تربیت فرزندانخانوادهدل نوشته

دەردەدڵێک لەگەڵ جگەرگۆشەکەم

عبدالله علی پور

مناڵە شیرینەکەم؛ ئەو کاتەی هاتییە سەر دونیا، زۆر خۆشحاڵ بووم و بوویە تیشکدەری دڵ و گیانم. زۆرم خۆش دەوێی، ئەگەر چی هێندێک جار تووندوتیژ و بەزاکوون دەبم لەگەڵ تۆ، بەڵام ئەوەی بزانە هەموو ئەو لاساری و تووندوتیژییەم بۆ بەختەوەری تۆیە. هەرچەندە ئەوە باش دەزانم هەندێک جار منیش ڕێگای ڕاست ناپێوم و ڕەنگە وشەی ڕەق و دژوار و تووند بەکار بێنم.

ئازیزەکەم؛ ئێستا تۆ لە تەمەنێکی هەستیار و هەستۆک دای، هێندێک جار دەبینم لەگەڵ هاوڕێ چارەڕەش و ئێسک قوورس دەگەڕێی کە ڕێگەی هەڵەیان گرتۆتە پێش، سوێند بە خوڵقێنەری جیهان نیگەرانی ژیانی تۆم.

ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە کە هاوڕێ کاریگەری ئەرینی و نەرینی دەبێت لەسەر هاوڕێیەکەی؟

ڕۆڵە شیرینەکەم؛ تۆ دڵێکی پاک و ڕۆحێکی گەورەت هەیە، دەترسێم دڵی پاکت لەگەڵ هاوڕێ و هاودەمی چارەڕەش بەرەو داهاتوویەکی ناڕوونت ببات.

ڕووناکی دڵی من؛ چیرۆکی ئەو گەنجە پاک و بێگەردەت بیستووە کە بەداخەوە هاوڕێیەتی ڕەفیقی بێکەڵک، بەرەو ژیانێکی خاپوور و وێرانیان برد. لە ڕاستیدا ویژدانی زیندوو و ڕاستی و ڕاستبێژی، میداڵ و دروشمێکی گەورەیە کە بەردەوام لە ڕەفتار و ڕەوشت و ژیانت لەگەڵ خۆت هەڵت گرتووە، ئاگاداری خۆت بە، هەر کردەوەیەکی لەو چەشنە بۆ خوا نەبێ، دەوام ناهێنێ.

ئەوە باش بزانە سەرجەم هاوڕێ و ڕەفیقی دونیا لە دواڕۆژ لەدژی یەکتر سکاڵا تۆمار دەکەن، جگە لەو ڕەفیق و هاوڕێ و کەسانە کە بەخاتری خوا یەکتریان خۆش دەوێت.

خوای گەورە دەفەرموێت: وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًا ــــ يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا —– ئەو ڕۆژە، ڕۆژێکه‌ که‌ سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌ هه‌ر دوو ده‌ستی خۆیدا و ده‌ڵێ: خۆزیا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێگای ڕاستم بگرتایه‌ته‌ به‌ر . ـــــ ئای تیاچوون بۆ من خۆزگه‌ فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ به‌ هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆم. سووڕەتی فورقان ئایەتی ۲۷،۲٨

خوای گەورە لە سووڕەتی زوخرف ئایەتی ۶۷ دەفەرمووێ: ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ ــــــ دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه‌ له‌ پارێزکاران.

کۆتا قسەم ڕۆڵە شیرینەکەم؛ ئەوە باش بزانە زۆرم خۆش دەوێیت، زیاتر لەوە کە بیری لێ دەکەیەوە، تکایە ئاگاداری خۆت و دین و دونیات بە، ئەو کات خوای گەورەش ئاگاداری تۆ دەبێت.

نووسەر: موحەممەد عەبدوڵڵا ئەلعومەری
وەرگێڕ بە کوردی: عەبدوڵڵا عەلیپوور

نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا