اندیشهدل نوشته

شەیدای ژیانێکی سێحراوی

بەختەوەری، ئاڵقەی ونبووی ژیانی بەشەرە، لەوەتی قاچی ناوەتە سەر گۆی زەوی، ئەو وشە پڕ نێوەڕۆکە بۆتە ڕووگە و حەماسەی ژیانی.

گەلانی جیهان ،بەپێی تێگەیشتن و ڕوانگەی جیاواز، چەمکی خۆشبەختی لێکدەدەنەوە و لق و پۆیەکی بەربڵاویان بۆ داناوە.
مەسیحیەت مرۆڤ بەرەو خۆپاراستن لەدونیا هاندەدا و یەهودیش بەرەوژیانی دونیا ڕایاندەکێشێ.
مەکتەبی بوودا دونیا داری دەبوغزێنێ .سەرمایە داری و کۆمۆنیستی، هەرکام بەجۆرێک تاریف و لێکدانەوەیان بۆ خۆشبەختی، ڕادەستی بەشەرکردوە.یەک ئازادی و بەڕەڵایی جینسی و پێشێل کردنی مافی خسووسی ،یەکیان به کۆکرنەوەی سەرمایە و پووڵ و پارە و قەڵا و باڵەخانە و بڕینی پلە بەرزەکانی عیلم وزانیاری و……

بەڵام ناخ و ویستی دەروونی مرۆڤ، هەرهەموویانی پێویستە و لەگەڵ ڕیزبەندی حەزو داخوازیەکانی ئەو دەگونجێن.
ئیسلام وەک ئاخر پەیامی ئاسمانی، وەک حەکیمێکی دەروونناس بە نەشتەرگەری هزرو بیر ،ناخی مرۆڤی پێکاوە هەمووی ئەو چەمکانە بە پێویست دەزانێ.
ئیسلام بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە بەختەوەری ،گەڵاڵە و پلانی تایبەتی داناوە بوونی دونیا و قیامەت بۆ مرۆڤ ، سەرەکییە و بێ یەکتر تەواو نابن.

ئیسلام ماڵ و دارایی لە ڕێگای درووست بەکۆڵەکەی ژیان دادەنێ و بۆ خزمەت گوزاری و مانەوە، کەرەسەیەکی کاریگەرە. هەروەها ئیشتیای جینسی، یەکێک لە پێداویستیە رووحیەکانە کەهەم ئارامش دەداتە جەستە و هەم بۆ مانەوە و نەبڕانەوە دەبێ هەبێ.

بەڵام دانانی یاسایەکی تۆکمە بۆ هەرکام لەو چەمکانە لە بەرچاوی ئایینی ئیسلام ون نەبوە. ئەگەینا سرووشتی بەشەر هەڵچوون و سەرکێشیە . دەبێ بەربەستێک هەبێ کە بەپێی نیازو دادپەروەری، کەڵکیان لێ وەرگیرێت.
گەلێک جار مرۆڤ دەچێتە خەیاڵ و فکرەوە کەبۆ لەسەر ئەو هەموو دامەزراوە و پسپۆڕو کولێژو ئایێن و بنکانە، و بە تێپەڕبوونی هەزاران ساڵ بەسەر ژیاندا، هێشتا گەیشتن بەبەختەوەری و ژیانێکی ئاسوودە، بۆتە ئەستێرەیەک و بەعاسماندا ڕادەخوشێ و مرۆڤ دەستی وێهەڵناگا؟

جێگای سرنج و تێڕامانه و دەبێ سەدان زانا شەونخوونی بۆ بکەن کەلەسەر ئەو هەموو یاساجوانەی ئیسلام ڕا،دانیشتوانی وڵاتانی ئیسلامی، ئێستاش کە ئێستایە نەیانتوانیوە هێمنی و سەقامگیری بەخۆوە ببینن؟
دەبێ دەستێکی نەهێنی و تێکدەری جیهانی و نێو خویی هەبێ کەئەو سەقامگیری و خۆشبەختیە بە قابیل ئێمە نەزانن؟

بەپێی لێکدانەوە و زانیارێیکی وردو هەستیارانە، جێ پێی زۆرێک لەو تێکدەرانە لە ئاستی جیهانی و ناو ژووری خۆمان، دیاره وه بۆ مانەوە و خۆپەرستی خۆیان، خۆشی بە ڕەوای خەڵک نازانن.
زۆربەی کاربەدەستانی جیهانی لە سامانداران و گەدەزلان و بنە ماڵە دەست ڕۆیشتوەکان پێک هاتوون . کەمینەیەکن کە دەستیان بەسەر ئابووری جیهاندا داگرتوە و قوڕگی هەژار دەگووشن.

هەرئەوان بۆ چەوسانەوەی زیاتر، خۆ بەدین و مەکتەب و دام و دەستگاکان، هەڵداوەسن و یان هەربۆ خۆیان دەبنە هۆی دامەزراندنیان.
سەدان داو و تەپکە دادەنێن هەتا بتوانن گیرفانی مرۆڤەکان باشتر هەڵدڕن. دامەزراوەکانی وەکوو شیرکەت و کارخانە و بازرگانی و پیشەسازی، هەرهەموویان، بە یارمەتی هێزی سەربازی وەرگەڕاونەخوێن مژتن و لەقوڕ ڕۆنانی مرۆڤەکان. جالەهەر شوێنێکی ئەو دونیایە بن دەستی یەکتر دەگرن و هاوفکرن.

ئایینی ئیسلام مڕۆڤ بەرەو ژینێکی مام ناوندی هاندەدا کە بەپێی پێویست کەل و پەل و کەرەسە بۆ ژیان دابین بکا و زیادەڕەوی نەکا ،ئەو شێوە ژیانەش لە گەڵ یاسای ڵێڕاکێشانی سەرمایەداری، یەک ناگرنەوە.
هەربۆیە بە پشتیوانی ماهوارە و ڕۆژنامە و کتێب وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سینەما و بەپڕوپاگەندەی وەرزشوانان و ئەکتەرەکانی سینەما، هەوڵ دەدەن کە ژیانی بەڕەڵایی و مۆدو خۆش پۆشی و ئاڵ وگۆڕکردنی شتوومەک و ماشێن و خانوو، لەناو خەڵک پەرە پێبدەن وگەنج و ئافرەت و لاومان سەرمەست و بێ ئاگا کەن و لەموتالاو داهێنان ،دووریان خەنەوە هەتا دایمە چاولەدەستی ئەوان بن.

ئێستا مرۆڤ خۆی و بیر و ویژدانی ، کە بتوانێ لەناوئەودونیایە تێکەڵ و پێکەڵەدا بەڕەی خۆی لەئاو دەرکێشێ. و بەسەربەرزی بتوانێ لەناوئەم دۆخە نائاساییە ، ڵۆتکەی ژیانی وەپەڕێنێ و بگاته دۆندی خۆشبەختی.

بەهیوای هەڵهاتنی خۆری بەختەوەری بۆ مرۆڤی دایم ڕێبواری ماندوو و شەکەت.

جەهانگیر بابایی ـ سەردەشت.

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا