کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
یاسای شه‌شه‌م
«وَالصُّلحُ خَیرٌ»
«و ڕێکه‌وتن و ئاشتی چاکتر و په‌سه‌ندتره»
ئه‌و یاسایه یه‌کێک له یاساکانی ژێربه‌نایی کۆمه‌ڵگا و له شێوازه‌کانی چاکسازی کۆمه‌ڵگایه. ئه‌و یاسایه قسه له ناکۆکی نێوان هاوسه‌ره‌کان ده‌کات که هێندێک جار له نێوانیاندا ڕوو ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئاشتی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بێت، باشتره له ناکۆکی و لێک‌دابڕان. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«وَ إِنِ امرَأَهٌ خَافَت مِن بَعلِهَا نُشُوزًا أَو إعرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَیهَا أَن یُصلِحَا بَینَهُمَا صُلحًا وَالصُّلحُ خَیرٌ وَ أَحضِرَتِ الأَنفُسُ الشُّحَّ وَ إِن تُحسِنُوا وَ تَتَّقُوا فَإِنَّ اللهَ کَانَ بِمَا تَعمَلُونَ خَبِیرًا» (نێسا:۱۲۸)
واته: «ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت‌به‌رزی یا پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نییه و کارێکی چاکه ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌نه‌وه و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگریت له هه‌ندێ مافی خۆی تا به ڕێز و سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده خه‌ڵک به سروشتی حه‌ز به ڕزیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کار و ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا) و خاوه‌ن ته‌قوا و پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیا بن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاگایه به کار و کرده‌وه‌تان.»
ده‌توانین بڵێین ته‌واوی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی نێوان خه‌ڵک قسه ده‌که‌ن، له ڕاستیدا ڕاڤه‌ی کرداری ئه‌و یاسا جوانه‌ی قوڕئانن. ئه‌و ئایه‌ته له سوڕه‌تی نێساءدا که ئاماژه به شێوازه‌کانی چاره‌سه‌ری ناکۆکی نێوان هاوسه‌ران ده‌کات هاتووه:
«وَ إِن خِفتُم شِقَاقَ بَینَهُمَا فَابعَثُوا حَکَمًا مِّن أهلِهِ وَ حَکَمًا» (نێساء:۳۵)
واته: «خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت) دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر ڕێکخستن و چاکسازیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت له نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا و ئاگایه.»
ئیبنی عه‌تییه سه‌باره‌ت به هه‌مه‌لایه‌ن‌بوونی ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت: ده‌سته‌واژه‌ی «وَالصُّلحُ خَیرٌ» وشه‌یه‌کی گشتییه و ده‌ڵێت که ئاشته‌وایی ڕاسته‌قینه که ئارامی و ئاسووده‌یی به‌رهه‌م دێنیت و کۆتایی به ناکۆکییه‌کان دێنیت، به گشتی جوان و په‌سه‌نده و له هه‌ر بوار و دۆخێک‌دا ئاشته‌وایی و سازان باشتره له ناکۆکی و جودایی.
واتای ئایه‌ته‌که به کورتی:
ئه‌گه‌ر ژنه‌که له ناسازگاری پیاوه‌که‌ی ده‌ترسێت و هه‌ست ده‌کات که پیاوه‌که هیچ هه‌ست و سۆزێکی بۆی نه‌ماوه و ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕیت، له‌و دۆخه‌دا باشترین کار ئه‌وه‌یه که پێکه‌وه ڕێک بکه‌ون و نێوانیان ئاشتی پێک بێته‌وه؛ به‌و شێوازه که ژنه‌که چاوپۆشی له هێندێک له مافه‌کانی خۆی بکات و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی درێژه به ژیانی هاوبه‌شی بدات و به که‌مترین نه‌فه‌قه و بژێو و خوارده‌مه‌نی و به‌رگ و پۆشاک و سه‌رجێیی قه‌ناعه‌ت بکات. ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه ڕێک که‌وتن، هیچ گرفتێک بۆ ژن و پیاوه‌که نییه و پیاوه‌که ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بمێنیته‌وه، چونکه ئه‌و کاره باشتره له جودایی و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «وَالصُّلحُ خَیرٌ»
گشتی‌بوونی ئه‌و وشه و واتایه بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که پێک هێنانی ئاشتی و ته‌بایی نێوان که‌سانێک که مافیان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه و یا له هێندێک بواره‌وه پێکه‌وه پێوه‌ندیان هه‌یه، باشتر له‌وه‌یه که هه‌ر کامیان به مافی خۆی بگات، به‌ڵام به نرخی ناکۆکی نێوانیان و لێک‌دابڕان. چونکه ئاشته‌وایی، پێویستی به به‌رده‌وامی سۆز و لێبوورده‌یی و سازان هه‌یه.
ئاشتی و ته‌بایی له هه‌موو بوارێک‌دا ڕه‌وا و په‌سه‌نده، مه‌گه‌ر له کارێک که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی‌که حه‌ڵاڵێک؛ حه‌رام بکرێت و یا حه‌رامێک؛ حه‌ڵاڵ بکات. که ئه‌وه نه‌ک هه‌ر ئاشته‌وایی نییه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت وه‌ک زوڵم هه‌ژمار ده‌کرێت. پێویسته بزانین که هیچ حوکمێک ته‌واو نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی‌که پێداویستییه‌کانی دابین بکرێت و به‌ربه‌سته‌کانی لاببردرێت و حوکمێکی گرینگی وه‌ک ئاشته‌واییش به‌ده‌ر له‌و بنه‌مایه نییه. خوای گه‌وره خێر و چاکه‌ی وه‌ک پێداویستی بۆ ئاشته‌وایی ئاماژه پێ داوه و چاکه‌ش شتێکه که هه‌ر که‌سێکی خاوه‌ن عه‌قل و ژیر پێی دڵخۆشه و پێی خۆشه بیکات و کاتێکیش خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردبێت و جه‌ختی له‌سه‌ر کردبێت، مرۆڤ زۆرتر هه‌ست به گرینگی ئه‌و ده‌کات و خوازیار و تامه‌زرۆی ده‌بێت.
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی به به‌ربه‌سته‌کانی ئاشته‌وایی کردووه:
«وَ أحضِرَتِ الأَنفُسُ الشُّحَّ» واته: نه‌فسی مرۆڤ له‌سه‌ر بوخل و ته‌ماع پێک هاتووه و نایهه‌وێت ماڵ و سامانه‌که‌ی به که‌سی‌تر ببه‌خشێت و به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر مافی خۆی ده‌کات.
مرۆڤه‌کان به شێوازی سروشتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌یه؛ قوڕئان ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که ده‌بێ ئه‌و پێناسه سروشتییه له خۆماندا له‌ناو به‌رین و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌خشین و سازان له ده‌روونماندا جێگیر بکه‌ین، وه‌ک: چاوپۆشی کردن له مافی خۆمان و یا ڕازی بوون به به‌شێک له مافه‌کانمان.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی به‌و پێناسه جوانه ڕازانده‌وه، به ئاسانی ده‌توانێ له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیشی پێک بێت و ڕێگای گه‌یشتن به دۆخێکی گونجاو و خوازراوی بۆ ڕێک ده‌خرێت. به پێچه‌وانه‌وه که‌سێک که هیچ خۆی ماندوو ناکات تاکوو خۆی له ڕژدی و ته‌ماع پاک بکاته‌وه، ئه‌وه ئاشتی و ته‌بایی بۆ‌وی زۆر گران و ئه‌سته‌م ده‌بێت. چونکه تاکوو مافی خۆی به ته‌واوی وه‌رنه‌گریت، ڕازی نابێت و نایهه‌وێت مافی سه‌ر شانیشی به‌جێ بگێنیت، هه‌رچه‌ند دوژمنه‌که‌ی له خۆی لاسارتر بێت. ئه‌گه‌ر له قوڕئان ورد بینه‌وه، ده‌بینین که ئه‌و یاسایه چه‌نده گشت‌گیره، له قوڕئانی پیرۆزدا جودا له ئاشتی و چاکسازی نێوان هاوسه‌ران، جه‌خت کراوه‌ته سه‌ر ئاشته‌وایی و چاکسازی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و گروپانه‌ی که پێکه‌وه ناکۆکیان هه‌یه و قوڕئانی پیرۆز ڕێز له که‌سانێک ده‌گرێت که بۆ ئاش‌بوونه‌وه‌ی نێوان خه‌ڵک هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه:
«لَّا خَیرَ فِی کَثِیرٍ مِّن نَّجوًاهُم إلَّا مَن أَمَرَ بِصَدَقَهٍ أَو مَعرُوفٍ أَو إِصلَاحٍ بَینَ النَّاسِ وَ مَن یَفعَل ذَلِکَ ابتِغَاءَ مَرضَاتِ اللهِ فَسَوفَ نُؤتِیهِ أَجرًا عَظِیمًا» (نێسا:۱۱۴)
واته: «له زۆربه‌ی چپه و سرته‌کانیاندا هیچ چاکه‌یه‌ک نییه، مه‌گه‌ر یه‌کێک فه‌رمان بکات به ماڵ به‌خشین یان چاکه یان چاکه‌کردنی نێوان خه‌ڵکی، جا هه‌ر که‌سێک ئه‌وه بکات به نیازی ڕه‌زامه‌ندی خوا، ئه‌وه له داهاتوودا پاداشی زۆر گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشین.»
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئایه‌ته‌کانی سه‌ره‌تای سوڕه‌تی ئه‌نفال، ڕووبه‌ڕووی دیمه‌نێکی سه‌رنج‌ڕاکێش ده‌بینه‌وه. خوای گه‌وره ئه‌و سوڕه‌ته به پرسیار له ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌کات:
«یَسأَلُونَکَ عَنِ الأَنفَالِ قُلِ الأَنفَالُ لِلُّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُوا اللهَ وَ أَصلِحُوا ذَاتَ بَینَکُم وَ أَطِیعُوا اللهَ وَ رَسُولَهُ إِن کُنتُم مُؤمِنِینَ» (ئه‌نفال:۱)
واته: «(ئه‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ)) پرسیارت لێ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کان(ی شه‌ڕی به‌در) تۆش بڵێ: ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه هه‌ر بۆ خوا و پێغه‌مبه‌رن(د.خ). که‌واته خۆتان بپارێزن و له خوا بترسێن و په‌یوه‌ندی نێوان خۆتان چاک بکه‌نه‌وه و گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوادارن.»
له‌کاتێکدا دوای پرسیار سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌ڕ، ده‌سبه‌جێ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکو سه‌ره‌تا ئامۆژگاریمان ده‌کات به پارێزگاری و چاکسازی نێوان خه‌ڵک و گوێڕایه‌ڵی له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، چونکه خه‌فڵان له‌و بنه‌ما سه‌ره‌کی و بایه‌خدارانه ده‌بێته هۆی شه‌ڕ و فیتنه.
له‌وانه‌یه نه‌هێنی دره‌نگ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی، ئه‌وه بێت که شه‌ڕ و ناکۆکی له‌سه‌ر ماڵی دونیا و بۆ نموونه ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌ڕ، ده‌بێته هۆی ناکۆکی و به‌زمی نێوان به‌نده‌کان، بۆیه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره دوای چل ئایه‌ت هه‌ر له‌و سوڕه‌ته‌دا هاتووه.
به هۆی گرینگی ئه‌و بابه‌ته واته چاکسازی پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵک، شه‌ریعه‌ت به‌و که‌سه‌ی که له ڕێگای چاکسازی و ئاشته‌وایی خه‌ڵک زه‌ره‌ری ماڵی دیتووه، ئیزن ده‌دات که له ماڵی زه‌کات به‌هره‌مه‌ند بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه که دوای سه‌لماندن و تێگه‌یشتن له‌و یاسا پته‌و و هه‌مه‌لایه‌ن و گشت‌گیره، واته خێری ئاشت‌کردنه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌و جار به شێوازێکی گشتی له ژیانی کرداری خۆماندا له‌و یاسایه به‌هره‌مه‌ند بین که باشترین نموونه، سیره‌ی کرداری پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه(د.خ) که ئه‌و ئایه‌ته‌ی زۆر به جوانی و ته‌واوی له ژیانی خۆیدا ده‌کار کردووه. ئایا ژیانی ئه‌و نازداره جگه له ئاشتیخوازی و سازان بووه؟
المصلحون اصابع جمعت ی‌دا هی انت، بل انت الید البیضاء
چاکسازان وه‌ک ئه‌و قامکانه‌ن که پێکه‌وه ده‌ست دروست ده‌که‌ن، ئه‌و ده‌سته تۆی، به‌ڵکو تۆ ده‌ستی نوورانی (ید بیضای حه‌زره‌تی موسای).
له نموونه‌کانی ئاشتیخوازی پێغه‌مبه‌ر(د.خ):
کاتێک پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان له‌گه‌ڵ سووده‌ی خێزانی ناکۆکیان بۆ هاته پێش و پێغه‌مبه‌ری خوا بڕیاری دا لێی جودا بێته‌وه، سووده که ژنێکی تێگه‌یشتوو و زانا بوو، بڕیاری دا مافی سه‌رجێی خۆی به دایکه عایشه ببه‌خشیت و پێغه‌مبه‌ری خواش قه‌بووڵی کرد و به‌م چه‌شنه ڕێک که‌وتن و درێژه‌یان به ژیانیان دا.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا له به‌سه‌رهاتی به‌ریره -که‌نیزی ئازاد کراوی دایکه عایشه- به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌جوڵێته‌وه. به‌ریره نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی ژیان به‌سه‌ر ببات، له کاتێکدا مێرده‌که‌ی زۆری خۆش ده‌ویست. ئیبنی عه‌بباس سه‌باره‌ت به ئه‌وینی موغه‌یس به‌رامبه‌ر به‌ریره ده‌ڵێت: من ئه‌وم له ڕێگاکانی مه‌دینه ده‌دیت که فرمێسکی ده‌ڕشتن و داوای له هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کرد که هه‌ڵیبژێریته‌وه. پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) پێی فه‌رموو: ئه‌ی به‌ریره خۆزگه ئه‌وت قه‌بووڵ ده‌کرد، به‌ریره گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا فه‌رمانم پێ ده‌که‌ی؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، به‌س ناوبژیوانی ده‌که‌م. گوتی: من هیچ پێویستیم به‌و نییه.
چاو لێ که‌ین که پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن ده‌بێته ناوبژیوانێکی خێرخواز بۆ پێکهاتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره و داوا له یه‌کێکیان ده‌کات که ئه‌وه‌ی دی قه‌بووڵ بکات، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش نه‌یویست زۆری لێ بکات. چونکه ژیانی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بنیاد ده‌هێندرێت.
جارێکیان خه‌ڵکی قوبا پێکه‌وه ده‌مه‌قا‌ڵه‌یان بوو، تا ئه‌وه‌ی‌که شه‌ڕه‌که‌یان توند بوو و تێک هه‌ڵچوون و یه‌کتریان به‌رد باران کرد. پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) چوو بۆ لایان و فه‌رمووی: وه‌رن ئاشت ببنه‌وه.
قوتابیانی ئه‌مه‌کناسی پێغه‌مبه‌ری خواش هه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌یان گرتۆته به‌ر؛ ئیبنی عه‌بباس له قسه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له دین –که دژ به ئیمامی عه‌لی شۆڕ‌شیان کردبوو- ئاماده بوو و زۆرێک له‌وانی به قه‌ناعه‌ت گه‌یاند. که چاو له کتێبه‌کانی سیره بکه‌ین، نموونه‌ی زۆر جوان له هه‌وڵ و تێکۆشانی که‌سانێکی ئاشتیخوازی تێدایه که ویستوویانه نێوان خه‌ڵکی ئاشته‌وایی پێک بێنن. شتێکی که له‌و نێوانه‌دا زۆر هیوابه‌خشه، دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ئاشتیخوازییه که له ڕاستیدا واتای کرداری ئه‌و یاسا قوڕئانی‌یه‌یه «وَالصُّلحُ خَیرٌ».
خۆش به حاڵی ئه‌و که‌سه‌ی که خوای گه‌وره هه‌ڵیبژێریت بۆ گه‌له‌که‌ی و بۆ ئاشته‌وایی نێوان خه‌ڵک هه‌وڵ بدات، ئه‌وه دڵۆڤانی و گه‌وره‌یی خوایه و به هه‌ر که‌س که بیهه‌وێت ده‌یبه‌خشیت و خوای گه‌وره خاوه‌ن فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
وه‌رگێڕانی: کولسووم حه‌سه‌ن زاده
ادامه دارد