دعوت اسلامیقرآن

پەیامێ لە قوڕئان

پیام قرآن

‍وەرگێر: سەعدی مرادی

پەیامێ لە قوڕئان [٨]

(وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ)[سوێندی بۆ خواردن ئەمن بۆ ئێوە لە دڵسۆزانم] اعراف ٢١ـ

ـ ڕۆڵی نەبووە لە خەیاڵی ئادەم و حەوا کە نەفەرێ بێت بە درۆ سوێند بخوا بە زاتی ئەڵڵا…. بەڵام ئیبلیس کردی!. ـ جا ئامۆژگاریەکەی ئاوابوو کە شتەکانی بە غەیری ناوی خۆیان ناو ئەبرد! بۆ فریودان..ـ هیچ ناوێکی نەبوو جگە لە داری تاوان، بەڵام ئەو ناوینا داری مانەوە!..

ـ جا شەیتانەکانی ئەمرۆ بە هەنگاوی ئیبلیسا ئەڕۆن.. ئەڵێن:ـ ئارەق خواردنەوەی ڕۆحەـ ڕووتووقووتی مـــــۆدەیەـ داوێن پیسی کرانەوەیـــەـ بێ بەندوباری پێشکەوتنە👈 ناوەکان هەرچەن گۆڕابن نەتخەڵەتێنن..‍

پەیامی قـــــوڕئان [٩]

(وَسَارِعُواْ إِلَي مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133) آل عمران..یانی: پەلە بکە بۆ لێخۆشبوونێ کە لە لایەن پەروەرێنتەوەیە، و بۆلای بەهەشتێ پانتایی بە قەد ئاسمانەکان و زەویە! دانراوە بۆ پارێزگاران..ـ پەلەکە چونکە مردن لە ڕێت ناوەستێ، سبەینێ تۆبە ئەکەم، سبەینێ بەرنامە دائەنێم بۆ خوێندنی قوڕئان،،سبەینێ ‌ڕژێمی غەزایی دائەنێم..سبەینێ دێت و هیچ یەک لەوانەی دامان نابوون جێبەجێیان ناکەین..ـ ئاوات و ئارەزوومان زۆرە! بۆیە هەموو پێمان وایە مردن لێمان دوورە…ـ وا ڕێکەوت، خولەکێ لەمەوبەر ئەوانەی وایان بیر ئەکردۆ مردن..ـ پەلەکە چونکە دواخستنی کاتەکان یەک عەمر زەمانەتت ئەکەن، شت لەگەڵ شت باسی ئەکرێ..

٭ سونابیجی ئەڵێ: لە وڵاتی یەمەن هاتینەدەر بۆ خزمەت پێغەمبەر دخ، کاتێ گەیەشتینە مەدینە پێیان وتین:٭ پێغەمبەر دخ پێنج شەوە فەوتی کردووە.. دوا خستنی پێنج شەو بێ بەشی کردن لە شەرەفی رفیقایەتی [اصحاب]..ـ پەلەکەن، چونکە جاری وایە دواکەوتنی پێنج خولەک دوات ئەخا لە بەهەشت..‍ “”پەیامی قــــــــوڕئــــــــان” [١٠]

(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ (35)..[هەموو زی‌ڕۆحی ئەبێ مردن بچێژێ، تاقیتان ئەکەینەوە بە شەڕڕو چاکە، ئنجا بۆلام ئەگەرێنەوە]ـ مردن ئەو پیاڵەیە هەموو لێی ئەخۆنەوە، باوەڕدار و بێ باوەڕ،، پێغەمبەربێ یا تاغووت،، پەری بێ یا فرشتە،، جگە لە خوا کەس نامێنێ..ـ مردن کۆتایی حیکایەت نیە! بە پێچەوانەوە مردن بەس سەرەتایە..ـ بەس مردن بەسە بۆ مۆچیاری..ـ ئەبوونەواسی مەنشووری ئارەق خۆر جیرانێکی باشی هەبوو.. زۆر چەلان بانگی دەکرد بەرەو خوا و تەرکی ئارەق.. وەختێ دراوسێکەی مرد ئەبوونەواس لەگەڵ تەرمەکەی ڕۆیی، کاتێ لەسەر گۆڕەکەی وەستا وتی: [انت الیوم اوعظ منک حیا! یانی تەواوی ئەو قسانەی پێت ئەوتم وەک نەسیحەت، ناگاتە ئامۆژگاری ئەوەی من لە قەبرا ئەتبینم. واتە مردنەکەت ئەمرۆ بۆ من باشترین وانەیە!..‍

《پەیامی قــــــــوڕئان》〚١١〛

(وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَي الْخَاشِعِينَ (45)..👈 یارمەتی بخوازن لە خۆڕاگری و نوێژ، ئەوەش زۆر دژوارە مەگەر لەسەر ئەوانەی لە خوا ترسن.ــ ئەم دنیا دیوی داچەندنە دیوی دروونەوە نیە.هەروا ماڵی ئازموونە ماڵی پاداش نیە..ـ یەک لە تاقیکاری خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە بەڵا ئەنێرێ بۆیان”٭ لە دەست دانی خۆشەویستان بەڵایە..٭ فەوتانی ماڵ و دارایی بەڵایە..٭ ئاوسێی خراپ، هاوسەری تاوانبار، بەڕێوبەری ستەمکار، هەموو ئەوانە بەڵان..ــ جا هەر کەس خۆراگربێ بە ڕاستی دەرچووە لە ئازموونا..ـ هەر کەسیش هەڵوێست بگرێ بە دڵنیاییەوە وەرنەگیراوە لە ئازموون..🔹 هیچ مرۆڤێ ڕزگاری نەبووە لە بەڵا! تەنانەت پێغەمبەران زۆرترین بەڵایان چەشتووە لە چاو خەڵکی!!🔸

ژیان زانانی مێژوو ئەڵێن: زولقەڕنەین وەختێ گەیشتە بابول بە پیسی نەخۆش کەوت زانی ئەمرێ! دایکی ترسی لێ نیشت، ویستی نیازی دڵی تێگەیێنێ بۆیە بەرانێ قەڵەوی بۆ نارد، وەسیەتی بۆ کرد ئەگەر مرد سەری بڕێ، پاشان بیکوڵێنێ، ئنجا ئەوانە دەعوەتکا قەت قەت تووشی بەڵا نەبوون!، یا کەسی عەزیزی لە دەست نەداوە! کاتێ مرد دایکی وەسیەتەکەی بەجێ هێنا، بەڵام سەیر ئەوەبوو کەس نەهات!! چونکە هیچ ماڵێکی دەست نەکەوت مەگەر ئەوەی هەردوکیان یا یەکێکیانی تیابوو. ـ ئەوجا دایکی لە پەیامی کوڕەکەی تێگەیی و دەستی کرد بە دوعاکردن بۆی وتی:ڕەحمەتی خوات لێ بێ کوڕم؛ چاکەت لەگەڵ کردم بە زیندووی و بە مردوویی..

ــ ئەدهەم شەڕقاوی

//بڵۆ//  

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا