شعرکوردی

دیســان هاتــەوە مانگی ڕەمــەزان

رمضان آمد

دیســان هاتــەوە مانگی ڕەمــەزان
دیــسان هاتەوە ڕەحمەتی یـــەزدان

دیــســان هاتەوە مانگەکەی قوڕئــان
پیرۆزبایی بێ، لە گشت موسوڵمان

خوایە پیــرۆز کەی لە هەردوو دونیا
مانگی ئومێـــد و ئـــاوات و هیــــوا

چــاوپــۆشی بکە لە کــەم کاریمــان
ئیستغفار دەکەین بۆ هەموو ژینمان

خوایــە بپۆشــە بە ڕوحمت چـاوان
خۆش ببـە لە گونـاە، لە ناشکوریمـان

خوایە ڕەش بکە پەژارە و غەمـمــان
شـــادی بنوێنــە لە ژیـــن و دینـــمان

خوایـــە بیبــڕی، بـوونی لە بنــەڕەت
غــەم و پـەژارە، هـەژاری و سەقەت

خوایــە کەساسی و ناخـۆشی لە ژین
خــراپی لە دڵ، لە نـــاخ ڕق و کیـــن

ئەی یــەزدانەکەم، دەگریێین بە کوڵ
کوردستان بکەی، بەهـەشتی بەر دڵ

عاشق بە تۆینە، یا خـوداکەی کـەریم
هەردوو دونیامان، بۆجوان کەی بە دین

شێـــوازی ڕوحمـــت نیــە لـە ژیــنمان
دگمــەنە ببــــێ، وێنـــەی لە نێـــومان

خاتـــــوو هاتــووە، بـــۆ پـــاڕانـــەوە
دەست هەڵدێنمــــەوە، بە لاڵانــــەوە

یـــا زولجـەلال و یـــا قــازی حـاجـات
ئێمە سەرشۆڕ و شەرمەندەی دەرگات

تــۆ ڕوحمێـک بکە بە ڕوحمی ڕەببیت
دیـــن و دونیامان، جێگرکەی بە پیت

براکـەی دینی و خوشکی مـوسوڵمان
وەرن بیــگریــن ڕۆژووی ڕەمــــەزان

بــا بەسی بکەیـــن گونـــاە و تـــاوان
با بیـــگرین دەستــی، پیر و هەژاران

با جــارێکیش بێ، خـوا بکـەین ڕازی
لە ژین و ژیانمان، ئــەو بکەین قـازی

یـەک عومـر غافڵیـــن لە زیــکری ئه‌ڵڵا
با ڕازی ببـــێ هــەر لەمـــەو بـە دووا

مینا قرنی دولت آباد

از طريق
مینا قرنی دولت آباد
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

مینا قرنی دولت آباد

استان آذربایجانغربی - مهاباد نویسنده و مترجم دارای ذوق شعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا