ئای له‌و نه‌زانیه‌ی(شعر)

ئای له‌و نه‌زانیه‌ی که من تێی دا بووم
له‌و بێ شوعوریهی تێی دا فه‌وتا بووم
له‌به‌ر بێ فکریم نه‌مزانی چ بکه‌م
ته‌گبیرم ده‌کرد بۆ خه‌ڵکانی دی
ئه‌گه‌ر زانیبام وه‌ک سوله‌یمانی
گه‌ر نهگۆڕابام وه‌ک کاکه‌مه‌می
ئه‌وڕۆ له جێی وه‌ی لێک دوور بین ئاوا
وه‌ک عه‌زیزخانی سه‌رداری بۆکان
ڕۆژ و مانگ وێگڕا هاتبوونه ده‌ستم
له‌به‌ر که‌م هۆشی و سستی و په‌خمه‌یی
له‌و نهپهڵتیویهی تێی دا خنکا بووم
له‌و بێخهبهریهی تێی دا تاسا بووم
گیرۆده‌ی کۆسپ و قۆرتی ڕیگا بووم
له کاری خۆشم ناشاره‌زا بووم
خاوه‌نی سه‌با هه‌م بڵقیسا بووم
میری جزیرێ زینی پی دا بووم
ئه‌و ده‌بۆ خه‌زوور ئه‌منیش زاوا بووم
ئه‌گه‌ر لا نه‌بام ئێستا که‌للا بووم
بۆ خۆم نه‌به‌گه و زۆر ناقۆڵا بووم
زێڕ و گه‌نجم دی لێی ته‌وه‌للا بووم
ڕه‌وام نه‌بینی، وا داوه‌شا بووم
بێ هه‌ست و خوست بووم، ئه‌سپه‌ک لێی دا بووم
مه‌ڵۆ بۆ وان بوو، ئه‌منیش وه‌ستا بووم
غه‌رقی سه‌ر بادان، هه‌م ته‌ماشا بووم
له‌سه‌ر باسکی ژین ئاسکم که‌وته ده‌ست
گه‌وهه‌رم فرۆشت سه‌نگیان دا چه‌نگم
خه‌ڵکی خه‌نی بوو به وه‌نه‌وشه‌ی من
له‌به‌ر ساده‌ییم سه‌دام ده‌رنه‌هات
ئه‌گه‌ر(چه‌ختی) بام وه‌کوو وا ده‌ڵێن:
له دامه‌ی ئاغا و له شه‌تره‌نج شا بووم
عومه ر کاموسی چه ختی
لاجان- گه‌رگولی خواروو-۲۵/۰۳/۱۳۹۳