ادبیاتشعر

گەواڵــە هـەوری ڕەحـمەت پێشـکەش بە سۆزی میحڕاب

هـەوری ڕەحـمەت

” گەواڵــە هـەوری ڕەحـمەت ”
پێشـکەش بە سۆزی میحڕاب

 

بیــابانە دڵــم ڕووت و ڕەجـاڵە
تەمـە تـارە ژیانـــم ڕاو بەتـاڵـە

تەزوی زریانی عومرم دەیتەزێنێ
لەش و گیانم لە یەک کەوتونە زاڵە

هەناسە سواری دڵ سوارانە سوارە
بەرەو ئاسۆی نەمان وەک بای شەماڵە

پەپولەی ژین لەدەوری خۆی دەدا خول
ڕەچـاو کا شەمعـی دڵ خۆی کا حەواڵە

دڵم وەک مەزرەعـەی بێ ئـاو و قاقـڕ
لە دەستی داوە چی حوسن و جەماڵە

گوڵ و خونچە و هەڵاڵەی باغی ژینم
پڕوکاندونـی ســـا هێــزی شــەمــاڵە

لەبەر گەرما و تەپ و تۆزی دەر و دۆڵ
زەوی گیانی بە گیـاندەر کرد حـەواڵــە

ڕەویـن خێڵی مـەل و مۆر و خەزەندە
لەبـەر بــێ ئاویــی لێــی هـاتوونە زاڵـە

منـــی تـاوانــکەر و دوڕاو لـە ژینـــا
لە دەستـم داوە چـی موڵک و قەبـاڵە

نەماون یار و هاودەم بۆ سەفەر چوون
لەسـەر من نـۆرە وێستــــاوە چ حـــاڵە

لە کاروانـە ئەوێکـی نابـەڵـەد بـــێ
بەرەو مـەنزڵ سـەری دەرکا محـاڵە

لە بـازاری عەمـەل دەتوانـێ چ بڵێ
ئەوەی بێ مایـەیە و دەستـی بەتاڵە

بەهاری قیت و قۆزیــم جوانە مەرگە
لە وەرزی کاتــی پیریــم چـم خەیـاڵە

کە وەرسـوڕا بەرەو جوانـی لە ژینــا
هـەدای کووا پـێ دەدن مـاڵ و منـاڵە

لە وەرزی پاییـز و زستــانی پیــری
هەمـو دونـیا لەوی زینـدان و چـاڵە

کەسێ مەزرای بە شینی کرد بەڕەڵڵا
لە وەرزی حاسـڵات دەستــی بەتـاڵە

ئەمـن ئێستێـکە ئـاوا خـۆ دەبینـــم
قەبـاڵەی بەندەگیـم سەرپـاک بەتاڵە

لەسـەر ئەو حـاڵەتەش مێزم وەرێنـا
لە بـاڵای ڕەحمـەتت خـاوەن کەمـاڵە

‘گەواڵە هەوری ڕەحمەت’ی تۆ گەلێک جار
بەرەو چــۆڵ و بیـابـــان بوونـە جــاڵە

لە پـاش قەتعـی ئومێـد و نائومێــدی
دەڕێـژێ ئـاوی ڕەحمــەت لەو مەحـاڵە

بیـــابانی دڵـی مـەش بـەو هیوایــە
هەڵی دێنن بەرەو دەرگات دوو بـاڵە

گەواڵە هەوری ڕەحمەتی خۆت وەڕێ خە
کە ئــاوپڕژێنــــی کا وێـــــرانە مـــــــاڵە

بە مـوژدەی ســێ شتــــانم دڵنیــــا کە
کە خۆت فەرمـوتە لە منـی کەن سـواڵە

‘دڵ’ و ‘دیـن’ و ‘لەشـم’ تا دێمە خزمـەت
سـەلامەت بن لە هـەر حیـللە و حـەواڵە

ئـەوی دەم خـۆت دەزانـی چـم ڕەوایـە
هەچـی بێنـی بەســـەرما ســـا حەڵاڵـە

‘عومـەر’ میـوان و خانەخوێـش کەریمـە
لە میــوانی کـەریـــم کــێ دەس بەتــاڵە   


هۆنـەر: مامۆستا عومەر مودەرریسی – مەهاباد

نمایش بیشتر

عمر مدرسی

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر و امام جماعت مسجد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا