خبرها،نظرها

پەیامی قوڕئانی۲۰

پەیامی قوڕئانی

سعدی مرادی

لە کاتی پێگەیشتن و دیداردا، ئەگەر چاکە و خێری نەبراوەت نیە لانیکەم خراپەی نەبڕاوەت نەبێ، تۆ بمریت و ئەو هەر بمێنێ…!

ـــــــــــــــــــ ــــ

((قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِرِيُّ (95)

قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِّنْ أَثَرِ الرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي (96) قَالَ فَاذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِداً لَّنْ تُخْلَفَهُ وَانظُرْ إِلَي إِلَهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفاً لَّنُحَرِّقَنَّهُ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفاً (97) طه/ واتە:

حەزرەتی مووسا [دخ] بە سامری فەرموو: مەبەستت لەم کارە چبوو؟

ـ وتی: من شتێکم زانی کە ئەوان نەیان زانی! مستێکم لە شوێنەواری جوبرەئیل هەڵگرت و خستمەناو گوێلکەکە، نەفسیشم هانی دام…

ـ فەرمووی: بڕۆ دوور وەکەوە، تۆ لەم دنیا هەر ئەوندەت دەست ئەکەوێ تووشی دەردێ ئەبی و ئەڵێیت: دەستم لێ مەیەن! هەروەها ئەگەڕێیتەوە بۆ دواڕۆژ کە دەرباز بوونت نیە، ئنجا سەیری خواکەت بکە کە ماویتەوە لەسەری بۆ عیبادەت، چۆنی ئەسووتێنم بە زەلیلی و پاشان فڕێی ئەدەمە ناو دەریاوە…

👌 وانەکان”

1⃣ ئەم ئایەتە یەکێکە لە ئایەتە عەجیبەکانی قوڕئان هەم لە ڕووی داڕشتنەوە هەم لە ڕووی مەعناوە! قوڕئان گشتی عەجیبە! سێحرێکی لۆغەوی هەیە لە داڕشتنی ڕستەدا و ناوازەشە لە واتادا..

جا چۆن وانەبێ؟ لە حاڵێکا وتەی بازێک ئەقڵ و دەروون دادەگرێ، وەک پێغەمبەر [دخ] وەختێک گوێی لە وتاری [زبرقان بن عدی] بوو فەرمووی: [ ان من البیان لسحرا] واتە بڕێک وتار جادوویان هەیە!

جا ئەگەر وتەی خەڵکی ئاوا بێت ئەی کەلامی پەروەردگار ئەبێ چۆن بێ؟!

2⃣ سامری کێیە؟ زانایان یەجگار زۆر قسەیان لەسەر کردوە! بەس ئەوەی بۆم ڕوون بووەوە بریتیە لە مووسای کوڕی زەفر تیرەیەکە سەر بە نەوەکانی ئیسرائیل بە ناوی سامیرە، پاڵ ئەدرێ بۆلای تایفەکەی بۆیە ناوەکەی ونبووە. ئەوەش لە هەموو زەمانێکا باوە لە ناو خەڵکی‌دا، بۆ وێنە ناوی ئەبووبەکر ناودارترە لە عەبدوڵڵای  کوڕی قوحافە، ناوی جاحز مەشهوورترە لە عەمری کوڕی مەحبووب، ناوی موتەنەببی مەنشوورترە لە عەلی کوڕی حسەین، هەروەها ئەعشا و شەنفەری و ئەختەل و ئەبی‌تەمام!.

ـ ئەم سامرییە؛ لە تەمەن‌دا لە هاوتەمەنی حەزرەتی مووسا بووە [دخ] لەو ساڵانەدا لە دایک بووە کە فیرعەون مناڵە کوڕەکانی سەر ئەبڕی و کچۆڵەکانی ئەهێشتەوە. دوای ئەوەی خەوزانەکان ئاگاداریان کردەوە کە ئەو ئاورەی کۆشکەکەی سووتاندوە کۆرپەیێکە لە ناو نەوەکانی ئیسرائیل لە دایک ئەبێ و دەسەڵاتت تەخت ئەکا.

ـ ئافرەتانی دووگیان کاتی مناڵ بوونیان ئەچوونە ئەشکەوت و کێووکەژ بۆ پاراستنی گیانی مناڵەکەیان، لەوێ مناڵەکەیان ئەبوو، ئەگەر کچ بوایە لەگەڵ خۆ ئەیان هێناوە چون مەترسی نەبوو بەڵام کوڕ بوایە هەر لەوێ جێیان ئەهێشت لە ترسی سەربڕین!.

ـ خوای دڵۆڤان فریشتەی دانابوو بۆ بەخێوکردن و چاودێری ئەو مناڵانە، جا جوبرەئیل سەرپەرەستی سامری بوو! ئەوەش بوو هۆی کاریگەری وەرگرتنی لە شوێن پێی ئەسپی جوبرەئیل کە لە ئایەتەکەدا باسی دەکات…

3⃣ باشە بۆچی دایکی مووسا مناڵەکەی لە کێو نەبوو وەک ئافرەتانی بەنی ئیسرائیل؟!

لەبەر ئەوەی خوای گەورە ویستی وابوو ئەم مناڵە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتکاران دابێ نەک لە ڕیزی دواوە..

ـ هەرکاتێ خوای مەزن کاری سازاند سەبەبیشی بۆ ئەرەخسێنێ بەو پێیەی عادەت بێ یا پێچەوانە بێ، لای ئەو جیاوازی نیە! هۆکار هێزێکە لە هێزەکانی پەروەردگار ویستەکانی خۆی پێ دێنێتە جێ. بۆ خەڵکییە نەک بۆ خۆی.

4⃣ ڕۆژگار بەسەرچوو مووسا لە کۆشکی فیرعەونا گەورە بوو، سامریش لە دووری گەورە بوو. بەڵام وەختێ کاتی دەرچوونی بەنی ئیسرائیل هات لە میسر بچنەدەر، سامری لە ناو هۆزەکەی دابوو.

ـ کاتێ فیرعەون دوایان کەوت، حەزرەتی مووسا بەحرەکەی دوولەت کرد و شوێنکەوتوانی پێیدا پەڕینەوە فیرعەونیش بە لەشکرەکەیەوە دوای کەوت، ئالەو ساتەدا جوبرەئیل بەسەر ئەسپەکەیەوە بوو بە ناوی حەیزووم لە بەینی مووسا و فیرعەون دا! لمەکە جووڵا بە هۆی تەکانی سمی ئەسپەکەی جبریلەوە وەک بڵێی ڕۆحی تیا بێت! ئەوەش لە بەرەکەتی حەزرەتی جوبرەئیلە، چونکە خوای گەورە لە چەندین شوێن بە ڕۆح ناوی بردووە. سامری چاوی لێبوو و ناسیەوە چون بە مناڵی دیبووی و ئەهات بۆ لای.. بەڵام بەنی ئیسرائیل ورد نەبوونەوە لێی چون پێشتر نەیان ئەناسی، ئەوەیە شرۆڤەی ئەم ئایەتە [بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ]…

ـ گرنگ ئەوەیە سامری ئەو گڵەی هەڵگرت و وای زانی گیانی تێدایە. پاشان کە حەزرەتی مووسا پەڕییەوە و دەریاکە هاتەوە یەک و سپاکە نوقم بوون، ئنجا حەزرەتی مووسا چوو بۆ سەر کێوی توور و هاڕوونی برای جێهێشت لە ناویانا.

سامری هات ئاڵتوونی ئافرەتانی ئیسرائیلی کۆ کردەوە کە بە ئەمانەت لە ژنانی میسریان وەرگرتبوو پێی وتن: پێتان حەڵاڵ نیە! دوای تواندییەوە و شێوەی گوێرەکەیەکی پێ دەرهێنا و لەو گڵەی پیا هەڵپڕژاند، کەچی گولکەکە دەنگێکی لێ دەرئەهات ئەتوت بۆڕەیە و ڕۆحی وا تیا!!.

ـ ئنجا فەرمانی دا ئەم نوێنینکە بپەرەستن، زۆرینەیان کردیان! بێجگە حەزرەتی هاڕوون و کەمێک لە بەنی ئیسرائیل. وەختێ حەزرەتی مووسا گەڕاوە، گوێرەکەکەی سووتاند و سامری دوور خستەوە و بە خەڵکەکەی فەرموو قەرەی مەکەون. [فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِداً لَّنْ تُخْلَفَهُ]..

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

((نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَـذَا الْقُرْآنَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ (3) یوسف/ یانی:

ئێمە جوانترین بەسەرهاتت بۆ ئەگێڕینەوە بە هۆی ئەوەی بۆمان ناردووی لە قوڕئان، هەرچەند تۆ پێشتر لە ڕیزی بێ ئاگایان بووی..

وـ ئەم ئایە لە سەرەتای سوورەی یووسف دایە، خودی ئەم سوورەتەش بە ڕوانینی وێژەیی گوڵی کۆتای بەسەرهاتی قوڕئانییە.

ـ شێوەی داڕشتنی ئەو ڕووداوانەی دەستی پێدەکا پێش ئەوەی کەسایەتییەکان بناسێنێ بە شوێنەکانیانەوە لە حیکایەتەکاندا!.

ـ یا شێوەزارێکە کەسایەتیەکان بە تەواوی ئەناسێنێ بە لق و پۆیەوە، بە جۆرێک ئەکرێ تایبەتمەندیەکانی بەگشتێندرێ بۆسەر ئەکتەرەکانی بەسەرهاتەکە لە قوڕئانا بە تێکڕایی.

ـ یا شێوەزارێکە ئەکتەرەکانی جیاوازن لەگەڵ ساتی ڕووداوەکە، سوورەتەکە چەند بەرگێکی زەبەلاح بەشی ناکات گەر بتەوێ بە تەواوی لەخۆی بگرێ گێڕانەوەکەی. جا یەکسانە لە گێڕانەوەدا بێ یا لە کەسایەتیەکان‌ دابێ یا سات و شوێن‌ دابێ. ئیتر بێجگە لە جادووی ڕەوانی و قووڵی واتاکەی. بەڵام ئێستا قسەمان لە کەسایەتیەکانە

خۆمان ئامادە کردووە وەختێ بەلای کەسایەتیە قوڕئانیەکاندا ئەڕۆین وەک کەسایەتی گۆشت و خوێن هەڵسووکەوتی لەگەڵ بکەین. بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەم کەسایەتی‌یانە لە ناخیانا هەڵگری ڕەمز و بەڵگەیێکن دوورترن لە مرۆڤایەتیان! ئاسۆیەکی گەورەیان تێدایە، ڕێنوێنیەکی قووڵی تێدایە لە چوارچێوەی مرۆڤایەتیەک کە بەندە تێیدا..

ـ جا قوڕئان کاتێ قسە لە یووسف دەکات مەبەستی ئەوەیە تێبگەین لەو ڕەمزەی یووسف ڕۆڵی تیا دیووە!

من وا ئەبینم هەموو کەسایەتیەکانی قوڕئان، چاک و خراپیان بریتین لە کۆمەڵێ ڕەمز و ڕێنمایی و کاربەدەست..

ـ ئامانج لەم باسە لێرەدا جەستەی کەسایەتیەکان نیە بەڵکوو ڕەمز و ڕازیانە.. بۆ وێنە حەزرەتی یووسف ڕەمزی داوێن پاکیە، زولەیخا ڕەمزە بۆ ئارەزوو بازی..!

ئەوە یانی مەبەستی قوڕئان ئەوەیە باسی کێبەرکێی داوێن پاکی و شەهوەتت بکات..!

ـ ئەوەش ئەوە ئەگەیەنێ کە خوای گەورە لە قوڕئانا باسی ٢٥ پێغەمبەری بۆ کردووین، بەڵام لە فەرموودەی ڕاست‌دا گەیەشتوونە ١٠٠ هەزار پێغەمبەر!.

ئەوانەی باسی کەسایەتی مرۆڤیان نەکراوە هەر باسی ڕەمزیانی کردووە کە حەتمەن بوونی هەیە لە کەسایەتیەکان دا کە باسمان لێوە کردن، ئا لێرەدا پەڕجووی پوخت [ اعجاز الایجاز] دێتە ئاراوە.

ـ ئەوەی بۆ حەزرەتی یووسفە داوێن پاکیە

ئەوەی بۆ زڵێخایە شەهوەتە

ئەمە بۆسەر کەسایەتیەکانی تریش جێ‌بەجێ ئەبێت؛

حەزرەتی یاقووب / باوکایەتی

براکانی یووسف / حەسوودی

ئەخناتوون / دەسەڵات و حوکومەت داری

ژنان/ ڕەفیقانی خراپ

عەزیز کەسایەتیێکی دروستبوو لە هاوسەرداری / خاوخێزان

مناڵان / شایەتی دروست

ڕفیقانی زندان / خەڵکی بە گشتی و…

ـ کەوابوو حەزرەتی ئیبراهیم یانی حەزرەتی مووسا، نەمروودیش یانی فیرعەون! تۆفان و بۆق و کولە و ئەسپێ و خوێن، وەکاز و فیل، تەیری ئەبابیل، کەری عەزیز، هەموویان لەشکری پەروەردگارن.

ـ قاڕوون / ئاوێتەی سامان و دەسەڵاتە!

پاشان کەسایەتیەکان لە خۆیاندا جۆراوجۆرن،  بەڵام ڕەمزی خۆیان دەرئەخەن، مەسەلەن ئەو مێروولەی گەلەکەی ئاگادار کردەوە لە سپاکەی سولەیمان کە ژێر پێ نەکەون، ڕەمزی ئەو کەسەیە کە لەوپەڕی شارەوە هات و هەوڵی دا گەلەکەی تێگەیێنێت، وەک لە سوورەی یووسف‌دا باسی دەکات..

👈 ئەو دەرسانە چن لەم ئایاتانەوە فێر دەبین؟

ٲـ یەکەم”

ئەو مووسایەی فیرعەون بەخێوی کرد بووە پێغەمبەر [دخ]

ئەو مووسایەی جبریل بەخێوی کرد بووە عابیدی گۆلک!

ـ گرنگ نیە چۆن دەست پێدەکەی، گرنگ ئەوەیە چۆن دوایی دێت..

ب‌ـ دووهەم”

ویستی خوای گەورە جێبەجێ ئەبێت و حەتمییە! سەبەب دوای ناخات، ئاستەنگ نایێتە ڕێی، فیرعەون هەزاران مناڵی سەربڕی بەو خەیاڵەی یەکێکیان ئەو مناڵە بێت کە دەسەڵاتی ئەو تێک ئەڕووخێنێت.

👈 بەڵام کاتێ ئەو مناڵە لە دایکبوو لە باوەشی خۆیدا بەخێوی کرد..

ج‌ـ سێهەم”

دڵەکان لەشکرێکن لە لەشکرەکانی خودای مەزن..

ئاوێزان ئەکات پێیانەوە تا ویستەکانی خودا بێنەجێ،،

دڵی دایکی مووسای قایم کرد تا بیخاتە ناو دەریاکەوە،

دڵی ئاسیەی نەرم کرد تا بیپارێزێ و چاودێری بکات..

ستاندی لە دایکێک و داییە دایکێکی‌تر..!

د ـ چوارەم”

لە تەربیەتی جوبریل‌دا بۆ سامری هیچ غەریب نیە کافر دەرچێ، چون لە ماڵی ئیماندار کافر دێتەدەر وەک کوڕی نووح، لە ماڵی کافریشدا پێغەمبەر دێتەدەر وەک ئیبڕاهیمی کوڕی ئازەر، جاری وایە کەیبانو کافر دەبێ و خاوەن ماڵ بڕوادارە، وەک خێزانەکانی حەزرەتی نووح و لووت [دخ].

ـ خوای گەورە لە بەهەشتدا ماڵێکی بۆ داناوە لە حاڵێکیشدا مێردەکەی لەسەرزەوی دەیگوت: منم خاوەن دەستەڵاتی بەرز!.

ـ بەندە هەرچەندە پێشکەشی بەندە بکات ناگاتە ئەوەی خوای گەورە ئەیبەخشێ پێیان، بۆ وێنە ئەو کافرە و شوکرانەی ناکات! شەریکی بۆ دائەنێ، بە تەنیا و تاکی دانانێ!

لە فەرموودەدا هاتووە، خوای گەورە ئەفەرموێ:

من و جین و ئینس لە هەواڵێکی گەورە و گرنگ داین؛ دروستی ئەکەم و بێجگە لە من ئەپەرەستێ، ڕزقی ئەدەم و سپاسی کەسی‌تر ئەڵێت! [بیهقی].

هـ ـ پێنجەم”

خەڵکی زوو لە بیری ئەکەن، خوای بەرز ڕزگاری کردن لە دەست فیرعەون، دەریای بۆ دوو کەرت کردن، دوژمنەکەیانی فەوتاند، بەڵام کاتێ گەیشتنە وشکانی گوێرەکەیێکیان پەرەست کە چاکیان کردبوو!

جا وەختێ حاڵی خەڵک ئاوابێ لەگەڵ ئەڵڵادا ئەبێ حاڵیان لەگەڵ یەکتردا چۆن بێ؟!

کەواتە چاکە و خێر بکە چونکە شایستەی تۆیە، نەک ئەوەی خەڵک شایستەی ئەوەن!

👈 ژیر چاوەڕوانی وڵامی جوان نیە مادام لای خوای گەورە هیچ شتێ زایە نەکات..

بەڵام ئەگەر نەفەرێ چاکەیێکی لەگەڵ کردی و نەتوانی بۆی قەرەبووکەیتەوە لانیکەم لەبیری مەکە! ناخۆشە و ئەزیەتە، هەرچەند خوای گەورە تووڕە ئەبێت کە ناشکوری بکرێت و حورمەتی چاکەکانی نەگیرێ، ئەو نیازی بە خەڵکی نیە، بەڵام خەڵکی چاتر ئەبێ تووڕە بن چونکە ئەوان پێویستیان بە یەکترییە..!

(شەرقاوی)

 

#سەعدی_مرادی…

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا