خبرها،نظرها

پەیامی قورئان(٨)

پەیامی قورعان

وەرگێڕ:سەعدی مورادی

(وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلاَّ يَعْلَمُهَا) ٥٩ انعام.

واتە”
هەر گەڵایێک هەڵوەرێ حەتمەن خوای گەورە ئەیزانێ!.

👈 وانەکان”

1⃣ دەی ئەبێ چۆن ئاگاداری ئەو خێرە بێ کە لە دڵتایە؟

2⃣ یان چۆن ئاگای لەو ئەوینەیە هەڵتگرتووە بۆ خەڵکی؟

3⃣ یان چۆن دڵخۆش ئەبی بە ڕزگاری هەموو خەڵکی، ئەڵێی ڕزگاری خۆتە؟

4⃣ یان چۆن ئاگای لە دەردی تۆیە کە خەمی خەڵکیتە کە وەک پەژارەی خۆتە؟

5⃣ هاوڕێم؛ خوای گەورە لە ژوورەوە سەیرمان ناکات، بەڵکوو لە ناوەوە بۆمان ئەڕوانێ، کەوابوو شوێنی ڕوانگەی گەورەمان پاک و چاک بکە!
ـ بزانە لە جەستەیا پارچە گۆشتێ هەیە، هەر کاتێ چاکبوو جەستە بەختەوەرە، ئەگەر بۆگەنبێ هەموو لەش بۆگەن ئەکات! ئاگاربە ئەو کوتە گۆشتە (دڵە ❤️‍🩹)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي (24) فجر.

واتە”
ئەڵێت: خۆزگە بۆ ژیانم شتێکم پێشخستایە.

👈وانەکان”
1⃣ ئەوە ئاواتی مردووەکانە [يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي]! هەر ئەوندە نیە ئارەزووی پێشخستنی بێ لە ژیانیا، چونکە ژیانی ڕاستەقینە هێشتا دەستی پێنەکردووە، ژیانمان وەختێ دەست پێئەکات ئەمانخەنە ناو گۆڕەوە.
ـ ئەوجا؛ یا باخچەیێکە لە باخچەکانی بەهەشت، یا چاڵێکە لە چاڵەکانی ئاگر.

2⃣ جا وەختێ ئاکاری چاک ئاواتی مردووەکان بێ، ئێستا تۆ لە ئاواتخوازانی، خێراکەو کاری باش بکە.
ــ ڕۆژێک حەسەنی بەسری لەسەر گۆڕێک دانیشتبوو کە تازە مردووی تێئەخرا، بە دەوروبەرەکەی فەرموو”
ـ پێتان وایە ئێستا ئاواتی چی ئەکا؟
ـ وتیان: وەگەڕێ و کاری چاک بکات!
ـ فەرموو: ئێستا ئێوە لەناو ئەو ئاواتەیان، فریای خۆتان کەون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غداً)
واتە” هیچ نەفسێک نازانێ سبەی چی ئەکات..!

👈 وانەکان”

1⃣ بەرەو داهاتوو بە شێوەی دڵەڕاوکێ ژیان مەکەن، تێکۆشەرانە بژی، بۆ ڕەزای خواو قەت دوودڵش مەبە، داهاتوو بەس بەدەستی پەروەردگارە.

2⃣ بژیوی تۆ جگە لە تۆ کەس وەریناگرێ، هەروەها تاعەت و عیبادەتیشت جگە لە خۆت کەس ناتوانێ بیکات.
ـ خواوەند گرتوویەتیەخۆی بژیویت بۆ بنێرێ، بەڵام داوای کردەوەشی لێکردوویت.

3⃣ کەواتە؛ سەرقاڵ بە شتێک مەبە کە پەروەرێن لە ئەستۆی گرتووە بۆت! ئینجا ئەو ئەرکە لەبیر بکەیت کە داواکراوە لێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَأَثَابَكُمْ غُمَّاً بِغَمٍّ) ١٥٣ آل عمران.
واتە”خواوەند سزای دان بە غەم و خەفەت یەک لە دوای یەک..

👈 وانەکان”
1⃣ تاقیت ئەکاتەوە بە لەدەست دان تا بزانی بێجگە لە خوا کەست بۆ نەماوە.

2⃣ تاقیت ئەکاتەوە بە بەزین، تا بزانی هەر ئەو تاکە ئاواتتە.

3⃣ تاقیت ئەکاتەوە بە تێکشان تا بزانی هەر ئەوە ڕات ئەگرێ و ڕاوەستاوت ئەکات.

ــ بەڵاو گرفتاری بەس بۆ تۆڵە نیە، زۆریان بۆ ئەدەب دایان و ڕاست کردنەوەی ڕێگەکانە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(لايُكَلِّفُ اللّهُ نَفْساً إِلاَّ وُسْعَهَا..) ٢٨٦ بقره
واتە” خوای گەورە بە ئەندازەی توانا ئەرکت لەسەر دائەنێ…

👈 وانەکان”
1⃣ خوای گەورە میوە لەسەر لقێک دانانێ کە نەتوانێ هەڵیگرێ..

2⃣ هەر ئەرکێ لەسەر شانتی دانابێ، تۆ ئەتوانی هەڵیگری..

3⃣ هەر مەیدانێ تۆی بۆ ناوی بردووە، تۆ پیاوی ئەو مەیدانەی..

4⃣ هەر سنوورێ پاراستنی پێت سپێردراوە، ئەوە مەتەرێزتە، پابەندی بە..

5⃣ هەر جۆرە غەم و خەفەت و پەژارەیەک تووشت ئەبێ، ئەوە تۆ قەڕەوڵی ئەوی، ئەتوانی شانی بەردەیت..

👌 هەوراز و نشێوەکان، بەڵاو دژواریەکان بەهێزت ئەکەن، شوێنی خۆت چۆڵ مەکە..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنْ الْمُسَبِّحِينَ (143)
لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَي يَوْمِ يُبْعَثُونَ (144) صآفّات..
ـ یانی” ئەگەر بە ڕاستی ئەو [یونس] لە ڕیزی تەسبیحکاران نەبوایە، بە دڵنیاییەوە ئەماوە لە ناو سکی ماسیەکەدا تا ڕۆژی سەڵا..

👈 وانەکان”
1⃣یادی خوای کردووە لە کاتی خۆشی‌دا، کەواتە ئەویش لە وەختی ناسۆری‌دا یادی ئەوی کردووە..

2⃣ هیچ کەس وەفادارتر نیە بە وێنەی خوای مەزن..

3⃣ کردەوەی شاراوەت هەبێ و خەزێنەیکە لای خوای گەورە، تا ئەوەی کەوتیتە ناو گێژاوی بەڵاوە، پەروەردگار بیری عیبادەتی تۆ بکاتەوە لە فەرعانەدا، نجاتت بدا..
ــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَصَبْرٌ جَمِيلٌ) ١٨ یوسف..
یانی” خۆڕاگریەکی جوان و ناوازە..

👈وانە”
1⃣ ئەی هاورێم خۆڕاگر بە،
بلکێ بە قورئانەکەتەوە، نوێژەکانت بپارێزە، داوای خێری ئێش و ژان بکە، ئەوانە بێجگە لە بڕیاری خوا [قدر] هیچی‌تر نین..

2⃣ ئەم دنیایە ئازموونێکەو کۆتایی دێت، وێستگەی تێپەڕینە بۆ کۆتاجار پێیدا تێپەڕ ئەبین..
3⃣ دڵنیابە، کاتێک دێ ئێمە لەژێر سێبەری داری بەهەشت‌دا دائەنیشین، پێئەکەنین بە هەموو پووچیەکانی دنیا.

نوسەر: ادهم شرقاوی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا