شعرکوردی

بیرۆکەی سەوز

بیرۆکەی سەوز

لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا لەگەڵ کۆمەڵێک دۆست و هاوەڵی زۆر باش ئاشنا بووم کە لە هەر بوارێک دا جێ پەنجەیان بە ژیانمەوە دیار بوو ، منیش ئەو چەن ڕستەیەم کردە دیاری و پێشکەشم کردن.

بیرۆکەی سەوز بیری بەهاری
بیری هەڵکەوتەی نێو کوردەواری
بیری هەڵقوڵاو له ناخی قورئان
بیری ڕەسەنی گەل و نشتیمان
بیرەکەی ‌(بەننا) ی بیلبیلەی چاوان
بیری ڕەسەنی گشت گەوره پیاوان
بیری سەیید و فیکری سوبحانی
تینوێتی شکا ، لێت دوریسانی

(زینب غزالی ‌‌‌)قوتابی تۆیە
له ئاست نەیارا هێن به شکۆیە
یا (سید قوتبی) چاکزانی قورئان
ماڵی به خۆڵا کەپۆی دوژمنان
به زەرده خەنه بوو لا گەڕاوه
ئەستۆی بۆ ناحەق هەر نەچەماوه
ئەو هەمۆ پیاوەی وەستان لە سەر دین
ئەو هەمۆ مەرده ی له سجنا ڕزین
ئەو هەمۆ پیاوەی به ‌(احد احد)
گەڕانەو بۆ لای خالقی سەمه د
هەموو پەروەردەی ئەو فکره جوانەن
هەموو قوتابی ئەو مەدرەسانەن
سوپاس بۆ خودای ڕەحیم و ڕەحمان
ئەم ڕەوت و بیرە هاتە کوردستان
وەنەی دەڕوانم بە چوار دەور دا
فکرێ نابینم لە ئاستی ئەو دا
بیرێک که ڕێزێ بۆ نەیار دانێ
لەگەڵی دۆست بێ و بێته مەیدانێ
دەستی برایی بداته دەستی
له خێر زیاتریش نەبێ مەبەستی
بانگی خەڵک کا بۆ بەهەشتی خوا
بێته هەوێنی ئیمان و بڕوا
هزر و باوەر و ئەقل بدۆێنێ
بۆ ورد بوونەوه به رنامه بێنێ
لە سەر بنەتمای عیلم و زانیاری
بەرێتە پێشێ بەرنامە و کاری
(وسطیت) بێ بانگ و بە رنامەی
ڕابردووی ڕوون و پاک بێ کارنامەی
لە سەر ڕێبازی شەهیدی دابێ
بۆ بەرزی ئاڵای سجن کرابێ
لە سەر باوەڕی خوێنی ڕژا بێ
لە پێناو حەق دا مێشکی پژا بێ
بە ڕام ئەو ڕەوتە ، ڕەوتی ئیخوانە
بیرەکەی (بە ننا)ی هەڵکەوتەی زانا

هۆنەر: عەبدوڕەحمان ڕە سوڵیان –بانە

┏━━━━━━ 💐 ━┓
🆔 @Sozimihrab 🕋
┗━ 🌹 ━━━━━━┛

نمایش بیشتر

عبدالرحمان رسولیان

@ استان کردستان- شهرستان بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و امام جمعه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا