شعرکوردی

ئەی ســـەییـدی سەرداری من

ئەی ســـەییـدی سەرداری من

ئەی ســـەییـدی سەرداری من
ئەی مـەحرەمی ئەسراری من
ئەی ئەحمەدی موختاری من
سەڵات لەسـەر تـۆ یاری من

مـوودێكــە هیجــر و مـاتـەمـە
تاكـەی بمـێـنـم لـەم غــەمــە
هـەروەكـوو جــاران كـۆڵـەمـە
بـا بـەس بــێ ئینتیـزاری مــن

لوتفــێ بـفەرمـوو ســەروەرم
شافیعــی ڕۆژی مــەحـشــەرم
هــەرتــۆی لـە گـەرما سێبـەرم
شاهــی عـالەم ســوواری مـن

مەعلوومـە قـەدری تۆ عەزیم
عیسایـی ڕوح، مـوسای كەلیم
ڕوتــبـەی ڕەســولانـــی كەریم
ســەبەب ئەتۆی نیگــاری مـن

مــەلائــیكــەی مــوقــەڕڕەبین
عــالــەمـی عولوی سەرزەمین
هـــەتـــا بــەڕۆژی ئــاخــەرین
خــودامـــی تــاجــداری مـن

لە فـەوقـی ئـەو خودایە بەس
ناگاتـە جێــی ئەو شایە كەس
لە عـالــەمـــی جــودایە بەس
لوءلولوئی جـەوهـەرداری مـن

نـووری بنــاغــەی عــالــەمــە
بــۆ ئــەنـبـیـایــان خــاتــەمــە
ئادەم لـەبــەر وی ئــادەمــــە
تـەحقیق بكــەن گوفتاری مـن

نائیبـی وی بـوون مـوڕسەلین
هـەریەك لەقـەومـێ داوەرین
ئـەمـا ئـەوی بـــۆ عــالــەمین
بـەعــام هەنارد غەففاری مـن

نووری لە ئادەم پشت بە پشت
هــەتـا بـە عـەبـدوڵڵا گـەیشت
هەم ئامینەی حــۆری سروشت
مەحفوز بوو توڕڕە داری من

مزگێـنــی بــۆ حـەلـیـمــە بـــێ
شیرخــۆری ئــەو یـەتیمە بــێ
هەرزانــی لـەو ئیقـلـیمـە بـــێ
هەم شیری زۆربێ جــاری مــن

چـەنـد جـار مـەلائیكـەی خـودا
شەقیـان كـرد سینـەی بـولهودا
حەزی شەیتانیان كرد جودا
كردیـانـە گـوڵ و گـوڵـزاری مـن

ئــەوجــا كــرا بــە پێـغــەمبــەر
بەیـانــی كرد ڕێیی بێ خــەتـەر
چەند موعجیزاتــی خستـە دەر
قوڕئانــی گـەوهــەر بـاری مـــن

چەند موشریكان دیتیان بەچاو
لۆی شەق دەبوو مانگی تـەواو
لە مــوشریكــی نــەبـوون بڵاو
گــوێیـان نــەدا نــازداری مـــن

چەند جار دەیان گوت شاعیری
كــاذیـب و كــاهیـن ســاحیری
هەرچەند دەیـان كــرد ماكیری
حیفزی دەكـرد سەتتاری مــن

ئـەمـا ڕەسـوولـــی مـوستــەفا
گوێیـی خـۆی نەدا جەور و جەفا
دوعــای دەكرد ســاحێـب وەفا
غازیب نەبـــێ قـەههاری مـــن

پـاشـان بــە ئــەمــری موستەعان
هیجرەتــی كــرد بــە عیزز و شـان
بــــۆ لای مــەدیـنــە بـــوو ڕەوان
لەگــەڵ ڕەفـیـقیـی غـــاری مـــن

كــوففـار و شـەیتـانـــی لــەعین
هـاتـن لـە دوویــان چین بەچین
هــــەتـــا لــە غـــارێ داوەریــن
ئــەو غـــاری پــڕ ئەنــواری مــن

كە دیتیان تەونـــی عەنكەبووت
كــۆتــر لـە هـێـلانــە بـە جووت
گــەڕانـــەوە لـە فــایــدە ڕووت
نـــەیــان دەدی ســالاری مـــن

كــە هــات ســوڕاقـە زۆر بەتاو
هـەڵیكــوتـا ســەر هـەردوو لاو
دەیدی وەكــی قاڕوون بە چاو
ڕەحمــی نــەكرد بەیـاری مــن

ئـەو مــەڕی دایكـی مەعبەدی
كە پێشان شیریـان لـــێ نەدی
هـەر دەستــی دایە ئەحمەدی
بــوو بــە ڕووبــاری جاری مــن

حــەمزە و ئـەبوبـەكری سددیق
فــاڕووق و عـوسمانــی حەقیق
بــە موئمینــی دەبوون ڕەفیق
لەگــەڵ شێری شكــاری مــــن

(عـاجــز) فـەقیـری ئوممەتە
سـائیلـــی بــابـــی ڕەحمـەتە
هــەر چــاوەنــۆڕی هیممەتە
بــۆ دەفعــی ناڵەو زاری مــن

مەلا سەید عەبدوڵڵا بەرزنجی

عاجز 1929 – 1967

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا