دعوت اسلامیدل نوشته

وەرە سەردانم !

هەوڵتان لە سەر ئەوە بێت کە بەردەوام لە بارودۆخی هاوڕێ و خزم و یارانتان بپرسن…
ژیانی کۆمەڵگەی ئەم سەردەمە هێندە خێرا ئاڵوگۆڕی تێدەکەوێ کە وەرچەرخان بۆ هەموو کەسێکی خۆڕاگرو بە هێزو پتەویش چاوەڕوان کراوە.
ڕۆژێک تەلەفونم کرد بۆ دانێک لەو هاوەڵانەی کە زۆرچەلان تانەم لە خۆم دەدا کە بۆ ئەبێ نەتوانم وەک بەڕێزیان ڕێبازی پیاوەتی و دینداری بگرمە بەر؛ بەڵام کاتێ گوێم لە دەنگی بوو، شل و شەوێڵ‌یەکی زۆرم لە ئاست دینداریەکەی بەدی کرد…

برایەکی خۆشەویستی دیم هەبوو کە هاتە سەردانم گوتی: فریام کەوە! پێشتر کە نوێژی سوننەتم نەدەچوان، هەنوکە وام لێ هاتووە کە نوێژەکانم لە پەنا یەکدا خڕ دەکەمەوە…
خۆشەویستێکی دیم بینی کە لە مێژ بوو نەم‌بینی‌بوو، ڕوومەتی ڕەش دایسابوو کە هەرگیز پێشتر وام نەبینی‌بوو، بە بینینی تەواو حەپەسام کە چۆن ڕوومەتی ئاڵی لە دەست داوە بە هۆی سەیر کردنی ئەو کەناڵانەی کە فیلم و وێنەی ناشیرین و نەشیاو لێدەدەن.

– ئەمانەو زۆرێکی دی لەو خۆشەویستانەی کە لە گێژاوی ڕیبای بانقەکان، داوێنی ژنان و … گێژ دەخۆن تا ئەو ڕادەیەی کە وام لێ هاتووە زۆر چەلان دەپاڕێمەوە کە:

خوایە گیان! بم‌پارێزە و سەلامەتیم ڕاگرە..
کاتێک سەرنجم دایە ئەم کارەساتە بۆم دەرکەوت کە دوو هۆکاری لە پشتە:

یەکەم: ئاوڕ نەدانەوەمان بۆ یەکتری تا ڕادەیەک کە بە بێ هێڵی بەرگری ئیمانی دەست لەملانی چێژە دنیایەکان دەبین بێ ئەوەی بەرگری‌کارێک لە ئارادا بێت کە ڕێگە نەدات گیرۆدەی چڵک و چەپەڵەکان بین.

دوهەم: لێک‌ترازانی پیاوچاکان و ئاوڕ نەدانەوەیان لە یەکدی… تا ئەو ڕادەی کە چیتر وەک پێشو نەماون و قسە نەستەقەکان کاریگەریان لە سەر دڵەکان نەماوەو پەیامە ئیمانیەکان ناتوانن مێشکە خەواڵوەکان ڕاچڵەکێنن…
ئەوەیە کە دەبینین ئەو پیاو چاکەی دوێکە ئەمڕۆ گۆچانێکی هێن لاوازی لە دەستایە کە ئەگەر ڕۆژێک توانی کارو ڕەوتی ژیانی پێ ڕێبەڕا بکات ئەوا بۆ ڕۆژی دوایی هیچ سوودێکی پێ نابەخشێ.

پێشینیەکان (بەر ڕێژنەی ڕەحمەتی خوا کەون) بەردەوام لە بارودۆخی ژیانی یەکدیان دەپرسی…
سەبارەت بە ڕەوتی پاشەڕۆژ لێپرسینەوەیان دەهێنایە ئاراوە لە بەر مەترسی زایە بوونی ئیمانیان…
ڕەوتی ژیانیشیان دەخستە بەر ڕەهێڵەی لێپرسین کە نەکا برایەک لە نێو جەرگەی دۆستاندا گیرۆدەی گرفت و نەهامەتی هاتبێت!!
ڕەحمەتی خوا لە پێشەوا عومەر بێت کە کاتێک هەواڵی لاواز بوونی ئیمانی هاوەڵێکی بە گوێ گەیشت تا ئەو ئاستەی کە شەڕابی خواردووەتەوە، دەست بەجێ ئایەتەکانی سەرەتای سوڕەتی غافیری بۆ ناردو پاشان بەردەوام خوای دلۆڤانی لە دڵا زیندوو دەکردەوە تا وازی لە ئاکارە نەشیاوەکەی هێنا.

سەبارەت بە یەکتر دڵنیا ببنەوەو لە بارودۆخی یەک بپرسن… گەر هاوەڵێکتان لە شەقامی مرۆڤایەتیدا ڕۆڵی دەنواند، خۆڕاگری پێ ببەخشن… سا بێتو کەسێکتان وەگیر کەوت کە لە ڕێگەی ژیاندا سەرەوبن دەکەوت، یارمەتی بەن کە چیتر لەوێن کۆڵانەدا سەرگێژ نەمێنێ… هاتوو برایەکتان لە چڵکاوی نامرۆڤایەتیدا پیس و پۆخڵ بووبوو، بە خێرایی پاکی وەکەن و خاوێن ڕایگرن.

دەستی برایەتی تەنیا بۆ ئەوە لێک ناهاڵێندرێ کە لە کاتی خۆشیدا وێکڕا ڕابوێرن و تامووچێژەکان ڕاگوێزن…
بەڵکوو بۆ ئەوەی کە لە کاتی ڕووداوە قورس و گرانەکانی سەر دین و دنیا پشتی یەک بگرن و دڵی یەکدی زەنوێر بکەنەوە.
خۆشەویستانتان بەسەر وەکەن… بە ڕاستی ئەوان جوانترین و گرانبەهاترین چێشتانەی خوایین.
ئاگاداری یەکدی بن… چونکە بە ڕاستی نازوو نیعمەتەکانی بەهەشت کاتێک چێژ دەبەخشێ کە وێکڕاو لە ڕووی یەک بن.

نوسەر: خالد حەمدی
وەرگێڕانی: سەردار شەمامی

نمایش بیشتر

سردار شمامی

@ کردستان - بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا