کوردیمناجات

یا ئیلاهی….

یا ئیلاهی...

‍ یا ئیلاهی ئەوەندەی کە ئێمەی مرۆڤ بێ دەسەڵات و زەعیفین سەد ئەوەندە تۆ گەورەو بەتوانا و بە هێزی
ئێمە بۆ هەڵکێشانی تاک تاکی هەناسەکان منەتمان بە ڕەحم و دڵسۆزی تۆیە
لە چرکە چرکە کانی تەمەن چاوەڕوانی ڕەحم و میهرەبانی تۆ دەکەین
کەی لە سەر دونیا بێ دەسەڵات و بێ هێزێک دەتوانی لە بەرابەر دەسەڵاتدارێک دا ڕاوەستێ و بێ ئەمری بکا و لەقسەی بچێتەدەر و بە پێچەوانەی وی هەڵوێست بگرێ و بێ منەت و بێخەم بڕوا و هیچ کێشەیەکی بۆ نەیتە پێش ؟
بەڵام خوایە ئەی ساحەبی کەون وکائینات ئەگەر مرۆڤ تەواوی ساتەکانی تەمەنی لە بێ ئەمری تۆ دا ڕابوێرێ تۆ نەتەنیا لێی ناتۆرێی بەڵکو چاکتر باوەشی بۆ دەکەیەوە بەڵکۆو ئەم باوەشە ببینێ و خۆی تێهاوی
تەنانەت بۆ یەک ساتیش تۆبە بکا ئەوە لە ئەمان دایە و خۆشترین شوێنی لە دونیای تر بۆ تەرخان دەکەی گشت خەراپەکانی بۆ بە چاکە دەگۆڕیەوە!
ئەی بۆ تۆزی گوناە و تەکەبور و بێ ئاگایی بەرچاوی ئێمەی گرتۆە و نامانهەوێ ئەو ڕەحمەت و نیعمەتە ببینین
مەگەر عایبەتی ئێمە هەر مردن نیە؟

خوایە گیان لەبەرت دەپاڕێینەوە ئاگات لێمان بێ ئاگاداری دین و ئیمان و حەیا و ناموسمان بە سە بڵندی دونیاو دواڕۆژمان بکە
🤲ئامــین

🍃🍃🍃شەیــدا مەحمــودی

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا