ادبیاتشعر

کچی جوانم

کچ

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کچ
تۆ باشترین دیاری خودای
بۆن خۆشترین گوڵی ناو باخی
تۆ جوانترین دەنگی لای من
کەهەمو کات دە ملاوێنی
ئەی خۆشە ویست ترینی دڵ
تۆ باشترین هەڵ بژاردەی
کەهەموو کات ،جێی شانازی

خۆزگە بۆ تەنیاساتێکیش بێت
لە ئامیزت بگرم وەک شەم
لە باوەشتا بتۆیمەوە
بەناز و غەمزەی چاوی تۆ
هەناسەیەک بدەمەوە
وەک دەمی عیسا
بەبۆنت جاریکی کەبژیێمەوە

دەزانی چۆنت بۆ دەدوێم
وەکو قومری بۆت دەخۆینم
وەکو بولبول دەچریکێنم
وەک پەروانە بەدەوری شەمی گۆناتا
دەتۆێمەوە ،دەتۆێمەوە
ناخی دڵم وەها جوان
دەرژێنمە ناو دەرونتەوە
لەباوەشتا بەبێ وچان
بەئارامی دەمێنمەوە

پێشکەش بە کچە جوانەکانی وڵاتەکەم

بە تایبه ت مرواریدە خنجیلانەکەی خۆم
       سانا

نمایش بیشتر

سه وزه حیدری

@ مترجم وشاعر @ آذزبایجان غربی - مهاباد ☑ کارشناسی روانشناسی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا