دل نوشتهکوردی

خۆشەویست گیان

خۆشەویست گیان


دڵم نایەت پڕ بەزارم ناوت بێنم
دڵم نایەت لە ناخما بۆ سانێەێک
دەرت بێنم
هۆ پێغەمبەرم، تاجی سەرم
وا چەند ڕۆژە هەرایە
دڵی میلێونان موسڵمان
لە تاو تۆ پڕ لە خەمی بێ کۆتایە
خۆشەویستم ،گەورەی عالەم
مناڵ و گەورە ،پیر و بچوک
دڵیان سوتاو، هەڵقرچا
کاتێک ماکڕۆنی ڕەققاسە
ئەو پەستی بێ ئیحساسە
پڕ بە زاری هاوار دەکات
ناوت دێنێ،حەملەدەبات

گەرچی دەریا بەدەمی سەگ
قەت پیس نابێ…..
گەرچی ئاوی زوڵالی
ئەم ئیسڵامە بەهیچ لێڵ نابێ
بەڵام دڵی ئوممەتەکەت
لەتاوانت شەقار شەقار دەبێت
خۆزگەم دەخواست
لێرەبویایە …..
تابزانی دڵی هەمو ئوممەتت
چۆن هەڵدەقرچێ
تابزانی فرمێسکی
پێرەپیاوان و پێرێژنان لێرە
چۆن جۆگەلە دەبەستێ
تابزانی خوێنی گەنجەکانمان
چۆن دێتە جۆش
چۆن ناخیان گڕ دەگرێ و دەمرێ

بەڵام ئەفسوس و،…
سەد ئەفسوس،،.،
بۆ سەرکردە بێ هەستەکان ….
بۆچاوچنۆک و دونیا پەرستەکان …
چۆن خۆیان مات کروە لە ترسان….
بۆ بێ بڕیارو ژێر دەستەکان….
خۆیان لە کونی مشکا حەشارداوە
بێ بڕیارن لە حاست، پەست و پیسەکان

خۆشەویستم ،،،،
خۆشەویستم تاکو مابم
بەزمانم، بەقەلەمم ،،،،،
هاواردەکەم ……
هاوارێک لە ناو ناخ و هەستم
دەڵێم ،خۆشەویستی تۆ
بەزار و زمان نیە،،،
خوا ویستویە،کەگەورەبی
سەردار فەخری عالەم بی
با هەر بڵێن و بوەڕن
چاک دەزانم خۆشەویستم
سوژن لە تاریکی دەکوتن
چاک بزانن کە نوری تۆ
قەت خامۆش نابێ
چرای دینت ڕۆژ بەڕۆژ
پڕشنگدار تر دەبێت
ئاڵای ئیسلام ودینەکەت
شەکاوەتر دەبێت

سانا

از طريق
سه وزه حیدری
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سه وزه حیدری

@ مترجم وشاعر @ آذزبایجان غربی - مهاباد ☑ کارشناسی روانشناسی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا