دل نوشتهکوردی

سوزی ئەویندارانی شەوی هیجرانت

سوزی ئەویندارانی شەوی هیجرانت

لەم سەردەمەمە ئازیزگیان ، هیجرەتەکەت دەرسە بۆ ژیان
ئەی خۆشەویستی خواگیان ، ئەی پێشەوای هەڵبژاردەی ئینس و جان
لێرە، لەو کوردستانە کە زێدی هیجرەتی جابانە، لە گۆشەی مزگەوتێکی ئەو نیشتمانە
ساڵ وەگەری هیجرەت و رەوینی تۆ دەکەینەوە گیانە
کە تۆ سەروەرم، پێشت خۆش نەبوو ئەم هیجرەتە
بەڵام زۆردارانو بێ عاران مەجبوریان کردی بۆ ئەم دەرفەتە
بەڵام زۆردارانو نەزانان
وایان کرد برۆی بۆ هەندەران
زۆردارانی سەردەم ویستیان لەناوهەستی بتکەن عەدەم
بۆیە لە کاتی نیوەشەو خۆیان پەنا دا لە حەوشە بەم شەوە
بەڵام ئەوشەوە کە شەوی دەرفەتە
لە ناو ئەوهەستی یە، بۆ هێندەکان شەوی فرسەتە
وەرە بە یەکەوە، بچینه ئێوئەو شەوە تارە
بژنەوینوو ببینین داد و فیغانی بێ گیانو گیاندارە
لەعەرزو لە عاسمان هەرچی مەلائیکەو ئینسانە
هەرچی گیاندار و بێ گیانە
نەما ئوقرەیان بۆ پاسەوانی لە رێبەری جیهانە
جبرەئیل لە ئاسمان دابەزی، خوی گەیاندە جێ خەفتی نەبی
گوتی خواگیان فەرمانی داوە، تۆ بروی هەر بەم شەوە عەلی راکشێ لەم جێ خەوە
قال النبی سمعا و طاعة ، دەرکەوت لەم ئوتاقە
هەلی گرت مشتێ خاکی پاک ، پرژاندی بە روی کینە لە دلانی ناپاک
ئەو خاکە پاکە بە نوێنەرایەتی بێ گیانان
بو بە پەرژینو دیوار بۆ رێبەری هەر دوو جیهانان
بە لوتفی رەحمان، بە قودرەتی حیّ لاینام
هەمو کوێر و کەڕ بوون، نەیاندی خیرالانام
ئەوجارە لەو شەوە ناخوشو تارە
نۆبەی گیاندارانە بۆ پاسەوانی ئەو نازدارە
لەو شەوە هەموو گیانداران دارژان وەکوو باران
بۆ پاریزگاری لە هەردوو نازداران
لە ناو پەلەوەرانو باڵندان
کۆترە نەخشینە خوی موهەییا کرد بۆ دەردان
خۆیان گەیاندە غاری سەورێ
پاسەوانی بکات لە ڕێبەری هەلاتو لە دەستی جەورێ
ئافەرین کۆترە نەخشینە
وەلات نا هەرچی خۆشی و ئەوینە
بووی بە نوێنەری پەلەوەری سەرزەمینە
بۆ پاسەوانی لە پێشەوای ئەو دینە
(نۆبەی حەشەرات)
لەناو حەشەرات بەو شەوە تارە
بوو بە پرسو را بۆ ئەو کارە
کێ قارەمان بێ؟ لە غاری سەروەر پاسەوان بێ
زۆری نەخایاند عەنکەبوتی زەحیف و حەنیف
خۆی تەرخان کرد بۆ پاسەوانی نێردراوی حیّ لەتیف
بەنوێنەرایەتی هەموو حەشەرات
بەرپرسی داوە هەموو مەکرو هەجەمات
هەزار خۆزگەم بەخۆت، لەنێو حەشەرات ناوت برا
تاجی گووڵینت لە سەرنرا ، سوورەی قورئانت بە نێو کرا
( نۆبەی چوارپایان)
ئەوجارە لە ناو ئەنعام وشتر پیێ کرا ئینعام
سەد ئافەرین لە بۆتۆ موعجیزەکەی سالیحی نەبی
ئەوجاریش بوویە مەرکەبی بوبەکر و نەبی
نوێنەری هەموو ئەنعامی
بۆیە نمونەی خالقی ئەرزو ئاسمانی
انظر إلى الإبل كيف خلقت
و إلى النبي كيف هجر
هجّرتَ من مكة إلى مدينه
وغيّرتَ اليثرب بالمدينه
في هذا السفر خواطر كثيرة
لك و لأخيك في هذه اليل الخطيره
ئەوجار بە نوێنەرایەتی هەموو ئینسانان
سەددیق تۆمار دەکا داستانان
یذهب يمينا و شمالا
و ينظر إلى خلف و اماما
من خوف العدوِّ و اللئاما
هذا هو أبوبكر مشهور برفيق الطريق
للنبي عازم المدينةَ بأمر رب الجليل
و الآن ينظر إلى حبيب الرحمان
كيف هاجر من جور العدوان
من مكة و جوار الحرم
إلى المدينة؛ شهر النبي المحترم
یاری لە مێژینە گیانو ماڵی خۆی هێنا بەخشینێ
وشتر و مەرو ماڵاتی هەموو بەخشی بە خاوەنی خەلاتێ
بەنوێنەرایەتی هەموو ئینسانان
کچو کوریشی بردن بۆ تۆمارکردنی داستانان
عەبدوللە ناو و ئەسمائەی زات و النیتاق
لەمێژوو وەک تەڵا دانراون ڵە تاق
هەربۆیە پێشەوای مروڤان
فەرمووی: من پاداشتم داوەتەوە بە هەموو چینو توێژان
بەڵام نەم توانی چاکە بکەمەوە
لەگەڵ بوبەکری خانەدانێ، خوا بیداتێ پاداش لە دیوانێ
ئەوجار عەلی وەکیلی نەبی
مأمورە بۆ دانەوەی ئەمانەت بۆ دۆست و دوژمنی نەبی
هەزار خۆزگەم بە خۆت عەلی ؛جان نیساری، ئەمانەتداری
وەک هاروون لە جێگای موسا فەرمانبەداری
لەوشەوە تارە ئەبوبەکر و ئەو پێغەمبەرە ناردراوە
دەرۆین لەو شارە بەرەو ئەو چۆلو غارە
بە نوێنەرایەتی هەموو کچانی جیهان
ئەسمائە وەردەگری جایرەی بوون بە قارەمان
لە ماوەی ئەو سێ رۆژە لەحزەیەک پشوو نادات
نانو تێشت سازدەکات خۆ بە هەرد و شاخ دا دەدات
لە یادمان نەچێ لەو سەفەرە پیرۆزە
نوێنە‌ری کافران ماری پڕ ژەهری شەر ئەنگێزە
لەناو ئەشکەوتە بۆسەی گرتووە ئەو نەگبەتە
لەناکاو هێرش دەکا بۆ خۆشەویستی ئومەتە
بەڵام یاری غار فەورەن خۆ دەکات دیار
ناهێڵی هیچ ئازارێ بگا بە خۆشەویستی نازدار
خۆی ئازارەکە دەچێژێ
چون نەبی الرحمە لەسەر رانی دەرازێ
ناهێلێ خۆشەویست لە خەو راپەی
هەر چەن ئازاری زۆریشی پێ برێ
هەزار خۆزگەم بەخۆت کا یاری غاری نەبی
هەر بۆیە لە قورئان دا ( إذهما في الغار) ت بۆ دابەزی
یاخوا لێتان پیرۆز بێ ئەی نوێنەری گیاندارانو بێ گیانان
کە خۆتان دیارکرد بۆپاسەوانی پێشەوای هەردوو جیهانان
هەر بۆیە حەزرەتی عومەری بە تواناو بە هێز
ئەو سەفەرەی کرد بە سەردێری مێژوی ئیسلام و هۆز
ماری بەدفەری ژەهر هاوێژی بە ئێش
بێ خەبەرە لەوەی تفی دەهانی نەبی شافیە بۆ گشت ئەلەم و ئێش
هەر زو خوای بانی سەری
ئەشکەوتەکەی كرد بە مەکۆی چارەسەری
بۆیە لە مێژوو ناوی برا
لە قورئانیش (إذهما في الغار)ی بۆ نازل کرا
منیش لە مێژه وەکو جاندارانان و بێ جانان
خولیاو ئەویندارم بۆ تۆ رێبەری هەردوو جیهانان
خۆزکە منیش تۆزقالێ خاک بام لەم خاکە پیرۆرە
لە ژێر پای تو و ئەو یارە ئازیزە
خۆزگە وەک عەنکەبووت لەو شەوە منیش دەوری تۆم دابوو
وەک کۆترە گاگمە خەو لە چاوانم تارابو
خۆزگە زۆر بە هوشیاری وەکو وان سەرقاڵی سەیرو سەفا بووم
خۆزگە وەک یاری غارت بە گیانو بە ماڵ لە خزمەتت دا بووم
خۆزگە منیش وەکو ئەسمائە خزمەت کاری تۆ و یارت بووم
خۆزگە وەک عەبدوللا لە شەوە دا رێچکە شکێنی تۆ و یار بام
خۆزگە وەک عەبدوللا لەو شەوە دا نوێنەری جەوانان بام
رێچکە شکێنی تۆی ئازیز و یارت بام
خوزگە بەو عەبدوللایەی کە هەواڵ گیرە
خەبەر هێنەری وادی مەککەو هەموو عەشیرە
لە گەڵ بوڵێڵی شێوان پەیامی دەهێنا بۆ غاری سەورێ
خەبەرداڕی دەکردن لە پیلانو مەکرو جەورێ
هەموو شەوێ لە خزمەت سەردار و یار دەرازێ
بە دەرکەوتنی رۆژێ خۆی دەگەیاندەوە ناو مەککەو هۆزی
خۆزگەم بە تۆ ئەی عامیری ئیبنی فەهیرە
لە مێژوو ناوت مەشهورە
تۆش بوویە نوێنەری ڕەنجداران
کە ڕانو پەزت بۆ یار دەچەران
لە نەکاو لەلای یار فەرمانت پێ کرا
پەز و ران بێ هەموو رۆژێ بۆ غاری سەورێ
دوو ئەمری پێ سپێردراوە
پاک کردنەوەی رێگایە، شیر دۆشینە لە دوایە
لەلایان یاری غار بۆت رێکخران دوو کار
یەک پاک کردنەوەی جێ شوێنی پای ئەسمائەو عەبدوللای
دوو گەیاندنی شیر، بۆ رابەری ژیر و ئەبوبەکری خاوەن بیر
خۆشەویست تر لە هەردوو چاومان
ئەی رابەری دوونیاو دینمان
لەو هەزارە کە سەدەی بیستو یەکەمە
یاددەکەینەوە ئەو سەفەرە پڕ لە غەو ئەلەمە
بەلام پێغەمبەری ئازیزمان
گڵێنەی هەر دوو دیدەمان
و في هذا العصر قرن واحد و عشرون
الذنب و العصيان كثيرون
سمعا و طاعة لك
نحن نهجر إلى غفران خالقك
ايها النبي الرحمه موختاری جەمیعی ئینس و جان
ئەی هەل بژاردەی خالقی رەحمان
ئازارتان زۆرچاشت لە گەل یاری غار
نحن من هذه الكردستان الجريحة
فدينا لك مع صاحبك في هذه الطريقة
هۆنراوەی یوسف عەزیزپوور ، رێکەوتی : ۰۵/۰۶/۱۳۹۹ هه‌تاوی
از طريق
یوسف عزیزپور
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یوسف عزیزپور

@ استان آذربایجان غربی- پیرانشهر @@ نویسنده و مترجم @ فعال اجتماعی و دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا