اندیشهسیره نبوی

زایەڵەی ناوی موحەممەد(د.خ)

زایەڵەی ناوی موحەممەد

“” زایەڵەی ناوی موحەممەد لە رەوتی مێژوودا””

مێژوو،گەلێک جار بەهەناسەی پیسی تاقمێکی نەزۆک لەلێدان دەکەوێ و جەڵتەی دەگرێ و دادەبڕێ دەبێته گۆمێکی قووڵ و لە رووحی ژیان دەترازێ ومەرگ ونەمانی بەسەردادەسەپێ و دەبێتە هۆی خنکانی ئەندامانی کۆمەڵگاش.

شڵقاندنی ئەو مرداوە، کەڵەمەلەوانێکی دەوێ کەبە باسک لێدان وپشوونەدانی بێ وچان،وەشڵت و شۆی بخاو رووحێکی نوێی وەبەربێنێ و سەرلەنوێ بەهزرێکی پاکراو بێغەوش، لەخەوی سەدان ساڵەی ڕاپەڕێنێ.

کوا هەموو مرۆڤێک دەتوانێ لەسەرڕەوتی مێژوو کاریگەر بێ و رایچڵەکێنێ؟ئایا بوون و نەبوونی هەرتاکێک وهرجۆرە فکرێک بۆ ئاوەدانی لەئاستێکدان؟ تۆبڵێی هەرکەسێک بەنێو ئازادیخواز،ئاڵای هەڵدا دڵسۆزو بەئەمەگ بێ و بەرنامەی رزگاری پێ بێ؟ئەی ئەگەروایە بۆ جیهان ئاوەدان نابێت و خۆشی سەقام گیرنابێ وچەوساوەیی بنبڕنابێ؟

لەدەورانی سەرهەڵدانی قارەمانان و کەسایەتیەکان، چاوی خەڵک سەبارەت بە خاڵی لاوازو سەرەکی ئەوان دەبەسترێ و یان بۆ خۆیان نایانەوێ چاوهەڵێنن ودەرگای ژیری و بینین بەرووی خۆیاندا دادەخەن تێپەربوونی مێژوو و بیرتیژانی دوای ئەوان، دەتوانی بەنەشتەری هەڵسەنگاندن پێوەری چاکی و لارێ بوونی ئەو قارەمانانە دیاری بکا.

چاوهەڵێنانی موحەمەد(د)،ئاڵای ئەوخاڵە ڕزگارییە کەهێمای شەپۆلێکی شۆڕشی وەڕێ خست کە کۆت و زنجیری جیهانی بێدەسەڵات وکۆمەڵگای ڕەق هەڵاتووی دەستی زاڵمانی پساند وەک تەوژمی بەهارێک بوو کەدژی سۆڵبەندانی و کڕێوە و زستان ڕاپەری و موژدەی سەوزایی دایە گۆێ زەوی ئەگەرچاولەهەموو چاکە کاکان و خاڵە سەرەکیەکانی ئەو داپۆشین تەنیا لەخەوهەستانی مرۆڤ و لابردنی پەردەی غەفڵەت،شکۆ و گەورەیی ئەو نیشان دەدا.

شوێنەواری بانگەوازی پێغەمبەر،هێندەکاریگەرو بەرفرەوان بوو دەتگووت پەڵەهەورێکی پان و بەرین و بەپیت و بەرەکەتە کە ئاسمانی ژیانی داپۆشی و بارانی بەتەوژمی دڵ و دەروونی هەموو مرۆڤێکی گرتەوە وبووبەشەپۆلێکی بەتەوژم و کێوئاسا،کەهەرچی پووش و پەڵاش و چەوێڵ بوو رایماڵی .

زۆربەی پێغەمبەران وزانایانی پێش موحەممەد(د) بۆماوەیەکی دیاری کراو شوێنەواریان لەسەر مێشک و هزرو داب و نەریتی کۆمەڵگا هەبوو و وردەوردە بەرەو کزی و کاڵی ڕۆیی .

ئەگەرچی دڵنەخۆشان وحەق نەویستان بەدرێژایی مێژوو هەبوون و لەناو هەرچین و تۆێژ و ئایینێک سەرهەڵدەدەن و قەت بن بڕنابن لەگەڵ دۆستانی نەزان،دەست دەدەنە دەستی یەک و پلارداوێنە سەرڕێگای ئەوڕێبازە و لەئەنقەست یان لەرووی نەزانی جارجار دەبنە پەڵەهەورێکی چڵکن و بەقسەی خۆیان پێش بە خۆرەتاوی گیانگەشێن دەگرن و ناهێڵن بەهار دابێ و سەرهەڵدا.

رەوتی ئەخلاق وجوامێری شتێک نیە کەتەنیا پێوەندی بە دینداران و پیاوانی ئایینی هەبێ هەموو تاکێک و کۆمەڵگایەک پێی خۆشە کە خۆبە جوانیەکانی ئەخلاق و پیاوەتی و مەزنی وەڕازێنێ و بگاتە لووتکی بەرزی ئەو .بەڵام پێغەمبەربەپشتیوانی خوای گەورە،ئاخرلووتکەی مەزنایەتی و مرۆڤایەتی پێواو هەتا گەیشتە ئاستی فریشتەکان و بوو بە پەسەندی خوای مێهرەبان وهێمای جوامێری لەناو مێژوودا.

دەنکە دەنکەی پەیامەکانی ئەوپێغەمبەرە بەشەڕەفە،دەبنە هۆی ئاوەدانی دونیا و دڵ و دەروونی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە.
هەرگیز دژی کەس هەڕەشەی نەکردوە ورشتنی خوێنی کەسی بەحەڵاڵ نەزانیوە وکسی نەچەوساندۆتەوە.تەنانەت ئەگەر هەڵوێستی دژی بێ باوەڕو چەک بەدەستێک وروانگەیەک گرتبێ لە بەر چەوسانەوەی بیرو عەقڵ و سامانی کۆمەڵگا بووە و بەلێزانی خۆی زانیویەتی بێدەسەڵات و هەژاربەش خوراودەبن و فرت وفێڵێکیان لە بن سەریدا هەیە.

پێغەمبەر ،بارانێکە لەسەرشۆرەکات و بەردەڵێن و بژوێن،وەکێک دەبارێ ودەنکە دڵۆپەکانی بەدڵسۆزی پێشکەش دەکا.
خۆرەتاوێکە تیشکی هەتاوی لەناودڵی عاسمانەوە دەپڕژێته سەرزەوی و تەزوودەخاتە سەرژیانی گشت بوونەوەر.
شنەبایێکە بسک وکاکۆڵی ژیان ، دادێنێ و فێنکایی دەپڕژێنێتە سەروو روومەتی زەوی و دانیشتوانی وجوانیان بەدیاری بۆدێنێ.

دەنکە زێوی ئاوی کوێستانە و بەخوڕەم و تەوژم و سەماوە یەک دەگرن و باقەباقە سەوزایی و ئاوەدانی و غونچە و کۆلکەزێڕینە بەدیاری دێنن وتابڵۆی ڕەنگاوڕەنگی سرووشت دەنەخشێنن.
شەپۆلێکی گەرم و رووح بەخشە کەدژی زستان و سۆڵبەندان وزریان،دەوەستێ وبووکی بەندکراووزنجیرلەلاقی بەهار ڕزگاردەکا و دەستی لەناو دەستی زاوای ژینگە دەهاوێ.
موحەممەد ئەو پەڕەناسکە سێبەرەیە کە خۆ وەبەر تیشکی سووتێنەری هەتاودەنێ و تک تک ئارەقی ڕێبواری ڕێگای ژیان،دەستڕێتەوە و بەلایەلایەی حەسانەوە لەخەوی ڕادەکا و پشوی وەبەردێنێتەوە.

فێنکایی کانیاوو لوێچە ئاوێکە کە تینووایەتی دەشکێنێ ودەبێتە هۆی سەمای مەل و ئاژەڵ و ژینگە و قاقای ژیان.

ئەوکەڵە پیاوە ،مڵکی تایبەتی کەس نییە وبۆگشت ژینگە و مرۆڤە،تابڵۆیەکی هەمەڕەنگ وفرەزمان و فرەئایین و فرەدەنگ و فرە وڵاتە.
جەهانگیربابایی ـ سەردەشت ـسەرماوەزی ۹۹

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا