دل نوشتهکوردی

گفتوگۆی نێوان جـەستەو رۆح لە سەر خوانی ڕەمەزان

وەک دیارە پێکهاتەی جەستە هەمان پێکهاتەیە کە لە زەویدا بوونی هەیە وەبگرە هەر لە زەویدا { خلق الانسان من طین } یان { خلق الانسان من سلالە من طین }، بۆیە زۆر جار کە مرۆڤ دەستبەرداری رۆحی دەبێ بەردەوام نەوی دەبێ چۆن رۆح وەک هەموو شتێک لەم بونە مووڵکی خوایە، خوا دەفەرموێ: { و نفخت من روحې } لەو رۆحەم بەبەرداکردووە کە موڵکی خۆمە، بۆیە دەستبەردان لەم رۆحە تێکەڵی هەمان خۆڵ دەبێتەوە، ئیتر لەوێوە نزم دەبێتەوەو نرخ وگەورەیی خۆی ون دەکات { کالٲنعام بل هم ٲضل } راستی ئەوەیە ئەوەندەی رۆح جێگەی گرنگی پێدانە جەستەی مرۆڤ ئەو { عارضە } ە یە کە رۆح لەودا جیلوە دەکات و دەردەکەوێ.

تەنها جەستە بەرجەستەکەری رۆحە، وەک هەموو مادەیەکی تر کە نیشڵندەری جەوهەرێکە ئەگەر هەیبێت، هەر ڕوویەک بە هەر رەنگێک پۆشراو بێ تەنها رەنگەکە ناوی هەیە و ڕووەکە کە ئەو نیشان دەدات ئەسڵی مادەکەی خۆی فەرامۆش کردووە، جەستەش ئو ڕووەیە کە رۆح دەیبزوێنی و بوەتە نیشاندەری رۆح ، بۆیە زۆر جار کە کەش و هەوای رۆح زاڵ دەکات بەسەر جەستەدا بەردەوام سەرزەنشتی دەکات و دەیشوبهێنێ بەشتەکانی دەوروبەری، وەرزی رۆح وێستگەکانی حەوانەوەی ڕۆح تەنها فرستێکن کت جەستە دەشۆرن، بەم جۆرە دەکەونە گفتوگۆ بە تایبەت لە مانگی نوور و سفرەی خوانی عاشقان و جێگەی ژوانی عابیدانە،

لەوێ فەیەزانی رۆح دەست پێدەکات و جەستە دەشوا و دەڵێ: لێم گەڕێ لەبەرز راگرتنی دەستەکانمدا ماندوو مەبە، لێم گەڕێ وەرزی گەورەبۆنی منەو وێستگەی حەوانەوەی تۆیە، لێم گەڕێ هێندەی دەرەختێکت لێنایە لە هەموو تەمنیا بەرەو ئاسمان هەڵکشاوە تەنها بەتەسبیحاتەوە سەرقاڵە، هێندەی بەردێکت لێنایە کە بە سەر سنگی زەویەوە نوساوە و ماچی رۆحی پاکی دەکات، هێندەی کێوەکانیشت لێنایە کە ڕۆخساریشیان بووەتە کانی و هێواش هێواش بۆ گوناهی بچوکی خۆیان دەگرین کە هەڵنەگرتنی ئەمانەتی سەر شانیان بوو، تا بوونە بێشکە و لانکەی تۆ { إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَهَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَیْنَ أَنْ یَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ ۖ إِنَّهُ کَانَ ظَلُومًا جَهُولًا ــــ سورەی ئەحزاب ئایەی ۷۲ }. ئاسمان سەقفی سەر سەری تۆ و زەوی فەرشی بەر پێت و کێوەکانیش مێخ و ڕاگری زەوی، هێندە گەورەیی تۆ لەبەر بونی منە مەگەر نابینی لەم بوونەوەرەدا چەند بچوکی لەڕوپێکهاتەوە ئەی ناپرسی بۆ ئەم هەموو گەورەییە چییە؟ بومەتە گەورەی بوونەوەر هەموو رامکراوە لەبەردەستم.

بزانە بەرد کە نوساوە بەزەویدا نیشانەی سەنگینی و بە ئەمەکی و گەورەییەتی، کێو کە لە ڕوخساریدا ئاو دەبەخشێ نیشانەی سەخاوەتی و سوپاسگوزارییەتی، دەرەخت کە بەرەو ئاسمان هەڵکشاوە نیشانەی لە خۆبردا و ئەوینیەتی، بەڵام تۆ کە بەزەویدا دەنوسێ ی نیشانەی تەمەڵی و سیفەتی لاوازی و بێی نرخییە { ٳثاقلتم الی الارض } دەبێتە عنوانت و هۆکاری ناسینەوەت کە هەڵدەستی بۆ ئەنجام گەیاندنی کارێ تەمەڵی { واذ قاموا الی الصلاە قاموا کسالی }.

دەی بزانە هەتا لەبەر ئارەزوەکانت راوەستی چاوەڕێی رازی کردنیان بی عەیبداری و خۆ ون کردن بەشی تۆیە، کاتێکیش وەک کۆرپە بۆ داواکانی ئارەزوت فرمێسک دەڕژی ئیتر بەیەک جاری لەناو بڵێسەی جەستەتدا من دەخنکێنی و خۆت وون و سوک و بی نرخ دەکەی. ئای ئەم هەموو وێستگە نورانیە گوزەردەکەن ناتحەوێننەوە تەنها لەژێر سێبەری درۆینەی ئارەزوکانت نەبێ نازانی وەستان چییە، وەک دەزانی ئەو سێبەرانەش تەنها سەرابێکەو نورانیەکانی ژیانت بە وێسگە درۆینەکانی ئارەزوت پەشیمانی یە. بۆیە دەڵیم داڵدەدەر و دەر خەری من هەرتتۆیی ، تۆ تەنها هۆکاری بۆ نیشاندانی من، من هەر لەتۆدا دەبینرێم، تکایە ناشیرینم مەکە، باروخسارت هەمیشە وەک ئاوینە سپی، نیشانەی سوجدەکانی پێوە دیاربێ، با دڵت هێندەی ئاسمان فراوان بێت وەک کێوەکان خۆراگربێ، وەک زەوی خاکی و موتەوازع و بەخشەندەبێت، وەک دەریا هێمن و سامناک بێت، وەک هەوا گەرۆدەو عەوداڵی پاکی بێ.

لێم گەڕێ با لەتۆدا وەک خۆم دەرکەوم ، هێمن، نەرموونیان،نورانی،ناسک پڕ هیوا، ئازاو دلێر و چاڵاک، تۆ کە بویتە هوکاری نیشاندانی من تەنها لە سێبەرە نورانیەکاندا رامگرە لەڕێگە روناکەکاندا گوزەرم پێبکە، لەو کوچەوە کە نوری قەدری بەردەکەوێ، وەک هەموو عارەزکانی تر کە درۆناکەن لەگەڵ جەوهەرکانیاندا سور هەر بە سور نیشاندەدات، هەرگیز نایکاتە رەش، بەڵام منی رۆح و جەوهەری تۆ هەمیشە وەک دایک دەتلاوێنم، وەک بەهار سیمای جوانت دەردەخەم، هەر بەردەوام دووری لە عشق و ئەوین و ڕاستی، وەک خۆم نیشانم نادەی تا عروجت پێ بکەم و بتگەێنمە جیهانی مەلەکوت و نزیک تر لە دەستەی { مقربین }، من بۆ تۆ لە بوراق خێراترم زۆر زوو تر دەنگت رەنگت دەگەێنمە { قاب قوسین ٲو ٲدنی } هیچ واستەو هۆکاریشم ناوێ، ئەو هەموو وێسگە نورانیانە لە هەموو بیست و چوار کاتژمێردا پێنچ وێسگەی لەهەر یەکەیاندا پلەیەک بەرز دەبیتەوە، لە خوانی سفرەی پڕ نوری ڕەمەزان هێندە سەنگین و بەرز دەبیتەوە تەنها خوای باڵادەست مامەڵەت لەگەڵدەکا، هەموو وەستانێکت لەوێ بەرز بونێکەو جوڵەیە، بۆیە لە ئامێز مەگرە تا سەودات هەر لەگە خوابێت، ئەو نورە روناکی و ئارامی و ئاشنا کردنی مرۆڤ بە خۆی لە { آدم } ە وە تا { عیسی } ـ علیهم السلام ـ تەنها روناکی یەک گڵۆپی بچوکی بارناخەی وەک ئەو هەموو رێبوارانەی دەورو بەرت، چەند ئاسودەن چەند باریان خستوە وە جەستەیان فەراموش کردووە، { اللە } چەند سیمایەکی جوانیان هەیە بونەتە ڕونەقی ئەم بوونەوەرە …

نووسەر: کەماڵ ئەمین گوڵپی
پێداچونەوە: بەشی کوردی سـۆزی میحــڕاب

از طريق
عبدالله علی پور
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا