کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای پازده‌هه‌م:
«وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
واته: «ده‌ره‌نجامی فرتوفێڵ هه‌ر به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌یدا ده‌شکێته‌وه و زیان ده‌گێنیت.»
ئه‌و یاسا قوڕئانییه یه‌کێک له سوننه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌یه که باس له هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌کات. ئه‌و یاسایه له سوڕه‌تی فاتیردا هاتووه، بۆ شیکردنه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و یاسایه، ئاماژه به ئایه‌ته‌کانی پێشتر و دواتری ده‌که‌ین:
«وَ أَقسَمُوا بِاللهِ جَهدَ أَیمَانِهِم لَئِن جَاءَهُم نَذِیرٌ لَّیَکُونُنَّ أَهدَی مِن إِحدَی الأُمَمِ فَلَمَّا جَاءَهُم نَذِیرٌ مَّا زَادَهُم إِلَّا نُفُورًا * إستِکبَارًا فِی الأَرضِ وَ مَکرَ السَّیِّئِ وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ فَهَل یَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الأَوَّلِینَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللهِ تَبدِیلًا وَ لَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللهِ تَحوِیلًا» (فاتیر:۴٢-۴٣)
واته: «ئه‌و کافر و هاوهڵگهڕانهی قوڕه‌یش زۆر به گه‌رمی سوێندیان ده‌خوارد و ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گهلانیتر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له سه‌رکه‌شی و دووره‌په‌رێزی زیاتر هیچیتریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه ٭ چونکه خۆیان به زل و گه‌وره ده‌زانی له‌سه‌ر زه‌ویدا و پیلانی شه‌ڕ و تاوان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌وانه به دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌مانه‌دا هاتووه، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناو بران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن.»
واتای ئه‌و یاسایه:
کافران و دوژمنان سوێندیان ده‌خوارد که ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکیان له لایه‌ن خواوه بۆ بێت و ئه‌وان له سزای خوا ئاگادار بکاته‌وه و بیانترسێنیت، زۆرتر له جووله‌که و مه‌سیحی و گهلهکانیتر له حه‌ق و له فه‌رمانی خوا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ی ڕاوه‌ستاو ده‌بن. به‌ڵام کاتێک که موحه‌ممه‌د(د.خ) هات، ته‌نانه‌ت زۆرتر له ڕابردوو له حه‌ق دوور که‌وتنه‌وه و بێزاریان ده‌ربڕی. سوێند خواردنی ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی چاکه و گه‌یشتن به حه‌ق نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نیا له ڕووی خۆبه‌زل زانین و دڵپیسی و بۆ فریودانی خه‌ڵک بوو. به‌ڵام با بزانن که فرتوفێڵی ئه‌وان چۆن هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌خه‌ی خۆیان ده‌گریته‌وه. سته‌مکارانی فێڵباز ده‌بێ چاوه‌ڕوانی سزایه‌ک بن که پێشتر یه‌خه‌ی که‌سانی وه‌ک ئه‌وانی گرتووه. شێواز و یاسای خوا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و هیچ که‌س نا‌توانیت بیگۆڕیت و خۆی لێ ده‌رباز بکات.
قوڕئانی پیرۆز له شوێنی دیش باس له‌و بابه‌ته ده‌کات؛ بۆ نموونه:
«یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغیُکُم عَلَی أَنفُسِکُم» (یونس:٢٣)
واته: «ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌ڕاستی ستهمکردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به زه‌ره‌ری خۆتان ته‌واو ده‌بێت.»
«فَمَن نَکَثَ فَإِنَّمَا عَلَی نَفسِهِ» (فه‌تح:١٠)
واته: «هه‌ر که‌س په‌یمانه‌که بشکێنیت و لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت.»
سوننه‌تی خوای گه‌وره به شێوازێکه که پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازان هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی نه‌خشه و پیلانی دوژمنان ده‌بنه‌وه:
«وَقَد مَکَرَ الِّذِینَ مِن قَبلِهِم فَلِلَّهِ المَکرُ جَمِیعًا یَعلَمُ مَا تَکسِبُ کُلُّ نَفسٍ وَ سَیَعلَمُ الکُفَّارُ لِمَن عُقبَی الدَّارِ» (ڕه‌عد:۴٢)
واته: «بێگومان خوانه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به مه‌رجێک پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێباوه‌ڕ و خوانه‌ناسانیش له داهاتوودا ده‌زانن که سه‌ره‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.»
«وَ قَد مَکَرُوا مَکرَهُم وَ عِندَ اللهِ مَکرُهُم وَ إِن کَانَ مَکرُهُم لِتَزُولَ مِنهُ الجِبَالُ» (ئیبڕاهیم:۴۶)
واته: «بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکرا بوو و دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنیت.»
سه‌باره‌ت به‌و یاسایه نموونه‌ی زۆر هه‌یه که ئاماژه به هێندێکیان ده‌که‌ین:
1- به‌سه‌رهاتی کوڕه‌کانی یه‌عقووب کاتێک که دژ به یوسفی برایان نه‌خشه‌یان کێشا، به کوێ گه‌یشت؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«ذَلِکَ مِن أَنبَآءِ الغَیبِ نُوحِیهِ إِلَیکَ وَ مَا کُنتَ لَدَیهِم إِذ أَجمَعُوا أَمرَهُم وَ هُم یَمکُرُونَ» (یوسف:١٠٢)
واته: «ئه‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌م به‌سه‌رهات و سه‌رگوزه‌شته‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین، له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێک که هه‌موویان بڕیاریان دا و پیلانیان ده‌گێڕا…»
هه‌رچه‌ند براکانی یوسف تۆبه‌یان کرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌یکه ئازارێکی زۆریان به باوکیان و براکه‌یان گه‌یاند، ئه‌وه بوو که فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو که ده‌یانویست و ئه‌وه‌ی به ئاکامی خێر و باش گه‌یشت هه‌ر یوسف بوو.
2- خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به که‌سانێک که به‌رامبه‌ر عیسا(سه‌لامی خوای لێ بێت) پیلانیان ده‌گێڕا ده‌فه‌رموێت: «وَ مَکَرُوا مَکَرَ اللهُ وَ اللهُ خَیرُ المَاکِرِینَ» (ئالی عیمڕان:۵۴)
واته: «(به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خواییش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانی‌دا.»
3- هاوه‌ڵگێڕانی سه‌ره‌تای ئیسلام به نه‌خشه و پیلان و فێڵی جۆراوجۆر پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان ئازار ده‌دا: «وَ إِذ یَمکُرُ بِکَ الَّذِینَ کَفَرُوا لِیُثبِتُوکَ أَو یَقتُلُوکَ أَو یُخرِجُوکَ وَ یَمکُرُونَ وَ یَمکُرُ اللهُ وَ اللهُ خَیرُ المَاکِرِینَ» (ئه‌نفال:٣٠)
واته: «ئه‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون، پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن؛ یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خواییش پیلانی خۆی ده‌خاته کار (به پووچکردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان) دڵنیا بن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانساز و نه‌خشه‌سازانه (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ر بگرێ).»
به‌ڵام له ئاکامدا موحه‌ممه‌د به کوێ گه‌یشت؟
له ژیانی پێغه‌مبه‌ران و له مێژووشدا نموونه‌ی زۆر هه‌یه که هۆی په‌ند و ئامۆژگارین و واتای ئه‌و یاسا قوڕئانییه زۆرتر ڕوون ده‌که‌نه‌وه: «وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
هه‌ر بۆیه کاتێک دوژمنان فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی زۆرتریان له ئاست پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌کار کرد، خوای گه‌وره به‌و ئایه‌ته واتابه‌خشه سوکنایی و ئارامی به دڵی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌خشی و به داهاتوویه‌کی ڕوونی هیوادار ده‌کرد. ئه‌و دڵدانه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نه‌بوو، به‌ڵکوو بۆ هه‌ر بانگخوازێکه که شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌کی بێت و هێندێک جار ڕووبه‌ڕووی نه‌خشه و پیلانی دوژمنان و ناحه‌زان ده‌بێته‌وه:
«وَاصبِر وَ مَا صَبرُکَ إِلَّا بِاللهِ وَ لَا تَحزَن عَلَیهِم وَ لَا تَکُ فِی ضَیقٍ مِّمَّا یَمکُرُونَ * إِنَّ اللهَ مَعَ الَّذِینَ اتَّقُوا وَالَّذِینَ هُم مَّحسِنَونَ» (نه‌حل:١٢٧-١٢٨)
واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌ی ئیماندار) خۆگر و ئارامگر به و خۆگری و ئارامگریشت ته‌نیا به یارمه‌تی خوا ده‌بێت و بهکهسیتر ناکرێت، خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان که باوه‌ڕ ناهێنن و دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی که دوژمنان ده‌یگێڕن ٭ چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه دایه که خۆیان پاراستووه له گوناه و تاوان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کار و چاکه‌خوازن.»
خوای گه‌وره بانگخوازان له نه‌خشه و پیلانی دوژمنان ده‌پارێزیت؛ که‌سێک که بێخهوشانه بانگه‌شه بۆ ئایینی خوا به‌کات و به‌دوای داخوازی و ئاره‌زووی نه‌فسی خۆی نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان له لایه‌ن خواوه تاقی ده‌کرێته‌وه. جاری وایه خوای گه‌وره دره‌نگ یارمه‌تی ده‌دات تاکوو تاقی کاته‌وه که چه‌نده متمانه‌ی به خوایه، به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی هه‌ر باش و خێر ده‌بێت: «وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
که‌سێک که خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بێت، نابێ له نه‌خشه و پیلانی ناحه‌زان بترسێت؛ گرینگ ئه‌وه‌یه که پاریزکاری خۆی بپارێزیت و واز له چاکه و خزمه‌تی خه‌ڵکی نه‌هێنیت، ئه‌و کاته هیوای به پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی پیلان و فڕتوفێڵی پیلانگێڕان بێت.
له ڕووی ئه‌و یاسا قوڕئانییه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که پیلان و ته‌ڵه‌که به شتێکی ناپه‌سه‌ند هه‌ژمار ده‌کرێت: «وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
عه‌ڕه‌ب فه‌رمانی «حاق» بۆ شتی ناپه‌سه‌ند به‌کار ده‌هێنن وه‌ک: «حاق به المکروه». له کاتێکدا که بۆ خێر و چاکه له کرده‌وه‌ی «احاط» که‌ڵک وه‌رده‌گرن وه‌ک: «احاط به الخیر».
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه درێژه‌ی ئایه‌تی «وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»؛ ده‌بینین که باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و یاسا قوڕئانییه هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه و به‌جۆرێک له ئاکامی پیلانی خراپ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر وایدانێین که واتای وشه‌که به گشتی، پێوه‌ره نه‌ک هۆکاره‌که‌ی به تایبه‌تی، ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته هه‌موو جۆره پیلانه‌کان ده‌گریته‌وه. عه‌للامه‌ی عاشوور سه‌باره‌ت به گشتگیربوونی ئه‌و ئایه‌ته ده‌ڵێت: «نموونه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه خراپانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه خه‌ڵک متمانه‌یان به یه‌کتر نه‌مێنیت، خوای گه‌وره ئه‌و جیهانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری بنیات ناوه. چونکه مرۆڤ به شێوازی سرووشتی بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان متمانه‌یان به یه‌کتر نه‌بێت، له یه‌کتری دوور ده‌که‌ونه‌وه و به‌ره‌و خه‌ساره‌ت و تێداچوون ده‌ڕۆن. هه‌ر که‌س هه‌وڵ ده‌دات پێش تووشبوون به خه‌ساره‌ت، چاره بدۆزێته‌وه و ئه‌وه‌ش له ئاکامدا به گه‌نده‌ڵی کۆتایی پێ دێت. به‌ڵام خوای گه‌وره گه‌نده‌ڵی خۆش ناوێت و نایهه‌وێت به‌نده‌کانی تووشی خه‌ساره‌ت بن مه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که به پێی شه‌ریعه‌ت بێت.»
چ یاسایه‌ک له جیهانی ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌دا هه‌یه که نه‌نووسرابێت؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَاللهُ لَا یُحِبُّ الفَسَادَ» له کتێبی «الزهد» که دانراوی (عه‌بدوڵڵای کوڕی) ئیبنوموبارهکه به سه‌نه‌دێک که له زوهریه‌وه گێڕاویه‌ته‌وه، هاتووه که ڕه‌سووڵی خوا(د.خ) فه‌رموویه‌تی: پیلان مه‌گێڕن و یارمه‌تی هیچ پیلانگێڕێکیش مه‌ده‌ن، چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
له نێو عه‌ڕه‌بدا وته‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت: «من حفر لاخیه جبا، وقع فیه منکبا»
واته: «هه‌ر که‌س چاڵ بۆ براکه‌ی خۆی هه‌ڵکه‌نێت، ئه‌وه خۆی سه‌ره‌وبن تێده‌که‌وێت.»
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئاسه‌واری دونیا و دواڕۆژی ئه‌و یاسا قوڕئانییه، پێویسته له‌و چیرۆکانه‌ی که خوای گه‌وره له قوڕئان‌دا بۆمان ده‌گێڕیته‌وه ورد بینه‌وه که چۆن پیلانیان دژی بانگخوازن و یارانی خوا ده‌گێڕا! سه‌رنج بده‌نه نموونه‌کانی خواره‌وه:
– کاتێک نه‌ته‌وه‌ی ئیسڕائیل ئیمانی به مو‌سا هێنا، ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان له لایان فیرعه‌ونه‌وه چێشت. بۆنموونه پیاوێکی بڕوادار که به «مومن ال فرعون» نێودێر بوو، خوای گه‌وره به‌سه‌رهاته‌که‌ی له سوڕه‌تی غافێردا باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
«فَوَقَاهُ اللهُ سَیِّئَاتِ مَا مَکَرُوا وَ حَاقَ بِآلِ فِرعَونَ سُوءُ العَذَابِ * النَّارُ یُعرَضُونَ عَلَیهَا غُدُوًّا وَ عَشِیًّا وَ یَومَ تَقُومُ السَّاعَهُ أَدخِلُوا آلَ فِرعَونَ أَشَدَّ العَذَابِ» (غافێر:۴۵-۴۶)
واته: «جا خوای گه‌وره ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی پاراست له پیلانی خراپ و دڕندانه‌یان، داروده‌سته‌ی فیرعه‌ونیش سزایه‌کی زۆر سه‌ختیان تووش بوو ٭ ئاگری دۆزه‌خه‌وه به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یا خود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له ڕۆژی قیامه‌تیش فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه.»
خوای گه‌وره پیاوه ئیمانداره‌که‌ی ڕزگار کرد، به‌ڵام فیرعه‌ون و سوپاکه‌ی هه‌ر له‌و کاته‌وه که مردن تا ڕۆژی قیامه‌ت خسته نێو سزا و ئازار و ناڕه‌حه‌تی.
– کاتێک به ئیمامی بوخاری که خاوه‌ن کتێبی «سه‌حیحی بوخاری»یه، ده‌یانوت که خه‌ڵک قسانێکی خراپ سه‌باره‌ت به تۆ ده‌ڵێن: ئه‌و ده‌یگوت: «إِنَّ کَیدَ الشَّیطَانِ کَانَ ضَعِیفًا» واته: پیلانی شه‌یتان له کۆتاییدا لاواز و داماوه.
و هه‌روه‌ها ده‌یگوت: «وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
یه‌کێک ده‌یگوت: بۆچی دوعای شه‌ڕ له‌و که‌سانه ناکه‌ی که زوڵمت لێ ده‌که‌ن و بوختانت بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن؟ وتی: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رموویه‌تی: خۆڕاگر بن تاکوو له‌سه‌ر حه‌وزی که‌وسه‌ر به من ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها فه‌رمووی: که‌سێک که زاڵمی خۆی به‌له‌عنه‌ت بکات، ئه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت.
– ئیبنو قه‌ییێم نموونه‌ی کرداری زۆری سه‌باره‌ت به‌و یاسا قوڕئانییه هێناوه و له‌گه‌ڵ باس له که‌سانێک که له مامه‌ڵه و بازرگانیدا سوودخۆری ده‌که‌ن و یا به فڕ‌ت و فێڵ هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن، هێندێ نموونه‌ی ئاماژه پێ کردووه و له‌و بواره‌وه ده‌ڵێت:
که‌سێک که پیلانگێڕی ده‌کات، کرده‌وه‌که‌ی پووچه و هه‌ر به پێی ڕێژه‌ی ئامانجه‌که‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی ڕه‌فتار ده‌کرێته‌وه. نموونه‌ی زۆرمان دیوه له که‌سانێک که به فێڵوتهڵهکه ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام به هه‌ژاری و نه‌داری له دونیا ڕۆیشتوون. هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره که‌سانێکی که ویستوویانه هه‌ژاران و نه‌داران له به‌رووبوومی باخه‌کانیان بێبه‌ش بکه‌ن، باخه‌کانی له‌ناو بردوون و بهمچهشنه سزای داون. که‌سانێک که به فێڵ گیانله‌به‌رێکی حه‌رامیان ڕاو کردووه، کردوونی به مه‌یموون و به‌راز. که‌سێک که سوودی خواردووه و مافی خه‌ڵکی پێشڵ کردووه، ماڵ و سامانه‌که‌ی له‌ناو بردووه و سزای داوه:
«یَمحَقُ اللهُ الرِّبَا وَ یُربِی الصَّدَقَاتِ» واته: «خوای گه‌وره ماڵێک که له ڕێی سووده‌وه به‌ده‌ست هاتبێ، بێ پیتوبهرهکهتی ده‌کات و ئه‌وه‌ی لێی ببه‌خشی، زۆر و به‌به‌ره‌که‌تی ده‌کات.»
ماڵی سوودخۆر ده‌بێ له‌ناو بچیت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت. خوای گه‌وره تاوانباران هه‌ر به تاوانه‌که‌ی خۆیان سزا ده‌دات و قسه له‌و بواره زۆره. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین که هه‌ر که‌س نافه‌رمانی خوا بکات، به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌که‌ی و هه‌ر به‌و ڕێژه‌یه‌ش له دونیا و دواڕۆژ سزا ده‌درێته‌وه. سوننه‌تی ئه‌و کائیناته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێک هاتووه که هه‌ر که‌س پیلان بگێڕیت، پیلانی دژ به‌وی ده‌گێڕنه‌وه و هه‌ر که‌س خه‌ڵک فریو بدات، فریو ده‌درێته‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«إِنَّ المُنَافِقِینَ یُخَادِعُونَ اللهَ وَ هُوَ خَادِعُهُم»
واته: «دووڕووان ده‌یانهه‌وێت دژ به خوا پیلان بگێڕن، له کاتێکدا که خوای گه‌وره (به پێی کرده‌وه‌کانیان) پیلانیان بۆ ده‌گێڕیته‌وه.»
«وَ لَا یَحِیقُ المَکرُ السَّیِّئُ إِلَّا بِأهلِهِ»
هیچ پیلانگێڕێک نابینن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه پیلانه‌که‌ی یه‌خه‌ی خۆی گرتۆته‌وه و هیچ فێڵبازێک نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه خۆی فریوی خواردووه.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
نووسه‌ر: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕ: کلثوم حسن زاده