شخصیت ها

پوختەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا شێخ مصطفی پێنجوێنی

ژیاننامەی مامۆستا شێخ مصطفی پێنجوێنی


٭ ناوی تەواوی: مصطفى، کوڕی مەحمود، کوڕی مصطفى، کوڕی ئەحمەد، کوڕی عبد الله، کوڕی عبد الغفور پێنجوێنییە.
٭ ساڵی (1350ک- 1931ز)، لە شارۆچکەی پێنجوێن، لە پارێزگای سلێمانی، لەدایک بووە.
٭ لە شەش ساڵییەوە دەنرێتە بەر خوێندن و ئەلفبێ و نووسین و خوێندنەوەو قورئان فێر دەکرێت.
٭ پاشان دەچێتە فەقێیەتی و لای ژمارەیەک لە زانایانی ئەو کاتە زانستە عەرەبی و شەرعییەکان دەخوێنێت، لەوانە: شێخ ٳسماعيل عبد الرحمان بانەیی، لە پێنجوێن، شێخ محەممەدی شێخڵمارەین، مەلا فایقی بالەک لە گوندی ئەسراوای مەریوان، مەلا عەلی خانم، لە گوندی ڕەشەدێی لای مەریوان، شێخ عثمان عبد العزيز، لە گوندی پریسی نزیک هەڵەبجە، مامۆستا مەلا عارف لە چنگیان، مەلا نجم الدین قادر لە گوندی میشاو، هەروەها ماوەیەک چووەتە ناوچەی بۆکان و لە گوندی حاجی کەند لای مەلا محەممەدی حەمامیان خوێندوویەتی، هەروەها ماوەیەک چووەتە گوندی وێنەو ماوەیەک گوندی دارۆخان و لای مەلا محەممەدی قازی، هەروەها ماوەیەک لە گوندی نجنێی بانە لای مەلا عبد الله كەشێنی بووە..
٭ ساڵی (1378ک/1958ز) لای زانای ناودار مامۆستا مەلا عبد الكريم مودەڕیس، لە شاری بەغدا ئیجازەی مەلایەتیی وەرگرتووە.
٭ لەبەر زیرەکیی و شەوقی دەستخستنی زانست خولیای چوونە ئەزهەر دەکەوێتە سەری و ناو تۆمار دەکات و ساڵی (1960ز) لە کۆلیژی شەریعەو یاسای زانکۆی ئەزهەر وەردەگیرێ و ساڵی ( 1385هـ/ 1965ز)، تەواوی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ عیراق و لە شاری موصل بە مامۆستا دادەمەزرێت.
٭ بەڵام شەوقی درێژەدان بە خوێندن وەقرەی لێ دەبڕێ و پاش چەند ساڵێک خزمەت لە قوتابخانەکانی شاری موصڵ و مزگەوتی نەجیب جادر، جارێکی تر دەچێتەوە بۆ میصرو ساڵی (1972ز) لە زانکۆی ئەزهەر لە قاهیرە بڕوانامەی ماستەر لە زانستی (ٲصول الفقه) وەردەگرێت. پاشان لە هەمان زانکۆ ساڵی (1399ک/1978ٚز)، بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ شاری موصل و دەست دەکاتەوە بە وانەوتنەوەو خزمەتی قوتابیان.
٭ مامۆستا شێخ مصطفی لە تەمەنیدا لە خزمەتی زانست و زاناو قوتابییاندا بوو، لە ماوەی مانەوەی لە شاری موسڵدا خزمەتێکی کەموێنەی بە خوێندنگەکان و زانکۆی موصڵ و قوتابییان کرد، بە تایبەتی ئەو قوتابییە کوردانەی کە لەوێ دەیانخوێند.
٭ له هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەبەر دۆخی ناسەقامگیری عیراق و تەنگهەڵچنینی حزبی بەعس بە بانگخوازان و جووڵەی ئیسلامیی، مامۆستا شێخ مصطەفا عیراقی بەجێ هێشت و چەند ساڵێکی تەمەنی لە وڵاتی قەتەر بەسەر بردو دواتر لە بەهاری ساڵی (2019ز) بە یەکجاریی گەڕایەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو.
٭ شایانی باسە مامۆستا لە تەمەنی لاوییەتییەوە کە لە میصر بووه ئاشنا بووه بە قوتابخانەی برایان و پەیوەندیی پێوەکردوون و تا کۆتایی تەمەنی، وەفادارانە لەسەر بەڵێن و پەیمان مایەوەو خزمەتێکی زۆری کرد بە ڕابوون و بانگەوازی ئیسلامی.

  • جگە لە پەروەردەکردنی دەیان لاوی کورد، چەندین کەسایەتی و زانای ناسراوی عراقیی لای ئەو زانستیان وەرگرتووە، لەوانە: شێخ صادق محمد محمد سليم، دكتۆر أكرم عبد الوهاب، دكتۆر ريان توفيق، دكتۆر عبد الستار فاضل، دكتۆر صالح خليل حەمودی، شێخ إبراهيم مەشهەدانی، شێخ أزهر عبدالرحمن عبدالله الحياني و دەیانی تر.
    ٭ مامۆستا شێخ مصطفی ئەندامی یەکییەتی جیهانیی زانایانی موسڵمان بوو، بە ژمارە (70 IQ).
    ٭ بەرهەمە زانستییەکانی:
    هەرچەند مامۆستا گرنگیی یەکەمی بە پەروەردەو پێگەیاندنی قوتابی و زانستخوازان و چاکسازیی کۆمەڵگە بوو، بەڵام هەندێک بەرهەمی نووسراویشی هەن، وەک:
    1- تەحقیقی كتێبی (مختصر قواعد العلائي) لە أصول الفقه، لە دوو بەرگدا.
    2- کتێبێک لەسەر باسی (الاجتهاد) لە زانستی ٲصول الفقه.
    ۳ تەحقيقی كتێبی (كفاية الأخيار في حل غاية الاختصار)، لە فیقهی شافعیدا.
    4- نامیلکەیەک دەرباری شیردان
    (رضاع).
    ٭ مامۆستای ڕەحمەتیی پاش تەمەنێکی پڕ خێرو خزمەتێکی زۆر، ڕۆژی (14 ذو الحجة 1443ک/ 13 يوليو 2022ز) لە تەمەنی (93) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردو لە مزگەوتی حاجی قادری بێسەری بە ئامادەبوونی سەدان زاناو کەسایەتی و قوتابیانی، نوێژی جەنازەی لەسەر کراو لە گۆڕستانی نوێی خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی بەخاک سپێردراو بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاء الدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە وتەیەکیدا لە مەراسیمی بەخاک سپاردنیدا ئاماژەی بە خزمەت و ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستا کرد لە بواری خزمەت بە زانست و بانگەوازو موسڵماناندا، هەروەها نوێنەری یەکێتی زانایانی کوردستان وێڕای گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی ڕۆڵ و خزمەتەکانی مامۆستای بەرز نرخاند.

٭ لە کۆتاییدا، لە سۆنگەی فەرمانی (ٲذكروا محاسن موتاكم) پێویستە بڵێین:
مامۆستا شێخ مصطفی مامۆستایەکى خەمخۆر، پەروەرشیارێکى دڵسۆز، موصڵحێکى کۆمەڵایەتى، هاوڕێی لاوان و قوتابیان، خۆشمەشرەب و قسەخۆش، کەم قسەو فرەکار، گوستاخ و دەست و دڵ فراوان، کەم قاڵ و فرەحاڵ، دەم بە زیکرو دڵ بێدار، میوان پەزێرو غەریب نەواز، هەرکات دەچوویتە ماڵى، ئەم شیعرەى شاعیرت دەهاتەوە بیر کە دەڵێت: (یا ضیفنا لو زرتنا لوجدتنا * نحن الضيوف وأنت رب المنزل)..
ئەمانە بەشێک بوون لە ئاکارو تایبەتمەندییەکانى مامۆستا شێخ (مستەفا پێنجوێنى)، (ولا نزكي على الله أحدا).
أعظم الله أجرنا، وأحسن عزاءنا، وغفر لميتنا..

عمر عبدالعزیز

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا