دعوت اسلامیقرآن

هزری ڕەوتی ئیمانی لە پەیامی قوڕئانی

پەیامی قورئان

وەرگێڕ: سعدی مرادی

(بەشی یەکەم

ـ بە نیازی گوناحێ بکەیت، بەڵام تەرمێ بەلات‌دا ئەڕوا…. ئەلەرزی..
ـ بە هۆی هێزی بازوت ئەتەوێ زوڵمێ بکەی لە مەزڵوومێ، نەخۆش ئەکەوی… پەند وەرئەگری..
ـ باوەڕت بە خەڵک نامێنێ، سەرشۆڕی ڕووت تێدەکا… ژیرئەبی..
ـ گوناح ئەکەی دڵت تەنگ ئەبێ، ئایەتێک ئەبیستی… دڵت ڕوون ئەبێتەوە..
ـ سەرگەردانی لە ئیشێک‌دا، گوێ بیستی فەرموودەیێک ئەبی… ڕێ دەرئەکەی..
هەموو ئەمانە بروسکەن لە لایەن خواوە..

٭ ئەوە پەڕاوێکە لەژێر ناوی” پەیامێ لە قوڕئان” ئەیکەمە دیاری بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە خوای پاک‌و بێگەرد هەیە، کە جارجارە بروسکەیێکمان بۆ ئەنێرێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە خزمەتی…

(أُوْلَـئِكَ الَّذِينَ هَدَي اللّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ) 90 انعام.. ئەوانە ئەو کەسانەن خوا هیدایەتی داون، چاو بکەنە هیدایەتیان…

٭ یائەڵڵا،
ــ ئەمن وا نوێژ ناکەم کە شایانی مەقامی تۆ بێت..
ــ ڕۆژوو ناگرم وەک گەورەم داود ئەیکرد..
ــ خۆڕاگر نیم وەختێ ناسازبووم وەک سەبری گەورەم ئەییووب..
ــ زیکرت ناکەم بە حەمدت وەک تەسبیحی گەورەم یوونس لە ناو سکی ماسی..
ــ پابەندی ئایینم نیم بەهێزەوە وەک گەورەم یەحیا..
ــ چاوم داناخەم وەک گەورەم یووسف هەموو ئەندامەکانی گرتەوە..
ــ چاوپۆش نیم بە ڕێژەیێ بڵێم: بڕۆن ئێوە سەربەستن..

ــ بەس خوایە وەک ئەوان ئەی خوایە تۆم خۆشەوێ..

٭ وَرُسُلاً لَّـــــــــــــمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْـــــكَ..
(پێغەمبەرانێ کە ژیانی ئەوانمان بۆ باس نەکردون)

گەر خەڵکی گەورەیی تۆیان لەبیر کرد
ئەوندە بەسە کە خوای مەزن ئەزانێ تۆ کێی!

ـ لە تای تەرازووی سەروەرمان نووح هیچ زیاناکا کە ناسیومانە،
ـ لە تای تەرازووی ئەو پێغەمبەرانە کە نایان ناسین هیچ کەم ناکا..
ـ لە سپای هاروونەڕەشیدا هەزار شەڕوان هەبوو! ناویان لە خشتەکی سپایا تۆمار نەکرابون! هەقدەستیان نەئەستان، بۆوەی کەس پێیان نەزانێ جگە لە خوای گەورە..
ـ سائیبی کوڕی ئەقڕەع ئیعلانی ناوی شەهیدانی نەهاوەندی کرد لە خزمەت پێشەوا عومەردا، ناوی چەند کەسی گەورە و خاوەنشکۆی تیابوو، پاشان وتی: کەسانێ‌تری تیایە پێشەوا عومەر نایان ناسێ، ئنجا عومەر گریاو وتی:
ـ هیچ زەرەر ناکەن عومەر نەیانناسێ، خوا ئەیانناسێ..

٭ إِنَّ الْحَــــــــــــسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّـيِّئَاتِ..

(بە ڕاستی چاکەکان ڕائەماڵن خراپەکان)

هەر وەختێ گوناحێکت کرد لەبەرخۆتۆ بڵێ:
گۆڕەپانێکم لە کیس‌چوو بەڵام شەڕەکەییم لە دەست نەداوە. نائومێد مەبە”
ـ دەڕوونت بە دەسنوێژ و دوو رکات نوێژ ساڕێژ وەکە..
ـ داوای لێبووردن بکە لەسەر ئەو پەنجانەی تاوانەکەیان کردوە..
ـ بەو چاوەی ڕوانیوتە بۆ حەرام قوڕئان وەخوێنە
ـ ناڵەی تۆبەکاران لای خواوەند وەک رازونیازی گوێڕایەڵان وایە.
ـ ناوی خۆی ناوە غەفوور بەس لەبەر ئەوەی ئەیهەوێ بگەرێیتەوە..

٭ بَلِ الْإِنسَانُ عَلَي نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ..
(بەڵکو مروڤ بینەری نەفسیەتی)

ـ لاواندنەوەی بەندبێژان کەڵکت پێناگەیێنێ، ئەگەر ستایشیان کردبی بەجۆرێ لە تۆیا نەبووبێ.
ـ زەرەرت پێناگەیێنێ ئیرادی عەیبگران، گەر زەممی تۆیان کردبێ بەوەی لە تۆیا نیە.
ـ هەرچەند مرۆڤ بگاتە ئەوپەڕی چاکەکاری هەر ناحەزو دژبەری هەیە.
ـ هەرچەوند گەندەڵکاربێ کەسانێک هەن خۆشیان ئەوێ! تەنانەت پێغەمبەران هەموو خەڵکی خۆشیان نەویستون.
ـ هەروەها هەرچەندە مرۆڤ بگاتە ئاستی خراپە و شەڕ دڵبەندیان هەیە، تەنانەت فیرعەون و نەمرود لایانگریان هەبوو..
٭ موترفی کوڕی عەبدوڵڵا ئەڵێ: ئیمام مالک پێی وتم: خەڵکی سەبارەت بە من چی ئەڵێن؟
ـ وتم: یارەکانت ستایشت دەکەن، نەیارەکانت قینیان لێتە.
ـ وتی: خەڵکی هەروا بوون، بەڵام پەنا ئەگرم لە یەک دەنگی هەموو زمانەکان.

پەنای گرت بە خوا لەوەی یەک دەنگ خەڵکی تاریفی کەن لەخۆی دەرچێ، یا تێکڕا زەممی کەن شتێکی تیابێ لەوەی ئەوان وتوویانە.

مردن کۆتایی حیکایەتەکان نیە، بەڵکوو دەستپێکە…

ـ (عَسَي رَبُّنَا أَن يُبْدِلَنَا خَيْراً مِّنْهَا)
٭ واتە” ئومێدە پەروەرێنمان بە باشتر بۆمان قەرەبووکاتەوە”

ـ بەم ئایەتەی ئاگری پەرۆشیت وەکوژێنە لە ئاست ئەو کاتە زێڕینانەی لە دەستت چووە..
ـ لەسەر ئەو هەموو ئەرک و وەزیفەی بە فیڕۆت داوە..
ـ لە ئاست ئەو خۆشەویستانەی لە دەستت چووە لە نیوەی ڕێدا..
ـ لە ئاست ئەو هەمووە ڕەفیقەی پێتوابووە ڕوویێکی جوانیان بووە..
ـ ئەوانە بەس لەبەر قەناعەت بە گورگی دڕندەی دەروون ببووە..
٭ هەر شتێ خوا لێی ساندبیتەوە لەبەر حیکمەتە..
٭ هەر شتێکی بۆی هێشتوویتەوە لەبەر ڕەحمەتە،،
ـ ئەگەر حیکمەتەکەت زانی ئەوە شوکری بکە، ئەگەر نەشت زانی سەبرکە..
قەدەر و بڕیاری خوا هەمووی خێرە با سەغڵەتیشت کا.

(وَآتَاكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ) ابراهیم ٣٤
[پێیداون لە هەرشتێ خوازیاری بوون]

ـ کێ هاتووە بەرەو خوا بە ترسەوە، ئارامی نەکردبێتەوە؟
ـ کێیە بە دڵ شکاوی هاتووەتە خزمەتی و ساڕێژی نەکردبێتەوە؟
ـ کێیە هاتووەتە خزمەتی بۆ ڕزگاری، سەری نەخستووە؟
ـ کێیە هاتووەتە خزمەتی بە پەرۆشەوە، بەختیاری نەکردبێ؟
ـ کێیە حەیران هاتبێتە خزمەتی و ڕێنوێنی نەکردبێ؟
ـ ساتی وڵامدانەوە هەڵبژێرە، ئاواتەکانت ببەرە بەر قاپی ئەو..
ـ ڕووی تێکە لە سێ‌یەکی شەو بەولاوە چونکە
تیری نزاو پاڕانەوە دوای هەستان لە خەو ئەیپێکێ..
ـ متمانەت بێ بە پەروەرێنت، دەستی بەتاڵی درێژبوو بۆلای، ئەستەمە بە خاڵی وەگەرێتەوە..

ـ بەڵام پێشتر؛ با خۆراکت حەڵاڵ بێ! لە فەرموودەیا هاتووە:
٭
خواردنت پاک بێ دوعا گیرا ئەبی..

ــ ئەدهەم شەرقاوی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا