شعرکوردی

دایکی دوا ڕۆژم…

دایکی دوا ڕۆژم

من کچی کوردم پاک و بێگەردم
خاوەنی بەهرە بیری نەبەردم
دایکی دوا ڕۆژم
مایەی شانازیم بۆ گەل و هۆزم
کچە ژیرەکەی دایک و باوانم
ڕیحانەی بۆنخۆش شیرین زوانم
ئەندێشەو حیجاب مایەی نەجاتم
ڕەوشت بەرزیە بۆتە خەڵاتم
خونچەگوڵەکەی ئەشکۆفی ژینم
هێمام ئیمانم ،سەربەرزە ژینم
خەدیجە ئاسام شێری مەیدانم
کێوی ئیمان و شکۆی یەزدانم
من کچە کوردەکەی خاوەن ئیمانم
تێدەکۆشم من بۆ هیوای ژیانم
پەروەردە ئەکەم من لە دامانم
سەدان گەورە پیاو با چاک بزانم
بەتێکۆشان
، حەول، خودای یەزدانم
ئەنەخشێنم من ژیانی قورئانم
ڕێخۆشکەرەکەی گش هاوەڵانم
بەنوکی قەڵەم ،بە شیرین زوانم
بە چاک خوێندنم ،بە پاک ڕەوانم
بە تەقوا و ڕەوشت گەلێک جوانم
سەر سامی ئەکەم گشت دۆس، کەسانم
من جیاوازم ، کچۆڵەی هەورازم
دەست پەروەردە کەی مەکتەب قورئانم
دایکی دوا ڕۆژی زێد نیشتمانم
مادەری فەردام لە کۆی ژیانم
هەرگیز بەرنادەم ڕێگای ئیمانم
هەرگیز بەرنادەم ڕێگای خوا گیانم

ســـــانــا حیدری

ناگفته نماند کلاس مادران فردا در 24 تیر ماه 1398 تاسیس شد

نمایش بیشتر

سه وزه حیدری

@ مترجم وشاعر @ آذزبایجان غربی - مهاباد ☑ کارشناسی روانشناسی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا