اندیشهدعوت اسلامی

کڕۆنا هەلێک بۆ چاکسازی کەسایەتی

شیدا محمودی

چۆن بسەلمێنین پێوەندی قایم و قۆڵمان لەگەڵ خوا هەیە؟

باوەڕمەندی بەوەی کە یەکەم هەنگاو بۆ چاکسازی، هەبوونی پێوەندییه‌کی سۆزدارانە لەگەڵ خوای تەعالا و تەسلیمبوون لە بەرابەر ئه‌و و ئەرک و تەکلیفێکە کە بۆ مرۆڤی دەستنیشان کردووە، دەکرێ دەلاقێکی ڕوون بێ بۆ بۆچوونێکی عادڵانە و دوور لە دەمارگرژی.

مەبەست لە تەکلیف بۆ بڕوادار، بەندەگی ڕاستەقینە لەهەمبەر بەدیهێنەری ڕۆح دایە. ئەم ئەرکە یەکەم هەنگاوی دەنگدانەوە له کردەوه‌ی مرۆڤ دایە کە بە شێوەی نوێژ و نزا و چالاکییە ڕواڵەتییەکان دێنە بەرچاو کە لەوە گرنگتر نییەتی دڵخوازە، کە لە دەرووندا بەدی دێ.

ئایینی پیرۆزی ئیسلام باس لە تەسلیمبوون دەکا، مەبەستی دڵ و جەستە بەدەستەوەدانە بۆ خوای پەروەردگار. لێرەدا دڵ فەرمانڕەوا و سەرکردەی لەشکری جەستەیە و گشت جموجۆڵی لەش لە ژێر چاوەدێری دڵدا تێدەکۆشن.

تاعەت و عیبادەتەکان ڕواڵەتی خۆیان دەردەخەن و ئەوەش یەکەم حەڵەتی بەندایەتییە کە دەکرێ بڵێین بەرتەسکە و کاتێک تەواو دەبێ کە تێکەڵ بە یەقین و بڕوایەکی دەروونی بێت.

لێرەدا جەخت دەکەینە سەر لایەنە دەروونییەکەی کە بۆ تەوەری چاکسازی دەروون و کەسایەتی پێویستمانە.

هەر وەک خوای مەزن لە قوڕئاندا و پێغەمبەر(دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت) لە حەدیسە بە نرخەکانیدا ئاماژەیان پێ کردووه، دڵ فەرمانڕەوای کۆئەندامەکانی مرۆڤە و سڵامەتی جەستە و دەروون پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ دڵ. خوای تەعالا لە قوڕئانی پیرۆزدا سوڕەی شوعەڕا دەفەرموێت: «یَومَ لا یَنْفَعُ مال وَلا بَنُونَ إلاّ مَن ْأتی الله بِقَلْبِ سَلیمْ» (شوعه‌ڕا:۸۸-۸۹)
واته‌: ئەو ڕۆژەی کە ماڵ و ئەولاد سوودێکتان پێ نابەخشێ، بەڵکوو تەنیا کەسێک ڕزگاری دێ کە بە دڵێکی سڵامەت دێتەوە حزووریی خوا.

قەلبی سەلیم یا دڵی سڵامەت و ساغ بە زۆر شێوە مانا کراوەتەوە، بەڵام بە گشتی دووربوونی دڵە لە هەرچی شوبهە و شەهوەتە و گیرۆدەنەبوون بە ناساخی و ئافەتەکانی وەک ئێرەیی، ڕق، خۆبەزلزانین، کینە و بوغز و هتد.

کەوابوو سڵامەتی دڵ، کاتێ مسۆگەڕ دەبێ کە مرۆڤ دڵێکی ساغی هەبێ و دەکرێ بڵێین کاریگەرترین هەنگاوی چاکسازی کەسایەتی و دەروونی لە ڕووی زانستی قوڕئانەوە کە ڕێکترین بەڵگەیە بۆ ئارامگری دەروون و بێ دەستەبەرکردنی ئەو گرنگە، ناگونجێ.

بەڵام بۆ هەڵێنانی ئەو هەنگاوە، پێوستمان بە ڕووناکییەک هەیە کە ڕێگە ون نەکەین و لەم ڕێگەیە نەترازێین، لە ئامانجی سەرەکی دانەبڕیین. ئەویش قەست و نییەتێکی خالیس و خاوێنە کە بێ ئەو ئامرازە، گەیشتن بەو لووتکەیە ئەستەمە و خوانه‌کرده بەلاڕێدا ڕۆیشتن، گەورەترین خەساری ژیان و تەمەنە کە نە سوودی دونیایی دەگەیێنێ و نە دواڕۆژ.

پێغەمبەری مەزن ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ، سەبارەت بەم بابەتە ئاوا دەفەرموێت: «قال رسول الله(ﷺ): أَلاَ وإِنَّ فی الجسَدِ مُضغَةً إذا صلَحَت صَلَحَ الجسَدُ کُلُّه، وَإِذا فَسَدَتْ فَسدَ الجَسَدُ کُلُّه: أَلاَ وَهِی القَلْبُ»
واته‌: باش بزانن له جەستەی ئێوەدا پارچە گۆشتێک هەیە کە ئه‌گه‌ر ئەو ئیسلاح بوو، کۆئەندامەکانی لەش ئیسلاح دەبن و هەر کات ئەو فاسید بوو، گشت ئەندامەکان فاسید ئەبن و بزانن ئەوە دڵە.

هەرکات مرۆڤێک بیهەوێ بەرەو چاکسازی دەروون و کەسایەتی هەنگاو بنێ، یەکەم هەڵوێست لەسەر خۆسازی تاکەکەسی خۆی دەگرێ و یەکەم شوێن لەسه‌ر دڵی کار ئەکا و چاکسازی گشتی لەژێر دەسەڵاتی حاکمی لەشە و هەر کات دڵ، هاتە ژێر باری ئەخلاقیاتی خوایی و ڕجوع و گەڕانەوەی ویژدان کە گشت کەلێن و قوژبنەکانی ناخ دەپشکنێتەوە و پێوەندی موحکەمی گرێ دا، لەگەڵ خوا دەروونی بە ئارامش گەیشت، ئەوه دەتوانن بەڕاشکاوی دان بە تەواوبوونی ئەرکی بەندایەتی مرۆڤ دابنێن کە لەڕاستیدا ئەو کەسانە باشترین پێوەندیشیان لەگەڵ دەورووبەرییەکانیان هەیە و شوێندانەرن.

خوای تەباڕەک و تەعالا لە سوڕەی ئیسڕا ئایەتی ٣٦دا دەفەرموێت: «إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا»
واته‌: بێگومان چاو و گوێچکە و دڵ گشتیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و بەرپرسن. کەوایە ڕێگەی تیمارکردنی لەشکەریانی لەش و هەروەها دەروونیات، دڵێکی بەڕەحم و به‌زە و پڕ لە ئیمان و میهرەبانییە، ئەوکاتە مرۆڤ دەبێ بە بینەرێکی پاک و بیسەرێکی پاک و وێژەرێکی پاک.

بەو ئامانجە گەیشتین که لەشساغی ڕاستەقینە، هەمان دڵساغیە کە لە شوبهە و شەهوەت زەرەرمەند نابێ و ئەو بڕوایە قایمترین لەمپەڕە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ شەیتان.

ئەهلی یەقین هەرکات لە خۆسازیدا سەر کەوت، باشترین پێوەندی و ڕابیتەی لەگەڵ خوا و لەهەمان کاتدا لەگەڵ باقی بەندەکانی خوا هەیە.

ئیتر کاتی وەی هاتووە دڵ و دەروونمان بە جوانترین ئەخلاقەکانی قوڕئانی بڕازێنینەوە و پێویستە ئاماژە بە ئەو دۆخەی ئێستا بکەین، بە بڕوای من باشترین کات و دەرفەتی ڕوخساندووه‌ بۆ خۆناسی و خواناسی و چاکسازی و باشترین عیبادەت و چالاکییە کە بە ئیزنی خوا لە درێژخایەندا شوێندانەر دەبێ.

ئاماده‌کردن: شەیدا مەحموودی
سۆزی میحڕاب

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا