تاریخ

ئه ی مو حه ممه د

 

ئەی موحەممەد، ئوممەتت شادان و خەندانن هەمو
    وا لە سایەی سوننەتت بێ دەرد و بێ ژانن هەمو

نوری میلادت بە جارێ عالەمی پڕنوور کرد
   پشتی شەیتانی شکاند و ئوممەتی مسرور کرد

بڕبڕەی پشتی جەوان و لاوەکانی ئوممەتی
    هاتی و دونیات بە نوری خوت چراخان کردوە
       دەرد و ڕەنجی بێ کەسانت خشتە بڕ لابردوە

هاتی و سەد جار بە خێریی سەروەری پێغەمبەران
     مەعدەنی سیدق و ئە مانەت، بەحری عیلمی بێکەران

هاتی و دونیات سەراسەر ڕه وشەن و ڕووناک کرد
    زوڵم و زۆریت تێک شکاندو زوڵمەتت ژێر خاک کرد

دیدەکەم بۆ زیارەتی تۆ بێ وچان و دەرفەتم
    ئەی فیدای دینی حەنیفت، ماڵ و گیان و سەروەتم

سەروەرم بۆ ئوممەتی خۆت وەک سەری و ئێمەش بەدەن
      ئوممەتت ئامادەنە یەک یەک لە ڕێی تۆ گیان بدە ن

« عبدالرحمان سوبحانی »_ ئاوایی ئاسناوی _ شنو

نمایش بیشتر

عبدالرحمان سبحانی

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - اشنویه @ فعال دینی و دعوتگر اسلامی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا