دل نوشتهکوردی

دكتۆرمحمد سەعید رەمەزان ئاوا ئەمیرەی هاوسەری ئەلاوێنێتەوە(2-2)

دكتۆرمحمد سەعید رەمەزان ئاوا ئەمیرەی هاوسەری ئەلاوێنێتەوە(2-2)

دكتۆرمحمد سەعید رەمەزان

مردن سام وشكۆی خۆی هەیە لەدەرووندا، بەڵام مردنی تۆ و چوونت بۆ ئەوجیهانە غەریبە ترسی مردنی لانەهێشتووم، راستە مردن لەبەرچاوی من دێوودرنجێكی مەترسیداربوو، بەڵام ئەمڕۆ بەلامەوە دروستكراوێكی جوانە ، جاران دەشتێكی كاكی بەكاكی سامناك بوو، كەچی ئەمڕۆ مێرگێكی جوانی ئاودارە.
لەدوای تۆوە بوومەتە دەریاوانێكی غەریبی سەرگەردان، شەپۆلە تاریكەكانی ژیان سەروخوارم پێدەكات و چاوەڕێی ئەوساتەوەختەم كە رووناكیەك رێنمایم بكات بەرەو كەناری دەریای مردن. ئەوەی كەلێی دەترسم ئەوەیە كە قاچم بخلیسكێ‌ بەرەو ئەوەی كەخوای بەدیهێنەرم پێی ناخۆشە،ئەوسا لەرێی بەختەوەری لادەدەم و ئنجا دەمرم بەخاتیمەیەكەوە كەدوورم دەخاتەوە لەرەحمەتی خوا، بەوەش پەردەیەك دادەرێتەوە لەنێوان من وتۆدا كەناتوام بتگەمێ‌ .كەئەوەش تاڵاوی ژیان ومردنم پێدەنۆشێت.

من زۆر لەو عاقیبەتە دەترسم.وەتەنها هیوام بەرەحمی خوایە لەوە بمپارێزێت.
من وانازانم خوا ئەوەندە بەڕەقی مامەڵەم لەگەڵ بكات ، هەرچەند لەرێشی لام دابێت وكەموكوڕیم هەبێت لە بەجێهێنانی فەرمانەكانیدا. من گومانم وایە كەخوا میهرەبان دەبێت لەگەڵما با شایانی ئەوەش نەبم، منیش دڵم بەمە خۆشە ( أنا عند ڤن عبد بی) ..
شتێكی دیكەش كەدڵم پێی خۆشە نزاكانتە كەبۆت دەكردم لەنامەكانتا كەدەتووت: ئەی ئاواتی دەروون، ئەی هاوەڵی گیان ،ئەی سروودی دڵ ، ئەی سەعید ، خوا بەختەوەرت بكات لەدونیاو دوارۆژا ، بەختەوەر لەخۆشەویستیدا، بەختەوەر لەژیاندا، خوا بمكا بەمایەی بەختەوەری دونیاودوارۆژت ، نەك هەرئەوەندە بەڵكو بمكا بەوكانیاوەی كەتینوێتیت دەشكێنێت ،ببمە ئەو درەختەی كە لەژێریا دەحەوێیتەوەو ئەو مەشخەڵەی كەڕێت بۆرۆشن دەكاتەوە.رێگای خوا ، رێگای خۆشەویستی خوا، شان بەشانی یەك تا دەگەینە كەناردەریای سەلامەتی وبەیەكەوە چێژوەردەگرین لەخۆشەویستی راستەقینەی خوا.

سەعید..ئەی نزیكیت خۆشترین رۆژەكانی ژیانم، من دەڕوانمە داهاتوو بروسكەی هیوا دەبینم لەدوورەوە كەبۆم پێدەكەنێت.ئەوەش لەبەرئەوەی خوا دڵەكانمانی بەیەكەوە گرێداوەوخۆشەویستی هەتاهەتایی داوینەتێ‌ لەدونیاو دوارۆژدا.
ئەی گیانی گیانم من وادەزانم گیانە بەرزەكەت ئێستاش نزام بۆدەكات ودەڵێت :(خوا بەختەوەرت بكات لەدونیاودوارۆژداو بمكاتە مایەی بەختەوەریت) لەكاتێكدا تۆ لەمەقامی قوربدایت لەپەروەردگارت لە (مقعد الصدق)دا لای خوای كەریمی وەهاب، ئەوەش هەقی ئەو خۆشەویستیەیە كەلەنێوانماندا بوو.
تۆ لەمەترسی و فیتنەی ئەم دونیایە رزگارت بووبەخاتیمەیەك كە صددیقەكان ئاواتت پێدەخوازن.
منیش دوای تۆ مەگەرخوا رەحمم پێبكات، ئەی ئەو خوایەی حەزرەتی ئیبراهیمت رزگاركرد لەئاگری نەمروود، حوسنی خاتیمەیەكم بدەرێ‌ پێی رازی بیت.

خوایە ئەو رۆژانەی ماومە لەژیاندا پڕی بكە لە رازی بوون وبەختەوەری بەحوكمەكانت، وە رامم بكە لەهەموو ساتە وەختێكدا بۆخزمەتی ئایینەكەت.ئنجا ژیانم كۆتایی پێبهێنە بەچاكترین كار لای خۆت ، تا كەگەیشتمەوە خزمەتت لێم رازی بیت ئەی لەهەموو میهرەبانێك میهرەبانتر .

ئەمیرە
پێیان وتم:كۆچی دوایی كرد، خۆت رابێنە لەبیری كەیت ، دڵبەندی زیندوو بەمردووەوە هیچ وبێ‌ ئەنجامە. نەبەخوا ،لەوانەی كەلەكاتی سەرخۆشیدا پێیان وتم هیچی لەوە لام ناخۆشتر نەبوو، پەنا دەگرم بەخوا چۆن لەبیرت كەم ،كۆچت بۆمن زیادبوونی خۆشەویستیە..خۆمن كەخۆشم ویستوویت لەبەر قەدوباڵاوجوانیت نەبوو هەرچەندخوا زۆری لەوانە پێدابوویت و بەراستی ژن بوویت ، بەڵام ئەوەی كەزیاتر منی سەرسام كردبوو پێت رۆحی بەرزو هەستی ناسك ودڵی رۆشن و، خۆشەویستیت بوو بۆخوای گەورەی باڵادەست (جل جلالە).
ئەوەی خۆشمدەویست تیاتا شەونوێژو موناجاتی سەحەرت بوو ، دەستی ئەو دایكە خۆش بێت ئەوعەشق وخۆشەویستیەی خوای لەدڵا چاندبوویت.

دواساتەكانتم خۆشویست كە بەرەو مەرگ چوویت و پڕبەدەم وتت :الله..
ئەی هاوەڵ وهاوسەفەری ژیان ومردنم. مردنت خۆشەویستی زیادكردم و بەردەوامیش زیادەكات تا ئەوكاتەی بەیەك دەگەینەوە.
ئنجا …بیرتە ئەمیرە كە زۆر بەنەرمی وناسكی داوات دەكرد خۆشەویستی خۆمت بۆ بنووسم، داخی داخانم، ئەو كاتە ئاواتەكەتم نەهێنایە دی بەبیانووی ئەوەی نامە لەكاتی دووریدا دەنووسرێت ، مادەم نزیكین لەیەك ئەوەی زمان دەیڵێت بەسە بۆدەربڕینی سۆزوخۆشەویستی. ئەم نەنووسین و دواخستنە ئێستا ئاگرلەهەناوم بەردەدا، قەدەری خوا وابوو دوابكەوێ‌ ئێستا بۆتی بنووسم، خۆشەویستم ئەم نامەیەم لێ‌ وەرگرە ، هەرچەند دەرنگ هات، بەڵام بافرمێسكەكانم ببنە شەفاعەتكار لەلاتان كەبەهێندەی ئەو مەرەكەبەن كەنامەكەم پێنووسیووە .نامەكەم وەربگرە بەشێوازێكی نوێ‌ ، لەجیهانە نوێكەتدا ، پاش ئەوەی من نووسیوومە بەشیوازە كۆنەكەی خۆم لەدونیای تەنگ وتارمدا..

هەر چەندە ئەو تەوەر و لایەن و باسانە زۆرن كە ناحەزان تیر و توانجی خۆیانی لێوە ئاراستەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەكەن؛ بەڵام ئێمە لەم پەڕتووكەدا ولەبەر كەمی ماوە تەنها دووان لەو تەوەرانە باس دەکەین و بە وردی قسەیان لەسەر دەكەین: تەوەری یەکەم: پەیوەندیی هەیە بە خێزانەكانی پێغەمبەری خودا ﷺ و پرۆسە هاوسەرگیرییەکانییەوە. چ لە رووی چەندێتییەوە بێت، كە پێغەمبەری خودا ﷺ چۆن و بۆ لە چوار ژن زیاتری هێناوە؟!. یان لە رووی چۆنێتییانەوە بێت، كە چۆن و بە چ پێوەرێك و بۆ چ مەبەستێك ئەو ژنانەی هێناوە؟!

ەوەری دووەمیش: پەیوەندی هەیە بە گوفتار و هەندێك لە فەرموودەكانییەوە ﷺ كە پەیوەندییان بە ئافرەتانەوە هەیە و واتاكانیان كەمێك ئاڵۆزن وخەڵكانێك بە نەزانی و كۆمەڵێكیش بە زۆرزانی راڤەی نەشیاویان بۆ دەكەن و وا باسی دەكەن كە ئەو دەقانە سوكایەتی ئامێزن بەرامبەر بە ئافرەتان، لە كاتێكدا جەوهەری دەقەكە ئەگەر وەك پێویست و لە هەموو رووەكانییەوە سەیر بكرێت و روون بكرێتەوە بە پێچەوانەوەیە. ئەم دوو تەوەرە زۆر جار دەكرێنە ئامانجی ناحەزان و لەو رێیەوە و لە بیری نەخۆشیانەوە تیری ژەنگاوی و ژەهراوییان ئاڕاستەی كەسایەتی پێغەمبەر ﷺ و ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەكەن و زۆر جار بێئاگایانە و بێ شەرمانە و دوور لە هەموو راستی و پێوەرێكی زانستی دەیانورووژێنن. بۆیە ئێمە لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو دوو تەوەرەی ژیانی پێغەمبەری خودا ﷺ كە بەلای ئێمەی بڕوادارەوە سەروەری و شكۆمەندی و پەند و بەهرەكانیان ئەگەر لە لایەنەكانی ژیانی دیكەی زیاتر نەبن كەمتر نین. گرنگی ئەم پەڕتووكە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە وەڵامێكی زانستی و بابەتیانەیە بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بەشوێن راستیی رووداوەكاندا دەگەڕێن و هەوڵ دەدەن وەك چۆن روویان داوە، یان گوتراون ئاوا لێی تێ بگەن، نەك وەك خەڵكانێك كە بۆ مەرامی بەدی خۆیان بە ئاوەژووەوە باسیان لێوە دەكەن.

ارسالی از : یوسف مکاری زاده

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا

Notice: ob_end_flush(): failed to send buffer of zlib output compression (1) in /home/mihrab777dcv3e/domains/sozimihrab.org/public_html/wp-includes/functions.php on line 4757

Notice: ob_end_flush(): failed to send buffer of zlib output compression (1) in /home/mihrab777dcv3e/domains/sozimihrab.org/public_html/wp-includes/functions.php on line 4757