داستاندل نوشتهکوردی

گۆشه‌نیگایێک بە چیرۆکی نابینایێک

دەگێڕنەوە لە نەخۆشخانەیەک، دوو نەخۆش لە یەک ژوور خەوێنرابوون. یەکێک لەو نەخۆشانە ڕێگەی پێ درابوو هەموو ڕۆژێ دوانیوەڕۆ، یەک کاتژمێر لەسەر تەختەکەی لای پەنجەرە دانیشێ؛ بەڵام نەخۆشەکەی دیی بە پێچەوانە دەبوایە ڕێک لەسەر تەختەکەی خۆی دانیشێ و جوڵە نەکات و هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێ لەسەر تەختەکەی پشت بە هاوڕێیەکەی ڕاکشێت.

بەڵێ… ئەوان ڕۆژگارێکی زۆر لەو هۆدە، بەیەکەوە ژیانیان بردەسەر. شەو و ڕۆژ بابەتگەلێکی زۆر لە چەشنی: خێزان، هاوسەر، مناڵ، ڕابردووی ژیانی خۆیان و… یان بۆ یەکتری دەگێڕایەوە.

هەموو ڕۆژێک هاوڕێیەکەی لای پەنجەرە، ڕوو بە حەوشەی نەخۆشخانە دادەنیشت و جەماڵ و قۆزیەتی و جوانی دەڕەوەی بۆ هاوڕێکەی دەگێڕایەوە. دەی وت: لەو حەوشەیە، زرێبارێکی قۆزی لێیە کە لەناو ئەو زرێبارە جوانه‌، پەڵەوەری ڕەنگاوڕەنگی وەک مراوی و… خەریکی سەماکردنن و مناڵە چاوگەشەکان وا بە لۆتکە و بەلەم لەناو ئاوەکەدا دێن و دەچن. لە دار و دەوەن و هەنارێز و هێلانەی پەلەوەرەکانی ناو لکوپۆی ئەو دەڤەرە، وێنەیەکی دڵگر و ناوازەی بۆ هاوڕێیەکەی وێنا دەکرد، هاوڕێیەکەی لە کاتی بیستنی ئەو چیرۆک و وێنا جوانە، چاوەکانی لەیەک دەنانن و ئەو وڵاتە دڵگر و نایاب و دڵاوێنەی دەهێنایە بەرچاوی خۆی و زەردەخەنە ناخی دڵی دادەگرت و لە بیروهزری خۆیدا لەناو ئەو هەسارەیەدا پیاسەی دەکرد…!

بەڵێ… چەندین شەوڕۆژ و حەوتە بەو شێوازە تێپەڕین و بەیەکەوە ژیان…

ڕۆژێک لە ناکاو کرێکارەکانی نەخۆشخانە هاتن، جەستە و لاشەی بێڕۆحی ئەو پیاوەی کە بەردەوام لای پەنچەرەکە بوو و بە گێڕانەوە و وێناکردنی حەوشەی نەخۆشخانە بۆ هاوڕێیەکەی، هۆدە و ژووری خۆیانی دەڕازاندەوە، بردیان و بێ ئەوەی دەرفەتی ماڵاواییان لەیەکتری هەبێت…!

ئەو ڕووداوە دەڵهەژێنە کاریگەری قورسی لەسەر ڕۆحی هاورێیەکەی هەبوو، هەر بۆیە داوای لە بەرپرس و کرێکارەکانی نەخۆشخانە کرد، بۆ ئۆقرەیی و ئارامی دڵی، جێگاکەی بگوازنەوە بۆ سەر تەختی هاوڕێیەکەی و لەوێ لای پەنجەرە بیخەوێنن، ئەوانیش بێدڵیان نەکرد و نەخۆشەکەیان بردە سەر تەختی هاوڕێ کۆچکردوویەکەی.
دوای ئەوە لە سەر تەختی هاوڕێیەکەی خەواندیان، لەگەڵ ئەوە کە ئازاری جەستەی زۆر بوو، بەڵام هێدی هێدی خۆی گەیاندە حاندی پەنجەرەکە، بۆ ئەوەی ئەو وێنا جوان و قۆزەی کە ڕۆژانە هاوڕێیەکەی بۆی دەگوازتەوە، بە یادوبیری هاوڕێیەکەی ئەوجار بەچاوی خۆی بیبینێ.

بەڵێ؛ کاتێک خۆی گەیاندە حاندی پەنجەرەکە، ئەوەی کە بینی، جێگەی باوەڕ نەبوو، چۆن شتی وا دەبێ؟ دیوارێک تا چاو هەتەرێ دەکا به‌رز!! یانی هەر ئەوه‌یە! مەگەر شتی وادەکرێ؟! پیاوەکە سەری سووڕمابوو! بۆیە لە په‌رستاری نەخۆشخانەی پرسی و وتی: ئەو هاوڕێیەی من کە لێرە خەوێنڕابوو، بەردەوام دیمەنێکی ڕازاوە و دڵگیری لە دەرەوەی ئەو پەنجەرەیە بۆ من وێنا دەکرد، ئەی بۆ من جگە لە دیوارێکی به‌رز، هیچ شتێک نابینم…؟! کوان ئەو هەموو شتە جوان و قۆز و دڵگیرەی باسی لێوە دەکرد…!؟ پەرستارەکە هێدی و لەسەرخۆ وەتی: مامەگیان، ئەو پیاوەی لێرەوە دانیشتبوو، کوێر بوو، واتە چاوی هیچی نەدەبینی!

ژیان ڕێک وەک قوتابخانەیەک وایە، دەبێ هێندێک لە وانەکان، لە ئاسمان بنووسرێنەوە تاکوو هەموو بیبینن و لێی تێبگەن!

ژیان، کێبەڕکێ نییە، ژیان یێک سەفەرە، تۆ ببە بەو ڕێبوارە کە لەهەر هەنگاوێکی، سۆزەیەکی ناوازەی چرکەساتەکانی هاوگیانە…

لەڕاستیدا ژیان هەستێکی نامۆیە ڕێک وەک، پەلەوەرێکی ڕێبوار که هەیەتی.

سەڕچاوە: کتێبی، لطفا گوسفند نباشد
وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور

نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا