اصولفقه

چۆنیەتی سەردانی نەخۆش !

تکایە له باره ی چۆنیەتی سەردانی نەخۆش‌ لەماڵ یا خەستەخانە، یا دیاری بردن بۆی بۆمان ڕوون بکەوە؟

???? وەڵام???? 

۱⃣ سەردان کردن‌و لێ پرسینی سەرجەم نەخۆش‌و ناسازەکان ( سەواد دار بن یا نە‌ـ لەشار بن یا دیهات‌ـ ئەرزشی سەردانەکە بزانن یانە) دروست‌و بەجێیە.

۲⃣ کاتێ چوویتە سەردانی نەخۆش بەم ئامانجانە بچیت باشه”
۱ـ لەبەر خاتری خوا بێت نەک منەتنان ‌و…
۲ـ دڵ خۆش کردنی نەخۆشەکەو کەسوکاری.
۳ـ ورەبەرزکردنەوەی نەخۆشەکە بەجۆرێ سەبووری بێت‌و قنیات بکا بە قەدەری خوای گەورە.
۴ـ دەستخۆشی کردن لەو کەسەی خزمەتی نەخۆشەکە ئەکات بە درێژای نەخۆشیەکە.
۵ـ وریا بین جۆرێک قسەکەین کارەکە سەقەت نەکەین‌و دواتر غەیبەتمان نەکەن
۶ـ دوعای بەخێر چیمان زانی بۆی بکەین کاتێ داوای دوعای بەخێری لێکردین.
۷ـ هەرگیز لە جۆری نەخۆشیەکەی نەپرسین کە مەترسی‌دارە یا بیرهێنانەوەی زەرەدی بۆی ببێ وەک ڕووداوی هاتووچۆ کاتێ زەربەی داوە لە مێشکی گەر بیری کەوێتەوە مەترسی دارە و…
۸ـ گەر دکتۆر قەدەغەی کردبوو لە بینینی خێر لەوەدایە کەچاوت پێی نەکەوێ بە تایبەت ئافرەتان ئەبێ پێ داگیری نەکەن لەسەر ئەوە چون گوناهت ئەگاتێ‌و قەرارە بە سەردانەکە ورەی بەرزکەیتەوە نەک ببیە هۆی ئەزیەت کردنی.
???? جا ئەو نەخۆشانەی یاساغی بینین کراون ئامانج دڵدانەوەی کەسووکاریەتی چون نەخۆشەکە هەر ئەوندە ببیستێ خەڵک‌و خزم دێنە سەردانی تەواوە.
۹ـ گەر لە نەشتەرگەری بوو زەخت نەخرێتە سەر هاورێکانی بە قسەکردن لەگەڵی چون جارێ بەس پێویستی بە نزای خێرە کە سەرکەوتوو بێت‌و هۆشی بێتەوە بەرخۆی.

۱۰ـ بازێ ناسازی سەردانی ناوێ”
ـ چاو ئێشە، دیان ئێشە، تاوڵەو بڵق، دەست بڕین، سووتانی زۆرکەم‌و ئاسایی، و.. هتد.
۳⃣ سەردانی مناڵ‌و بێهۆش پێویستە لەبەر خاتری دایک‌وباوک‌و کەسووکاری، چون ئەوان خۆشحاڵ ئەبن‌و گرێ‌وگۆڵ لە دڵا ناهێڵێ.
۴⃣ هەواڵپرسینی ئافرەتانیش شەرعەن دروستە بەس بە تەنیا نا گەر زانیت ئەبێتە جێی گومان‌و قسەڵۆک با لەگەڵ خەڵکی بچن. یا کچ لە کوڕ یا کوڕ لە کچ یا ژنی جەوان‌و جوان بۆ سەردان یا پیاوی گەنج نابێ بە تەنیا عیادەت بکەن مەگەر بە ئیزنی باوک‌و مێردو کەسوکاریان یابە دەستەجەمعی چون ئەبێتە فیتنەو ئاژاوە.
۵⃣ سەردانی کردنی لە غەیرە موسوڵمانیش دروستە وەک پێغەمبەری ئازیز دخ لەگەڵ هاوەڵان کردوویانە.
۶⃣ هەروەها لە کەسێ تاوانبارو گوناهباربێ دروستە بەس بەجۆرێ کە هەستی شەرمەزاری بکات و ببێتە مایەی ژێوان‌ بوون گەڕانەوەو دەست هەڵگرتن لە خراپەکەی.
۷⃣ چەن جار بچیتە عیادەتی؟
ئەمە پەیوەندی بە ناوچەکەو عورفی خەڵکەکەو کەسوکارو نەخۆشەکەو جۆری نەخۆشەکەیە. مەسەلا گەر درێژخایەن بوو پێویستە ناوەناوە لێی بپرسرێ، یاگەر ڕیش سپی بوو یا کەسێکی گەورەو زانای ئایینی بوو پێویستە سەردانەکەی دووبارە بکرێتەوە.
۸⃣ ئیبنوحەجەری ئەسقەلانی چەن ئادابێ بۆ سەردانی نەخۆش ئەفەرموێ”
۱ـ گەرچوویتە بیمارستان لەسەرجەم ئەو نەخۆشانە بپرسی کە لە هۆدەکەیا هەن‌و دوعای بەخێریان بۆبکەی‌.
۲ـ خۆی بە نەخۆشەکە بناسێنێ گەر نەیشی توانی وڵام باتەوە بەدڵ ئەیناسێ‌و کەیفە ڕووی تێدەکا.

⛔️ تێبینی????

نابێ لە کەسێ کە تووشی بێ هۆشی(ئالزایمێر) هاتوە بڵێن: چۆن نامان ناسی؟! با هەستی ناخۆشی بۆ پەیانەبێ‌و نەخۆشیەکە کاریگەری زیاتری نەبێ لەسەری.

۹⃣ کاتی سەردانی کردن بزانین جابچین بۆ ماڵیان، هەمووکاتێ بۆ پرسین نابێ وەک کاتی گۆڕینی یا کاتی خەوی یا کاتێ دکتۆری لێیە یا کاتێ جۆرە میوانێکی لێیە پێیان خۆش نییە بچیت.

???? کاتێ چوویت لە زەنگت‌داو نەیان کردۆ تا سێ جار هەر نەیان کردۆ ئیتر وەگەرێ‌و بەزۆر دەرگایان پێ مەکەزه وه.
۱⃣۱⃣ کەم لەلای دانیشێ مەگەر ئەوەی نەخۆشەکە پەیوەندیێکی تایبەت‌و دێرینەیان ببێ‌و دڵی پێی وەکرێ.
۲⃣۱⃣ سفارشی خۆراگری‌و سەبری پێ بدات‌و هیواداری کات بە ژیان و چاک بوونەوە.
۳⃣۱⃣ سەردانی موسوڵمان بۆ موسوڵمان بۆیە جیاوازەو خێرە لەبەر پاڕانەوەیە هەرجۆرێ ئەزانێ یا ئابەم جۆرە ( اللهم رب الناس اذهب البٲس، ٳشف انت الشافی، لا شفاء الا شفاؤک، شفاء لایغادر سقما)
۴⃣۱⃣ ئەبێ دیاریەکانیش بگۆڕین مەسەلا لە ملاقاتا ئەوندە کامپوت و شیرینی و گوڵ ئەچێ دوای یا ئەیفرۆشنەوە یا ئەی بەخشنەوە کە هیچ سوودێکی نییە چون هەر ئەو شیرینیە بۆخۆت نایخۆی! کەواتە گەر بیگۆڕین بە پارە زۆر چاکەو خێرترە. گەر دە نەفەر یا دوو کەس یا دەستەیێ چوون پێشتر ۱۰۰ هەزار کۆ وەکەن بیدەنە دەستیان بۆ نەخۆشەکەی خەرجکەن زۆر باشترو جێگیرترە. چون ئیستا پاکەتێ شیرینی لانی کەم ۱۵ هـ تمەنە جێی هیچیش ناگرێ!!.
۵⃣۱⃣ گەر کەلووپەلی نەخۆشیمان هەبوو ئەیتوانی بەکاری بێنێ‌و کەڵکی لێ ئەبینی بیدرێتێ چون خێرێکی زۆر گەورەیە. یان گەر پێویستی بەخوێن بوو یا پێویستی بە پارەبوو ئەمانە ژیانەوەی گشت مرۆڤایەتیە.
✍️ زۆر پێویستیمان بە عیادەتی نەخۆشەو ئاگاداری حاڵ‌و وەزعی نەخۆشەکەو کەسووکاریشی بیین.
????????????????????????????????????????????????????????

سعدی مرادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا