له‌وته‌کانی عبدالله بن مبارک :(بخش۲ و پایانی)
* له مه‌رجه‌کانی زانایدابۆبه‌خشین ئه‌وه بزانه،ئیتردنیاکێشه‌ی نابێت بۆت:
کاتێک دنیا هات بۆلات به‌تام و جوانیه‌کانیه‌وه،تۆ شوێنی له‌دڵتدا بۆدروست نه‌که یت،به‌ڵکو تێڕامانی له‌سه‌ر ده‌رونی خۆت بۆدروست بکه.
ئه‌گه‌رله خورمایه‌کت خوارد، هه ر ده‌نکه خورمایه‌ی به‌درهه‌مێک بو‌و، ئه‌وه بیده باشتره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رونت فێری ڕه‌زیلی و چروکی نه‌بێت.
*دونیا زیندانی باوه‌ڕداره، وه‌باشترین کار له‌و زیندانه‌دا که‌بیکات ئارام گرتنه، وه‌ڕق خواردنه‌وه‌یه له‌کاتی توڕه بوندا،
*له دنیادا باوه‌ڕدار ده‌وڵه‌ت و موڵکی نیه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی ئه‌و له ئاخیردایه.
*دونیا هیچ نیه ته‌نها هێزی یه‌ک ڕۆژ نه‌بێت.
*پرسیاریان لێکرد له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ی لوقمانی حه‌کیم مه‌به‌ستی چیه‌که ده‌فه‌رموێت(ئه‌گه‌ر قسه‌کردن زیو بێت ئه‌وا بێده‌نگی ئاڵتونه)فه‌رمووی واتا:قسه‌کردن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی خودا په‌رستی زیوه،وه‌بێده‌نگ بونت له‌کاتی ئه‌نجامدانی تاوانیکدائاڵتونه (واته بانگه‌شه‌ی بۆنه‌که‌یت و هانده‌ری که‌سی تر نه‌بیت .
*من پیاو چاکم خۆش ده‌وێت هه‌رچه‌نده خۆم پیاوچاک نیم،وه‌پێاو خراپم ره‌ق لێ یه باخۆشم له‌وان خراپتربم.
* که‌سم نه‌دیوه ببێت به‌زانا ئیللا ده‌بێت چوبێت به‌لای کۆتای دا،وه‌که‌سم نه‌دیوه ببێت به کاربه‌ده‌ست ئیللا ده‌بێت چوبێت به‌لای دنیادا.
*پێی وترا کام سیفات و خه‌سڵه‌ت بۆمرۆڤ زۆر به‌سوده؟فه‌رمووی: عه‌قڵ وئاره‌زوی ته‌واو،وتیان ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌بوو؟فه‌رمووی: دۆستی به‌ڕه‌حم و براده‌ری چاک، وتیان ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌بوو؟فه‌رمووی:بێده‌نگی، ئه‌گه‌ر خۆت بۆنه‌گیراو قسه‌ت کرد،وتی هه‌رکه‌س یه‌کێک له‌و سیفه‌تانه‌ی تێدانه‌بوو تازووتر بمرێ باشتره.
*ده‌فه‌رموێت: قسه‌و ئامۆژگاری کوڕێکی گه‌نجم وه‌رگرت، ساڵێک زستانێکی زۆر سه‌خت بو‌و،سه‌رمابو به‌بازاڕی شاری نیشابوردا ده‌ڕۆیشتم،کوڕێکی گه‌نجم دی ته نهاکراسێکی له‌به‌ردابوو ،له‌سه‌رمادا هه‌ڵده‌له‌رزی،وتم ئه‌وه بۆبه‌گه‌وره‌که‌ت ناڵێیت که‌وایه‌کت بۆبکات؟ کوڕه‌که وتی: تۆزۆر سه‌یری بۆ گه‌وره‌که‌م نازانێت سه‌رمایه چاوی له‌من نیه‌و نامبینێ؟ ده‌فه‌رموێت قسه‌ی ئه‌و کوڕه ئامۆژگاریه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆمن،وتی ده‌بێت هه‌موو مسوڵمانێک که‌شتێک و پێویستیه‌کی نه‌بوو ،گله‌ی له گه‌وره‌که‌ی که خودایه نه‌کات،وه‌بزانین خوای گه‌وره ئاگای له‌هه‌مو شتێک هه‌یه،
*ئامۆژگاریه‌کم له‌کابرایه‌کی گاور وه‌رگرت،من مسیبه‌تێکم به‌سه‌ردا هات خه‌ڵک هاتن بۆدڵدانه‌وه‌م،گاورێکی دراوسێمان هاتوو وتی: ئه‌ی عه‌بدوڵاپێاوی ئاقڵ و پێاوی خودا، ئه‌وکه‌سه‌یه له‌ڕۆژی ئه‌وه‌ڵ ی مئسیبه‌ته‌که دا خۆڕاگربێت و ناشکور نه‌بێت ،ده‌فه‌رموێت ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی بیرخستمه‌وه که مرۆڤی مسوڵمان ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای موسیبه‌ت خۆڕاگر بێت تا پاداشتی زۆری ده‌ست بکه‌وێت.
که‌راماته کانی ابن مبارک
که‌راماته‌که‌نی عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک زۆرن هه‌روه‌ک خه‌لیلی له ئیرشاددا ده‌ڵێت که‌راماته‌کانی عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک ، پێشه‌وایان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌راماته‌کانی له حساب نایه‌ت:
له کتێبی ته هزیب ته‌هزیب که هی زانای به ناوبانگ حافزی ئیبنحه‌جه‌ری ئه‌سقه‌لانی یه هاتووه:
*ئه‌بی وه‌هه‌ب ده‌فه‌رموێت له‌گه‌ڵ کوڕی موباره‌کدا بوم ، تێپه‌ڕین به‌لای پێاوێکی نابینادا، به نابیناکه‌ی وت ئه‌ته‌وێت داوا له خودابکه‌م چاوه‌کانت بۆبگێڕێته‌وه،داوای له‌خوداکردببێنێت،له‌پاشدا نابیناکه و‌وتی من ئێستا ده‌بێنم.
*پیاوێک به‌ناوی سه‌هل قوتاب ده‌بێت که‌خۆشی ده‌ویست، ڕۆژێک له‌مه‌جلیسی عه بدوڵا له‌ماڵی خۆیان له‌خۆوه توڕه ده‌بێت و هه‌ڵده‌سێت ده‌چێته ده‌ره‌وه پێیده‌ڵێ جارێکی تر نایه‌مه‌وه!عه‌بدوڵا ده‌ڵێت بانگی بکه‌ن بزانم بۆچی توڕه بو‌و،پرسێاری لێده‌که‌ن بۆچی توڕه بویت؟ده‌ڵێت: چۆن توڕه نابم بۆچی که‌نیزه‌کانه‌ت فێرکردوه له‌سه‌ربانه‌وه ته‌ماشام ده‌که‌ن، کابرا ئه‌وه‌ی وتوو ڕۆیشت، عه بدوڵا ڕوی کرده خه‌ڵکه که و‌وتی کوڕینه خۆتان حازرکه ن سه‌هل وه‌فات ده‌کات، هه‌ندێکتان بچن بۆ گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن، ئێمه‌ش پاش ته‌واوبونی کاره‌کانی تر له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌یدا دێین.له‌و قسانه‌دا بوون هه‌واڵ هات سه‌هل وه‌فاتی کردوه،وتیان چۆن زانیت: وتی مرۆڤی مسوڵمان به‌رله مردن جێگا‌و مه‌قامی خۆی له به‌هه‌شت چاوپێده‌که‌وێیت،که ئه‌و وای وت بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌وانه حۆرین خۆیان نیشاندا، ئه‌گینا من که‌نیزه‌کم نیه!
* عه بداوڵای کوری موباره‌ک فه‌رموویه‌تی:ساڵێک چووم بۆحه‌ج له به‌یت چاوم له‌سه‌ر یه‌ک ناو خه‌وم لێکه‌وت،له‌خه‌وه‌که‌مدا دو فریشتنه هاتنه خواره‌وه ، یه‌کێکیان به‌وی تریانی ده‌وت، ده‌زانی ئه‌م ساڵ چه‌ند هه‌زار که‌س هاتووه بۆ حه‌ج ،وتی به‌ڵی` شه‌ست هه‌زارکه‌س هاتوه،وتی ده‌بێ حه‌جی چه‌ندکه‌س قبوڵ بووبێت، ئه‌وی ترووتی:ئه‌م ساڵ خواوه‌ند حه‌جی که‌سی قبوڵ نه‌کردوه، عه‌بدوڵا ده‌ڵێت منیش له‌خه‌وه‌که‌مدا زۆر ناڕه‌حه‌ت بوم،ده‌فه‌رموێت له‌و خه‌یاڵه‌دا بووم،فریشته‌که وتی به‌ڵام کاری خودا زۆر سه‌یره له‌شاری دیمه‌شق کابرایه‌کی پینه‌چی هه‌یه ناوی عه‌لی یه کوڕی مۆفه‌قه،نه‌هاتوه بۆحه‌ج که‌چی خواوه‌ندی گه‌وره حه‌جی بۆنوسیووه، له به‌ر ئه‌ویش حه جی هه‌مووانی قبوڵ کردوه.ده‌فه‌رموێت :له‌خۆشی ئه‌و مژده‌یه له‌خه‌وه‌که‌م ڕاپه‌ڕیم،که له‌حه‌ج بوومه‌وه، چوم بۆسه‌ردانی ئه‌و پیاوه‌له دیمه‌شق به پرسیار ماڵیانم دۆزیه‌وه، چیم له‌خه‌وه‌که‌دا بینی بۆیم گێڕایه‌وه،ئه‌ویش پرسیاری ناومی کرد‌و له هۆش خۆی چوو،له پاشدا عه بدوڵا فه‌رمووی: له پێش حه‌جداچیت کردووه؟وتی ماوه‌ی سێ ساڵ بو‌و ئاره‌زوی حه‌جم ده‌کرد،به پینه‌چێتی سێ سه‌د درهه‌مم کۆکردبۆوه خه‌یاڵی ئه‌نجامدانی حه‌جم بو‌و،خێزانه‌که‌م دووگیان بو‌و،بێزووی ده‌کرد به بۆنی چێشتی دراوسێکه‌مانه‌وه،منیش هه‌ڵسام به‌خاوه‌ن ماڵه‌که‌م ووت،کابرا زۆر به‌و داوایه ناڕه‌حه‌ت بو‌و،وتی جا چیت پێ‌بڵێم،ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێت منداڵه‌کانم چه‌ند ڕۆژبوو هیچیان نه‌خواردبوو،گوێدرێژێک مردار بووبوه‌وه،چوم نه‌ختێکم گۆشت لێکرده‌وه، ئێستا ئه‌وه‌م بۆلێ ناون،به‌داخه‌وه بۆئێوه به ڕه‌وانی نازانم تابۆتان تێبکه‌م،وتی که ئه‌وه‌م بیست ئاگرم تێبه‌ربوو،به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه‌و پاره‌که‌م هێناوو دام به کابرا،کابراش دوعای خێری زۆر بۆکردم،عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: من وعه‌لی شوکرانه‌ی خوامان کرد،خواحافیزیمان له‌یه‌کتر کرد. وتم:صدق ملک فى الحکم والقضاء.
کاتی وه‌فاتی:
ئه‌م پیاوه له ده‌ڕۆژی کۆتای مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌ته‌مه‌نی ۶۳ ساڵیدا له‌ساڵی ۱۱۸ ی کۆچی به‌رامبه‌ر به‌ساڵی ۷۹۹ی زاینی، له‌ساڵی وه‌فاتی هارونه ڕه‌شیددا وه‌فاتی کرد،گۆڕ‌و مه‌زارگه‌ی له (هیت) ه‌له شاری ئه‌نبار، له‌ساڵی ۲۰۰۵،گۆڕه‌که‌ی ته‌قێنرا‌یه‌وه.
زه‌که‌ریای کوڕی عه‌دی ده‌ڵێت :له‌خه‌ودا پاش وه‌فاتی پێم وت: خودا چی لێ کردی؟فه‌رموی خودا لێم خۆش‌بوو به‌هۆی گه‌ڕان و گه‌شته‌کانم به‌دوای فه‌رموده‌دا.
سه‌وری له‌خه‌ودا بینی پێی فه‌رموو : خوداچی لێکردیت؟فه‌رمووی: خودا ڕه‌حمی پێکردم، وتی: حاڵت چۆنه ئه‌ی عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک؟ ا؟فه‌رمووی: هه‌مو ڕۆژێک دووجار خودا ده‌بینم.
سه‌رچاوه‌کان:
۱–ویکیبیدیا موسوعه الحره:تاریخ بغداد(۱۰/۱۵۳, الخطیب البغدادی,۱_صفوه الصفوه(۴/۱۳۴,مکتبه التوعه الاسلامیه,تاریخ دمشق لابن عساکر۳۸/۳۰۵,تهژیب التقریب_۵_,۳۸۶_۳۸۷ .
۲-موسوعه الا‌سره المسلمه.
۳-حیاه ابن المبارک رحمه الله _هشام عقده .
۴–کتێبی مه‌جلیسی ئه‌ولیا به‌رگی ۲،۱ ساڵی ۱۹۹۱ی
نوسینی:مه‌لا محه‌مه‌دی شڵماشی.عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک.
فرمان محمود