خبرها،نظرها

‍ ئەم ژینگە جێگای دەنگ دانەوەیە…

ئەم ژینگە جێگای دەنگ دانەوەیە

گەنجەکان،حەتمەن،ئێوەش پیر ئەبن
وەک په‌ک کەوتوان، زەمین گیر ئەبن
ئەگەر ســەخت بگرن ، لە پیره‌کانتان
تووشی‌ منداڵی، زۆر سەخت‌گیر ئەبن

قیز و بیز مەکەن،لە پەک‌مکەوتوان
مەیانبەن شوێنـــی،بە‌ســـاڵا چوان
رێزیان لـــێ‌ بنێن، هـــەتاکـــوو ماون
چونکە پیر ئەبن،ئێوەش‌ وەک‌ ئەوان

ئەم ژینگە جێگای ، دەنگ‌ دانەوەیە
ئەشـــیا بۆ جــێ‌خۆی ، گەڕانەوەیە
ئەگەر خراپ بوی،خۆت‌ توشی‌ ئەبی
چاکیش‌ بۆی‌ بۆخۆت، حەسانەوەیە

کاتێ‌ پەکتان‌ کەوت،ئێوەش‌ وەک‌ ئەوان
جـــا لـــەو کاتە‌دا ، ئـەبـن پەشــــــیمان..
بەرهەمـــــی‌ کارتان، ئەبـــێ‌ دوچارتان‌
نەجاتتان نابـــێ ، بە خـــۆزگەو ئامـان!

ئیستا بە گەنجـــی،لە بیری‌خۆ بن
نەکا بە پیری ، رەنج‌ بە فێـــڕۆ بن
دوکەڵـــی کارتان ، بچێتە چـــاوتان
دڵ‌پڕ حەسرەت‌و، دەس‌بە‌ ئەژنۆ بن

باچاک بزانی،گەنجــی وریاو ژیر..
ئەو رێزەی‌ ئیسلام، دایناوە‌ بۆ پیر
لە هیچ مەکتەبێ، نابینرێ بە چاو
ئاوا جێ رێزبێ‌و ، راوێژو تەدبیر

دوای شۆکری‌ خۆدا،خزمەت‌ بەچاکە
فەرمانـــی‌ خۆدا ، بۆ باووک‌و داکە..
حەتتا لە بیـــرو ، بڕواش یەک نەبن!
ئۆف پـــێ‌ وتنیان، زۆر خەتەر ناکە!

رێزو حۆرمەتیان، بەندەگی خوایه
هەر توێکت‌ خست، بەرهەمی وایە
(غەریب)ئەرکشتت، دڕکی‌ بێ‌بەر بێ
گۆڵ‌و رێحانـــی ، لـــێ عەمەل نایە!!..

16 / 6 / 1400 هەتاوی

#ئیسماعیل_رزائی (غەریب)
کرماشان حێکمەت ئاوا.

#سۆزی‌میحڕاب

═══‌༻?༺═══
? @Sozimihrab?
═══‌༻‌?༺═══

از طريق
اسماعیل رضایی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا