اندیشه

شه ن کردن و که و کردنی سیکۆلاریزم(۳-۲)

  واتەی سێکۆلاریسم :

پێشەکی سێکۆلاریسم وەک پڕۆژەو شێوازی ژێانی دونیایی بۆ یەکەمجار بەفەرمی لە لایەن جۆرج لە بڕواری ۱۸۴۶ زاینی لە ئینگلستان ڕاگەیاندرا ، لەم پێوەندییەدا بەپێوستی دەزانم بەخێرایی ئاوڕێک بدەمەوە بۆ هەڵگیرسانی سیکۆلار یسم .. سێکۆلاریسم لە دوای سەردەمی ژیانەوە واتە ڕینسانس (شۆرشی فەرەنسا) ساڵی (۱۷۸۱) ، جانجاک ڕۆسو لە ساڵی (۱۷۸۷) بەنوسینی کتێبی (العقدالاجتماعی الذی یعد انجیل الثوره) ، مۆنتسکۆ (مونتسکیو لە روح القوانین )، سیبوزا ،قۆڵتێر ، کانت ، ئایینی کانت لە سنووری هزردا ۱۸۰۴ ، داروین ۱۸۵۹ ، اصل الانواع ، نیچە ، فرۆید ، کارل مارکس ، دین ئەفیونی گەلانە و…..هتد ،هەر وەها هاتنە ئارای سێکۆلاریسم لە ڕۆژ هەڵات بە هاو کاری کەسانێک وەک (اسماعیل مظهر ،طه حسین ، عبدالعزیز فهمی ، میشل عفلق، انطون سعادت ، نهرو، مصطفی کمال أتاتورک ، جمال عبدالناصر ، انورسادات و فواد زکریا …..هتد 

هاتنی ناپلێۆن بۆ میسر هۆکارێکی گرینگ بوو بۆ دەسپێکی سێکۆلار لە ڕۆژ هەڵات .

سێکۆلاریسم لە بواری فەلسەفی بۆ چەند واتای وێکچوو ڕاڤە دەکڕێ بۆ وێنە :بڕوابوون و گرینگیدان بە پێشهات و بابەتە دونیایەکان ، سرنج نەدان و بێ لایەنی لە هەمبەر ئایین ، پێوەند نەبوونی خوا بە زەوی لە کارووباری بەڕێوەبەری ، کولتووری کردنی ئایین ، بە پێرۆز نەزانینی ئایین .

لە بواری ڕامیاری :

مرۆڤ تەوەری و جیاوازی نەکردنی نێوان مرۆڤە کان بەگشتی لەسەر هەر باوەڕێک بن لەچوار چێوەی ڕێسایەکی دادپەروەرانەدا ، کە لەم بەشەدا کاتی خۆی لە پێوەندی بە ئایینی پیڕۆزی ئیسلام بە لایەنی ئەڕێنی و نەڕێنیدا هەڵوێستە دەگرم .

سێکۆلاریسم هەرچەند وەک باوەڕو و ئایدۆلۆژی دەکرێت پاشخان و باگڕاوەند بێت بۆ سێکۆلاریزاسیێۆن ، کە پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە ، بەڵام لە بواری واتاییەوە  لێکجیاوازن .

بەشەکانی سێکۆلاریسم :

لەسەرەتاوە دابەش دەکڕێت بەسەر دوو چەمکی لێک جیاواز .

یەکەم : سێکۆلاری شیوعی ، یان کۆمە نستی.

دووهەم : سێکۆلاری لیبڕالی.

لە ڕوالەتی سەڕدەمدا سێکۆلاری کۆمەنیستی پێی دە وترێ سێکۆلاری فەلسەفی یان هزری ، وە لەلایەن ڕۆشەنبیرانی ئایینی ئەم سەردەمە پێی دەوتڕێ سێکۆلاری باوەری (عقیدتی) ، هەر وەها لە وڵاتانی (عربی) پێی دەوتڕێ عەلمانییەت ، کەلە بنچینەدا بۆ عالەم ودونیا ویستی هەڵدەگەڕێتەوە ، دەگەڵ ئەوەی کەسانێک هەن لە دەستەواژەی عیلمانییەت کەڵک وەردەگرن کە واتەی زانستە ، کەسانی وەک ماڕس ،فرۆید و راسیل و….هتد لایەنگری دەکەن و بۆچوونیان وایە بڕوابوون بە هەر ئایینێک دوا کەوتوویە، کەوابوو کە سانی ئیرتجاعی و کۆنە پەره ست پێویستە لەگۆڕەپانی ڕامیاری نەمێنن ، هەر وه ها ئاشکرای دەکەن کە ئێمە دەهرین؛ واتە : دهریون .

بۆ ئاگاداری نائایینە کان ئەم دەستە واژەیە لە قورئانی پیرۆز بە ڕوونی ئاماژەی پێکراوە و بەنیشانەی بیری تاریک بینی و سەردەمی کاڵفامانی بێ باوەڕانی قورەیشی (کافران عصر جهالت) دێتە هەژمار ، سوره الجاثیه /۲۴ : (وقالوا ماهی إلا حیاتنا الدنیا نموت و نحیا و ما یهلکنا الا الدهر و مالهم بذالک من علم إن هم الا یظنون) بەکورتی واتە بۆ ئێمە تەنیا ژیانی ئەم دونیایە گرنگەو بەس ، کە وابوو ئەوەی بۆ بەناو زانایان ،فەلسەفەی گەشەی کۆمەڵایەتییە، لە ڕوانگەی ئیسلام گەشە نەکردن و گەڕانەوەیە بۆ کۆمەڵگای پێنەگەیشتوو ، نەحەمڵاو و قەتیس کراو ، لە ڕوانگەی تر ئەگەر زانایان لە ئایینەکانی تر لە ناو دەبڕێن ، لە ڕوانگەی قورئانی پیرۆز بۆ زانایان لە بواری خواناسی و خزمەت بە مرۆڤایەتی پلەی تایبەتیان پێدراوە . بەڵام ئەوەی جێی داخ و پەژارەیە ، لایەن و کەسانێک دەر کەون و پێداگربن کە بڕواداری و شۆرش یان ڕامیاری و ئایینی بوون پێکەوە پێچەوانەو لێکدژن ، بۆ بێ رەنگی ئەم بۆچوونە ، ئاوڕدانەوەیەکی دوور و نزیک لە مێژوی پڕ لە سەروەری پیاوان و ئافرە تانی ئایینی له کوردستان بەسە بۆ پاشگەزبوونەوە و سەری ڕێز نەوی کردن لە ئاستیان و تێکۆشانیان ، گەر هەر کەس و لایەنێک دڕدۆنگن لە شۆرشی مامۆستایانی پەروەردەی حوجرە و چالاکانی ئایینی ، ئەگەر دەلو و بۆیان دەست دەدات ئەرک نەبێ بوێرانە واز بێنن لە شۆرشە یەک لەدوای یەکەکانی مێژوی کورد تا دەگاتە گەورە پیاوی هەڵکەوتووی کورد پێشەوا قازی موحەممەد ، کە گوڵە گەشەی شۆرش و دادپەروەری لە ناو دڕکستان ڕوا بوو، هەروەها لە ئاستی وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی و جیهان بەگشتی ئەگەر وڵاتان و پارتە بەناو ئیسلامییە کان و کەسانێک ئوپۆرتونیسم و هەڵپەرست بوون ، نە فیداکارو نەسەردەمی ، بەڵکوو چەقبەست و ئایین و نیشتمان فرۆش ، بە وێنەی بەهەشت فرۆشەکانی سەردەمی کەنیسە ، پێویستە وانە وەرگرن لە گەورە زانایان و هاوڕێیانی بە ئەمەکی دەست پەروەردەی قوتابخانەی نێردراوی خوای مەزن (دخ) ، کە چۆن ئەوکات ئیسلام بەواتەی خۆی بڕیار دەر بوو ، بەکەمتر لە یەک سەدەی دوای کۆچی پانتایی دەسەڵاتی ئیسلام لە ڕۆژ هەڵات بە سنووری چین گەیشت ، لە ڕۆژ ئاوای ئیبیر (ئیسپانییا) گەیشتە سنووری فەڕانسە ، ئەو سەردەم ئیسلام بێ سنوور ( گلوبالیزم ) و ئیسلامی بوون کولتووری سەردەم بوو نەک ئوروپایی بوون .

جێگای سەر سورمانە ئێستا پارتی لیبڕاڵ مەسیحییەت و….هتد لەگۆرەپانیی سیاسەت هەڵسوورن ، ئیسراییلیش تەنیا بە پروپاگەندە و لووبیگەری ئایینی جوولەکە سیاسەت دەکا و ئاغای سەردەمە ، بەڵام بۆ ئێمەی بەلاڕێداچوو ناکڕێت چالاکی سیاسی بین ؟

لە کۆتاییدا پێویست بە ئاماژەیە کەڵە پیاوانی سیاسی و ئایینی گەلی کورد لە کوردستان بەتایبەتی و جیهانی ئیسلام بە گشتی نا گونجێ ڕۆلی کاریگەریان لە بەر چاو نەگیرێ ، چۆن بەدڵنیایەوە لە بێ سەلاحی واتە سوڵتان سەلاحەددینی ئەییوبی گەلانی ئیسلام سەریان بێ کڵاو و هەتیو ماونەتەوە و بەبەرچاوی وڵاتە ئیسلامە پووشڵێکان و هێندێک کەس و پارتە بە ڕۆتین سیاسی و سەردەمیانە قودسەکانی ئیسلام و کوردستان داگیر کراون .

کۆتایی بەشی دووهەم 

سمایل سۆهرابی

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا