✍️ لە مێژە ئەم ویست لەسەر سیگار کێشان شتێک بنووسم وە بە جوانی ڕوونی وەکەم کە ئایا تووتن کێشان ڕەوایە یانە؟
بۆ ئەم بابەتە کتێبی “تووتن کێشان ناڕەوایە” هی حاجی مامۆستای بەردەڕەش (ڕح) م خوێندەوە زۆرجوان بابەتەکانی لە کرشە دابوو بۆیە ویستم وەک خزمەتێ بە کۆمەڵگا و بە حاجی مامۆستا وتم: دەقاودەقی پەراوەکەم ئەنووسمو ئەینێرم بۆ سایتی “سۆزی میحراب” با خوێنەرانی زۆرتری ببێو سوودی پتری لێ ببینرێ …
گەر سەرنج و تێبینیشم بوو ئەتوانم زیای بکەم بە پەڕاوێزی جیاواز.
جا دەقی نووسینەکە ئەمەیە:
???? پێشەکی????
بەنێوی خودای بەدی هێنەری هەموو شتێک، بە هاوارەوە هاتووی مرۆڤ گەل بۆ ڕزگاری، دروود و سڵاو لە پێغەمبەرانو پیاوچاکانو ویستیارانی بەختەوەری، بە تایبەتی پێغەمبەری ئیسلامو چوار جێنشینە بە مافەکانی، بنەماڵەو شوێن کەوتوانی.
???? لەبەر باری نالەباری ژیانی مەلایەتی لە کوردستاندا وەکو زۆربەی مەلاکانیتر دەبوایێ بۆ ژیانێکی سەرەتایی بەدەم مەلایەتی کردنەوە ئیشێک بکەم. ڕۆژی خۆی بەپێی باوی زۆربەی جێگایتر شکارتەیێکیان(زەویێکی بچووک بدرێ بە هەژارێک بۆخۆی بیکێڵێ) دابوو بە باوکم خودا لێخۆشبوو مەلاعەبدولقادری عەزیزی بەردەڕەشی بانەیی کە ساڵانە هێندێک نۆکو گەنمی لێ دادەچەند و چەن دێراوێکیشی تووتن لێ دەکردن، ئەمنیش هەروا، لەگەڵ ئەوەشدا کە باشتر بۆم دەلوا، جا لەچاو خۆمو ڕۆژ داهاتێکی باشم لێ دەست دەکەوت بەتایبەتی لە تووتن کردن، کە تووتنەوانی ساکارەو بەنەکد کارو ژنو مناڵیش پێک دێو دانەدەمام بۆ فرۆشتنی بە تایبەتی بە توورکەکانی لای میاندواوێ.
ئەوەو! لەلایێکی ترەوە وردەوردە هەر لە منداڵیەوە بە دزیلکە دزیلکە بەچاوێکەری هاوەڵی خراپ فێری سیغارکێشان ببووم، باوەکوو باوکمو تەنانەت ئەو پیرانەی سەبیلەیان دەکێشا یان سیغاریان دەخوارد بە ئیشێکی باشیان نەدەزانیو منداڵو لاویان لێ دەتەکاندەوە.
ـ جا کاتێ بوومە تووتنەوانو تووتنی چاکو پووختم بەرهەم دێنا باشترم بۆ دەکرا سیغار بخۆم. خوداو ڕاستان پاش بەینێک هەستم کرد هەناسە بڕکەمە لەکاتی خێرا ڕۆشتندا، یان کە لە هەورازان سەردەکەوتم، زۆر جارانیش کە تفی دووکەڵاویم قووت دەدا دڵم دێشاو سەرم گێژ دەبوو!.
ـ سەرنجمدا ئێستا تەمەنم لە دەوری ۲۱دایە بۆ دەبێ وابم؟! بۆ ئەزموون ماوەیێ دەستم لە سیغارکێشان هەڵگرت چابووم! دەستم پێکردەوە وەکوو خۆم لێ هاتەوە زانیم ئەوە دەردی” کەڵەڕەشە” سیغارکێشان. جا بڕیارمدا نەیکێشم ..
ئەی چۆنی تەرککەم؟ سوێندی لێ بخۆم؟ وردەوردە خۆی لێ وەدزم؟ لە جیاتی وی بنێشتێ بجووم؟ پێموابوو ئەوانە هیچیان بەکار نایەن جگە لە ورەو لێبڕان بۆ نەکێشانی بە ئێجگاری، وامکردو پیاوانە سەرکەوتم سپاس بۆ خوای گەورە بریا لە هەموو شتێکا وا بوومایە.
ـ ئەمجا سیغارخۆرم پێ نەزان بون، ئەی بۆ مەلاکان خۆشیان دەی خۆن؟ خۆ ئەوان دەبێ لە هەڵەدا نەبن! ئەی دەبێ ناڕەوا نەبێ؟!
ـ کەوتمە بیرکردنەوە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبێ سەبارەت بە تووتن کێشان چ بڵێ؟ خۆ ئەو هەرچی چاکبێ بە ڕەوای دادەنێ هەرچی خراپ بێ بە ناڕەوا، دەی تووتن کێشان خڕاپە کەوابوو ناڕەوایە وەک تریاک کێشان. ئەوە دەگەرێتەوە بۆ ساڵەکانی ۶ـ ۱۳۴۵ی کۆچی هەتاوی.
ـ هەر لێرەوە با وەکوو مەلاکانی ناوچە دژی بڕواکەی من بوون فتوامدا بە ناڕەوایی تووتن کردنو کڕینو فرۆشتنو کێشانی بە هەرشێوەیێک، چشم کرد لەو بەرهەمەی لە تووتنم دەس دەکەوێ دەستم لە تووتن کردن هەڵگرتو خەڵکیشم لە بەردەڕەشدا لەو ئیشو خدە چەپەڵە تەکاندەوە.
جا ئەم ڕوون بوونەوەو لێبڕانو بڕیاردانەبوو هەڵی خڕاندم کە زیاتر لە بارەی تووتنەوە ئاگاداری پەیداکەمو لەو بوارەوە لە ڕوانگەی قورئانو حەدیسەوە بەڵگەی ئاوەزیو ئەزموونیەوە شتێک بنووسم هەرچەندە چەند ساڵ لەو سەردەمە تێپەڕیوە بەڵام چونکە ئێستاش ئەم باوە ماڵ وێرانکەرە لەناو نەچووەو خەڵکی زۆری پێوە گیرۆدەن پێم وایە ئێستەش ئیشەکەم بێ جێ نییە. ئیتر بەهیوای خودای.
???? خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی
بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.
نوسینه وه ی: سعدی مرادی- بانه