
خوشکی خۆم باڵاپۆشیت ئەمرو فەرمانی اللە یە
راچێتە(نسخە)ی خودا لە سورەی ئەحزاب و نوور دایە
” لاٰ يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاّٰ مٰا ظَهَرَ مِنْهٰا ” نور/٣١
بۆ تۆ مایەی شەڕەف و جوانی و حوجب و حەیایە
فەرمویەتی خودای گەورە بپۆشە سەرو گەردنت
نەپۆشینی تەماعی پیاو ، ئازارو ئەزییەتی تۆیی تییایە
“يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلاَبِيبِهِنَّ” احزاب /٥٩
بۆ کچ و ژنانی ڕەسوول و ژنەباوەڕدارکان یاسایە
حیجاب تاجی زێڕین و بە جێی هێنانی ئەمری خودا
بۆ ئارامشی تاک و کۆمەڵگا باشترین دەوایە
پۆشینی حیجاب خوشکم لە قورئاندا بەبێ گومان
کەلامی اللە یە و لە باقی کەلامەکانی دی جودایە
سەرپۆشی تۆ درووشمی یەکتاپەرەستی و تەوحیدە
تیر و چەقڵێکی بوڕەندە بۆ چاوی دووژمنانی خودایە
زۆر تێدەکۆشن ببنە بەربەست و قەڵغان هەتا نەپۆشی
بەڵام بە پۆشینی سەرپۆش کاری ئەوان تۆزی بەربایە
بۆ عەقیدەو مەڕام و بیرو باوەڕ هەموکەس تێدەکۆشی
کیژی مسوڵمانیش بە پۆشینی حیجاب وا لەسەنگەردایە
هەڵبژاردنی باڵاپۆشی بۆ ئافرەتی مسوڵمان ئەرک و وەزیفەیە
ئەوەش نەک بەزۆری ، بەڵکوو باوەڕێکەو وا لە دڵیی دایە
چونکە تاکی مسوڵمان گوێی لە ئەمری خودای تاکە
فەرمانبەری خودا بۆیی شانازییەو ئەو کارەشی بەبێ ڕییایە
هۆنراوەی : یونس سولەیمان زادە