دعوت اسلامیرمضان

ديارى شەوى (چوارەم)ى ڕەمەزان

ديارى شەوى (چوارەم)ى ڕەمەزان:

عمر عبدالعزیز

(گەورەیی و تایبەتمەندی ڕۆژوو و ڕەمەزان و چەند حوكمێك):
* ڕۆژوو بۆ خوایەو تەنھا خوا گەورەیی و پاداشتی دەزانێت.
* فریشتەکان داوای لێخۆشبوون لە خوا دەکەن، بۆ ڕۆژووەوان، تا كاتێك بەربانگ دەکاتەوە.
* بۆنی دەمی ڕۆژووەوان لای خوا لە بۆنی میسک خۆشترە.
* دەرگایەکی بەھەشت تایبەتە بە ڕۆژووەوانان.
* زۆرێک لە بەندە ڕۆژووەوانەکان لە دۆزەخ ئازاد دەکرێن.
* لە ڕەمەزاندا دەرگاکانی بەھەشت دەکرێنەوەو شەیتانەکان کۆت دەکرێن.
* بەھەشت دەڕازێنرێتەوە بۆ ڕۆژووەوانان.
ئاکارو ئادابی كەسی ڕۆژووەوان:
* نیەتھێنان بۆ ڕۆژووگرتن بۆ خوای گەورە.
* دواخستنی پارشێوو خێرا بەربانگ کردنەوە.
* کەمخۆریی و پاک و چاکخۆریی.
* نوێژی تەراویح کردن و شەوبێداریی بەپێی سوننەت.
* خۆلادان لە کردارو گوفتاری ناشایستە، زیاتر لە کاتەکانی تر.
* زیادکردنی خێرو خێرات و صیلەی ڕەحم و ھاوکاریی و.. ھتد.
* زۆر چوونە خزمەتی قورئانی پیرۆز، بەخوێندنەوەو تێڕامان.
* ئەنجامدانی سوننەتی (اعتکاف) لە مزگەوتدا.
* گەڕان بە شوێن پاداشتی زۆردا، لە ڕێی کاری خێرو زۆرکردنی زیکرو بیرکردنەوەو تۆبەكردن لە گوناهـ و استغفاركردن و .. ھتد
* دەرکردنی زەکاتی سەرفیترە لە دوا ساتەکانی ڕەمەزاندا، بۆ ھەموو تاکەکانی خێزان.
* بەشداریی نوێژی جەژن لە دوای ڕەمەزان و وتنی (اللە اکبر)ی زۆر.
* تووڕە نەبوون و خۆدوورگرتن لە چەلەحانێ و دەمەدەمێ.
ئەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە:
* خواردن و خواردنەوەی بە ئەنقەست لە ڕۆژدا.
* خۆ ڕشاندنەوە بە ئەنقەست.
* مەنی ھێنانەوە بە ئەنقەست.
* نێزیکی ھاوسەر (جووتگیریی) لە ڕۆژدا.
* خوێنی سووڕی مانگانەی ئافرەت و خوێنی زێستانی.
* وەرگرتنی دەرزی (مغذی) لەبری خۆراک.
* دەرھێنانی خوێن بە کەڵەشاخ گرتن (حجامە).
* نەفەسلێدانی جگەرەو مژینی حەب و جوینی بنێشت.
ئەو شتانەی ڕۆژوو ناشکێنن:
* بەکارھێنانی بۆنی خۆش.
* خواردن و خواردنەوە لەکاتی لەبیرچووندا.
* ڕشانەوە بەبێ مەبەست.
* ئاوھاتنەوە لە خەودا.
* بەخاخ بەکارھێنان بۆ ئەوانەی ھەناسەیان توندە.
* وەرگرتنی غازی ئۆکسجین.
* قەستەرەکردن بۆ ئەوانەی دەماری دڵیان گرفتی تێدایە.
* بەکارھێنانی دەرزیی دەمار بۆ چارەسەر.
* بەکارھێنانی فڵچەو مەعجون و سیواک، بە مەرجێك ھیچ نەچێتە گەدەوە.
* ئاو چوونەگوێ، یان لووت، یان قوڕگ، بەبێ مەبەست، لە کاتی خۆشتندا.
* تامکردنی خۆراک بۆ شێف، بە بڕێکی کەم چێژکردن، بە مەرجێك ھیچ نەچێتە قوڕگەوە.
* دەرھێنانی خوێن بۆ نەخۆش، بۆ تاقیگە.
* تف قوتدان.
* بەکارھێنانی (ناظور)ی گەدە بۆ نەخۆش، بە مەرجێك ھیچی تری لەگەڵ نەبێت.
* بەکارھێنانی حوقنە لە كۆمەوە، بۆ نەخۆش.
* بەکارھێنانی دەرزی ئینسۆلین بۆ نەخۆشەکانی شەکرە، لەژێر پێستەوە.
چەند حوکمێکی گرنگ و تایبەت بۆ ڕۆژووەوان:
* هەر ژن و پیاوێک لە ڕۆژی ڕەمەزاندا نێزیکییان کرد، پێویستە تۆبەو پەشیمانی دەرببڕن و ئەگەر ھەیانبوو کۆیلەیەک ئازاد بکەن، ئەگەر نا دوو مانگی تەواو (٦٠ ڕۆژ) بەسەریەکەوە بەرۆژوو بن، ئەگەر نەیانتوانی خۆراکی (٦٠) ھەژار بدەن، بە بڕی ژەمە خۆراکێکی ئاسایی خۆیان.
* کەسێک لەبەر پیریی و بێ هێزیی، یان نەخۆشیی درێژخایەن، نەتوانێت بەڕۆژوو بێت، بۆی ھەیە فیدییە بدات و ڕۆژوو نەگرێت.
* ھەرکەس لەبەر عوزرێکی کاتیی، ڕۆژووی نەگرت – وەک موسافیر، یان نەخۆشیی کاتیی، یان ئافرەتی دووگیان، یان ئافرەتی شیردەر – ئەگەر لە خۆیان یان کۆرپەكەیان ترسان، ئەوە بۆیان ھەیە ڕۆژوو نەگرن و دواتر بیگرنەوە، بەبێ فیدیە بەخشین.
* ئافرەت لە سووڕی مانگانەو ئافرەتی زێستان نابێت بەڕۆژوو بن، دەبێ دواتر بیگرنەوەو فیدیەشیان لەسەر نییە.
* کەسێک پاش بانگی بەیانی خواردن و خواردنەوە بخوات، بەڵام نەیزانیبێت بانگ دراوە، دەبێت ڕۆژووی ڕۆژەکە تەواو کات و دواتر ڕۆژێک قەرز بگرێتەوە.

نمایش بیشتر

سوزی میحراب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا