ئیمام ئه‌حمه‌د وخادمی مزگه‌وته‌كه

ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل به‌و هه‌موو رێز و حورمه‌ته‌وه ده‌ڕواته مزگه‌وتێك له‌شارێك جگه له‌شاره‌كه‌ی خۆی كه‌سی تیا ناناسێ، له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌ی خۆی خۆش ده‌كات و ده‌یه‌وێ بخه‌وێ و راده‌كشێ..
پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك حه‌ره‌سی – نیگابان- مزگه‌وته‌كه دێت و داوای لێده‌كات له‌مزگه‌وته‌كه‌دا نه‌خه‌وێت، و پێیشی دهلَێت كه بڕواته ده‌روه!! حه‌ره‌سه‌كه ئیمام ئه‌حمه‌د ناناسێ.. ئیمام پێی دهلَێ برا ! پیاوی چاك به ده‌رم مه‌كه، من له‌م شاره‌دا جێیه‌كم نییه تیایا بخه‌وم..
پاش بێنه‌و به‌ره‌یه‌كی زۆر كابرای حه‌ره‌س په‌لی ئیمام ده‌گرێت و رای ده‌كێشێت بۆ ده‌ره‌وه.. ئیمامیش ئه‌م حالَهتهی زۆر پێ سه‌یر ده‌بێ و به‌ناچاری دێته ده‌ره‌وه..
له‌وكاته‌دا كه حه‌ره‌سه‌كه ئیمام راده‌كێشێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه كابرایه‌ك به‌لایاندا تێده‌په‌ڕێ، ده‌پرسێ: ئه‌رێ كاكه بۆچ ئه‌م حه‌ره‌سه په‌لكێشت ده‌كات؟
ئیمامیش ده‌فه‌رموێ: جێگه‌یه‌كم نییه تیایا بخه‌وم و وا ئه‌م حهرهسهیش نایهلَێ لهمزگهوتكهدا بخه‌وم!! پیاوه‌كه‌ش دهلَێ: وه‌ره لهگهلَما من ده‌تبه‌مه‌وه بۆ مالَ خۆمان، له‌وێ بخه‌وه..
ئیمام له‌ته‌كیا ده‌ڕواته‌وه، و ده‌بینێت ئه‌م پیاوه ته‌سبیحات{سوبحانهلَلآ} یكی زۆر ده‌كات، پیاوه‌كه نانه‌وا ده‌بت.. هه‌ویری ئاماده كردووه‌و لهمالَهكهی خۆ‌یا كار ده‌كات.. ئهستهغفیرولَلآی زۆریشی ده‌كرد.. ئیمام هه‌ستی كرد ئه‌م پیاوه مهرتهبهیهكی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ته‌سبیحات و ئیستیغفارهیهوه.. ئیمام خه‌وت، به‌یانی ئیمام لهنانهواكهی خانه‌خوێی پرسی: ئایا كاركردی ئه‌م تهسبیحاتهی خۆتت له ژیانتا بینییوه؟ چ شوێنه‌وارێكی هه‌بووه؟
نانهواكهش گوتی: براكه‌م! ئه‌وی راستی بێت تا ئێستا هه‌ر دوعایه‌كم كردبێ خوا دوعاكه‌ی گیرا كردووم ته‌نیا دوعایه‌ك نه‌بێ..
ئیمامیش فه‌رمووی: ئهودوعایه چییه كه تا ئێستا گیرانهبووه؟
نانه‌واكه گوتی: زۆر له‌خوا پاڕاومه‌ته‌وه ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ببینم!! به‌لآم تا ئێستا گیرا نه‌بووه.
ئیمام ده‌فه‌رموێ: برام! ئه‌مه بۆیه من ئه‌م هه‌موو كهشمهكهش و راكێشانهم تووش بوو!! خوا ویستوویه‌تی ئه‌و دوعایه‌ی تۆ گیرابكات.. به‌قوربان! من ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لم!!
كه‌وابوو با هه‌مومان ئه‌و داوای لێخۆشبوونه له خوا بكه‌ین تا خوای بالآده‌ستیش دوعاكانمان گیرا بكات.
” أستغفر الله الذی لا إله إلا هوالحی القيوم وأتوب إليه” واته: داوای لێخۆشبوو‌ن له‌وخوا هێژایه ده‌كه‌م كه هه‌میشه زیندووه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌كات، و جگه له‌خۆی خوایه‌كی تر نیه.. هه‌ربۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه..
كه‌وابوو هه‌موو كاتێ ئه‌وه‌ي لهروالَهتا شه‌رو خراپه‌يه بزانه بێ خێر نييه..
حه سه ن پینجوینی