تاریخ

دڵخۆشی ژینگه‌ به‌ دووری مرۆڤ!

ئیدریس عەزیزی

بە ناوی خوای ژینەر و مرێنەر

دڵخۆشی ژینگه‌ به‌ دووری مرۆڤ

لە وەرزی زیندووبوونەوەدا ئەمساڵ پێچەوانەی ساڵانی ڕابردووە، ژیان و ژیانەوە جۆرێکی دیکە دەستی پێ کرد و بەهاری زیندووکەر، لەوپەڕی چاوەڕواننەکراویدا بە پێشوازی مرۆڤەکان و سروشتدا هات. وەرزی بەهار‌‌، وەرزی زیندووبوونەوەیە. وەرزی سەیران و شادی و گەڕانە لەبۆ مرۆڤەکان و تەنانەت لەبۆ هەموو گیانداران و گیانلەبەران. وەرزی هەڵسانی درەختان و گژ و گیایە.

ئەم جار هەموو سەیران و شادییەکان، پێچەوانەیە،
مرۆڤەکان کاتێک هەستی مرۆیی خۆیان لە دەس دا، زۆر دڵڕەق دەبن. ئەوان بەهاری شادی و سەیرانی خۆیان لە ئازاری ژینگە و گیانداران و گیانلەبەران دەبینن.

گیانداران و ئاژەڵەکان لە ڕابردوودا لە وەرزی بەهار کە دەرفەتی خۆشییە لەبۆ ئەوانیش، خۆیان لە مرۆڤەکان حەشا ئەدا. ئەوان بۆ ساتێ دەگەڕان کە مرۆڤەکان لە ژینگە و دەشت و کێوەکاندا نەمێنن تا بێنە دەره‌وە و لە بەهاری ڕەنگین و جوان و پڕگوڵدا سەیرانێک لەگەڵ بێچوەکانیاندا بکەن و ئەو هەلەیان تەنها شەوانە لە تاریکی شەودا بۆ دەڕه‌خسا.

بەڵام:
ئێستا هەموو شتەکان جیاوازن. جیاوازییەک کە ژیانی مێژویی مرۆڤەکان لەڕووی زەویدا، کەم بەخۆیەوە بینیویە. ئێستا ئاژەڵەکان و گیانلەبەران و پەلەورەکان لەوپەڕی سەرسووڕمانەوە و لە نەبوونی مرۆڤەکان لە ناوی ژینگە و سرووشتی جوانی بەهاریدا سەرقاڵی ڕەقس و سەمان.

ژینگە ڕەنگێکی تازەی بە خۆیه‌وە گرتووە. ئێستە لە کاتی زیندانیبوونی مرۆڤەکان، به‌هۆی گیاندارێکی بەچاونەبینراو و حەسانەوه‌یان لە ماڵەکەنیاندا، بەچکە ئاژەڵەکان زۆر بە دڵخۆشییەوە و لەوپەڕی متمانە و ئاسایش و ئازادی بە دوای دایکەکانیانه‌وە بە یاری و کایەکردن، ڕۆژگاری خۆیان بەسەر دەبەن. پەلەورەکان و باڵندەکان زۆر بە ڕاحەتی و هەست بە دڵنیاییەوە لە هێلانەکانیاندا لەسەر هێلکەکانیان نوستوون و چاوەڕوانی هاتنەدی بێچوەکانیان دەکەن.

ژینگە و سروشت وەکوو ڕابردوو نییە. لە نەبوونی ئینسانەکانا زۆر جوانە، پاکە، بەڕەنگە، بۆنخۆشە و بە ڕووی ئاسمان و هەور و باراندا پێدەکەنێ، لەکاتێکدا مرۆڤەکان دەست بە نزان لەبۆ لاچوونی ئەم گیانلەبەرە بەچاونەبینراوە (کۆڕۆنا) و ڕزگاربوونیان لە زیندانی ماڵەوە. من وا هەست دەکەم گیانلەبەران و ئاژەڵەکان بەیەک دەنگ بۆ مانەوەی ئەم ئاسایشە، کە لە نەبوونی مرۆڤەکاندا بۆیان ڕەخساوە، دەست بە نزان.

باشە ئەم مرۆڤە بۆ ئەبێ ئەوه‌ندە دڕندە بێت کە ئاژەڵەکانیش ڕقیان لێی گرتووە.

ژینگە و سروشت بەبێ ژیانداران و گیانلەبەران مانای نییە و جوانی خۆی لەدەست ئەدات. بۆیە ئێمەی مرۆڤ ئەشێ بەخۆماندا بچینەوە، تا جارێکی دیکە هەم خۆمان و هەم گیاندارن و گیانلەبەران و ژینگە و سروشت پێکەوە، بە خۆشی و ئاسایش لە کەناری یەکدا هەست بە ئارامی بکەین.

ئیدریس عەزیزی
سۆزی میحڕاب

نمایش بیشتر

ادریس عزیزی

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا