شعرکوردی

دانەر ڕوڵەم ،جەرگی باوه له تاوانت ژین شێواوه

دانەر ڕوڵەم ،جەرگی باوه له تاوانت ژین شێواوه

عبدالرحمان رسولیان

‍ بە نێوی خوای جوانی
لە کۆتا ڕۆژەکانی وەرزی پاییزی ساڵی ‌1400ی هەتاوی دابووین کە خوای گە ورە دەرگای ئاسمانی بە ڕودا کردینە وە و دوای ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی، ڕەحمە تی بەسەر دا باراندین و زەوی زەنوێر کردەوە و هیوا هاتەوە ناو دڵی خەڵک و خاکەوە
بە ڵام لە شاری هەولێڕ لافاوێک هەستا کە بوو بە هۆی گیان لەدەسدانی چەند هاوڵاتیەک کە لەناویان دا مناڵێکی دەمانگانە بەناوی دانەر بوو.
جا من لەزمانی باوکی ئەو مناڵەوە ئاوا دواوم:

دانەر ڕوڵەم ،جەرگی باوه
له تاوانت ژین شێواوه

هه ڵقرچاون ناخ و دهرون
تین و سۆمای چاوم کز بوون

وەکوو خوڕەی ئەو بارانه
فرمێسکی چاوم ڕەوانه

ژینم لێبۆته ماتەمین
شادیم لێ بوو به گەرمه شین

که تۆ ون بووی له چاوانم
پەژارەش بوو به میوانم

بریا ئەو ساتەم نەدیبا
تۆم ئا بەو شێوه نەدیبا

بریا من بام له جیاتی تۆ
تۆ بۆمنت کردبا بابە ڕۆ

ئااای ئه لەو شەوه ناحەزه
ئااای لەو لافاوه بێ به زە

ئای لەو لافاوە خوێن مژە
لەو نیوە شەوە پیاو کوژە

چۆن هات وتۆی لەمن دزی
چۆن هه ڵدەنووزای بەکزی

دەتگوت بابه فریا کەوه
دەستت بده بەدەسمەوه

بابه بۆ چی لێم نەبانی
من دانەرم تۆ نازانی؟

سۆزی باوکانەت ها لەکوێ
گش لاشەم خوێنی لێدەتکێ

کۆڵەواری ناو لافاوم
بە دار و بەرد گیان کوتراوم

زووکەن حەکیم بێننە سەرم
تیماری کا لاشەی سڕم

ژیان ئەوشەو بۆ ئاوایە
کوا باوەشی میهری دایە

کوانێ سرودی شەوانی
لە کوێن لای لایە و گۆرانی

زانیت ناتوانم دەس بێنم
توند له ئامێزتی وەرێنم

توند بتکوشم بەخۆمەوه
لەو لافاوەت دەر بێنمەوە

زانیت ژینت لەسەر زەمین
دەڕوا بو بەهەشتی بەرین

زانیت چۆمی دڵ پر لەقین
مەودا نادا پێکەوه بین

زانیت هیچم لە دەس نایە
دە نگت ناگاتە گوێێ دایە

دایە و باوە تێت ڕاماون
هاوار بۆیان چۆن ژاکاون

بەزمانی حاڵ وتت باوه
تازە من کارم تەواوە

سڵاو منی کۆرپەی ساوا
ساوای گیری ناو لافاوا

بگەیێنه دایه گیانم
دڵتەنگم دەبێ، دەزانم

بەڵام مادام قەدەر وایه
ڕەزامان ڕهەزای خودایه

✍ عبدالرحمان رسولیان . بانە

#سۆزی‌میحڕاب

═══‌‌‌‌༻?༺‌‌‌═══
? @Sozimihrab?
═══‌‌‌‌༻‌?༺‌‌‌═══

نمایش بیشتر

عبدالرحمان رسولیان

@ استان کردستان- شهرستان بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و امام جمعه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا