممه‌د فه‌تحی نژاد ـ چیا
کارناسی باڵای ئەندازیاری نژیارڤانی ـ مه‌هاباد

نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا