تاریخشخصیت ها

یادی25ساڵەی وەفاتی باوکم

یادی25ساڵەی وەفاتی باوکم

یادی25ساڵەی وەفاتی باوکم، ناسراو بە (مەلا عەزیزی مەلا بەهای بیارە)

باوکی ڕەحمەتیم (مەلا عبد العزیز، کوڕی مەلا بەهای بیارە)، ساڵی (۱۹۲٦ز) لە شارۆچکەی بیارە لەدایک بووە. ماوەیەک لای مەلا بەهای باوکی خوێندوویەتی.

ساڵی (۱۹٤۷ز) گیراوە بۆ سەربازیی و ساڵی (۱۹٤۸ز) لە لیواکەی عومەر عەلیدا لە فەلەستین شەڕی دژی جولەکەی داگیرکار کردووە.

ساڵی (۱۹٤۹ز) کاتێک لە شاری (جۆلان) بووە، مەلا بەهای باوکی لە بیارە کۆچی دوایی کردووەو هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ (بیارە)و هەر لەوێ دەستی کردوەتەوە بەخوێندن.

پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە شاری هەڵەبجەو ساڵی (۱۹٥٦ز) لای مامۆستا مەلا صالحی پریسی، ناسراو بە مامۆستا مەلا صالحی گەورە، ئیجازەی مەلایەتیی وەرگرتووە. ساڵی(۱۹٥۷ز) بووەتە مەلای گوندی (تەپەکوڕە)ی شارەزور، ساڵی (۱۹٥۸ز) بۆ ماوەیەک بووەتە مەلای گوندی (هەیاس)ی نزیک سید صادق، دووباره خەڵکی گوندی (تەپەکوڕە) چوونەتەوە بەدوایداو بردوویانەتەوە بۆ تەپەکوڕەو تا ساڵی (۱۹٦۰ز) مەلاو وتاربێژی ئەو گوندە بووە.

ساڵی (۱۹٦۱ز) هاتووەتە مزگەوتی (شێخ سەلام)ی شاری سلێمانی و بە ناونیشانی (مؤذن)و (خادم) دامەزراوە. ساڵی (۱۹٦٥ز) چووەتە مزگەوتی (موفتی)و دوبارە چووەتەوە مزگەوتی شێخ سەلام، ساڵی (۱۹۷۰ز) چووەتە مزگەوتی (‌عەلی مارف)ی گەڕەکی تووی مەلیک، ساڵی (۱۹۷٥ز) چووەتە مزگەوتی دوودەرگاو دواتر مزگەوتی ئەحمەدی کەریم ئاغا.

باوکم بە درێژایی ئەو تەمەنەی لە خزمەتی قورئانی پیرۆزدا بوو، لە تەواوی ئەو مزگەوتانەدا سەدان کەسی فێری قورئان و تەفسیری قورئان و فەرموودە کرد. لە سەرێکی ترەوە لە ساڵی (۱۹٦۸ز)وە کە زانکۆی سلێمانی کرایەوە، باوکم بووە خەمخۆرو داڵدەی ڕێکخستنە نهێنییە ئیسلامییەکەی سلێمانی و لە هەر مزگەوتێ لەو مزگەوتانە بوایە، برایان ڕوویان لەوێ دەکردو کۆبوونەوەکانیان لای ئەو دەکرد.

من بۆ خۆم بە درێژایی ساڵانی (۱۹٦۸) بۆ (۱۹۷٥) شایەتی ئەو ڕوداوە مێژووییە گرنگەم.باوکم بە ڕەحمەت بێت، پێش (25) ساڵ لە (7/8/1997) بە نەخۆشیی جێی هێشتين، به‌ڵام خه‌رمانێك یادو بیرەوەریشی بۆ من و خانەوادەکەم و برا دێرینەکانی سلێمانی بەجێ هێشت. هەموومان شایەتین کە لەبەر دۆخی نالەباری کوردستان و ناوچەکەو ئاوارەیی و غەریبیی، لە کانیاوی ئاكارو ڕه‌وشته‌ جوانەكانیدا تينوویەتيمان نه‌شكا.

باوکم بە درێژایی ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان لەبەر ئەوەی شه‌يداى كتێبی ئیسلامیی بوو- به‌ تایبه‌تی ته‌فسیری قورئان و شەرحی فەرموودە – سەدان سەرچاوەی کڕی و کتێبخانەی ماڵی ئێمە لە کتێبخانە دەگمەنەکانی ئەو ساڵانەی شاری سلێمانی بوو.

لەگەڵ خزمەتی مزگەوت و وانەوتنەوە بە قوتابیانی زانکۆی سلێمانی، بەردەوام لە بیری سەردانی خزمان و صیلەی ڕەحمدا بوو.

لە ڕوویەکی ترەوە هەمیشە دەست بەخێریش بوو، لەگەڵ ئەوەی کە غەیری مەعاشە کەمەکەی، هیچ دەرامەتێکی تری نەبوو، هەمیشە لە خەمی هەژاراندا بوو، لە بیرم دێ جاری وا هەبوو تەنها (۱۰) فلسی پێ بوو، کەچی ئەیدا بە هەژارێک و لە بەردەرکی سەراوە بە پێ ئەگەڕایەوە بۆ ماڵی خۆمان لە تووک مەلیک و سواری پاس نەئەبوو.

لە ئاکارە بەرزەکانی تری خاکیی بوون و تەوازوع و سادەیی و زوهدو قەناعەت و بێ ڕتووشیی و ئارامیی و خزمەتکردن بوو، زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی به‌گوڵ ڕازانده‌وه‌، له‌گه‌ڵ خاتوو پیرۆزی دایکم و کەسەکانی، زۆر میهرەبان بوو. خوای گەورە لێی خۆش بێ و پلەی ئەویش و دایکیشمان بەرز کاتەوە، کە ئەمساڵ ئەویش ئۆغری خەیری کرد.

خوا تەوفیقمان بدات جێ پێی هەڵگرین.(رب ارحمهما کما ربیاني صغیرا).(ربنا اغفر لنا ولٳخواننا الذین سبقونا بالٳیمان..).

عمر عبد العزیز سلێمانی، (8/8/2022)

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا