دلی پاک یا خود مالی پاک (داستان)

هاوسه‌ره بۆخوا سوڵحاوهکهم پاش نانخواردنه به‌تام وچێژه‌که‌ی عیشا ده‌وری و کووپه‌کانی کۆده‌کرده‌وه و بردی بۆ شۆرینگهی مودبهقهکه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کار و ئیشی ناوماڵ و ماندووبوونهیا ده‌ستی به شۆردن و پاککردنه‌وه‌یان کرد.. منیش دڵم پێی سووتا که نیشانه‌ی ماندووییم له‌نێوچاویا ده‌بینی، بۆیه پێم گوت: خانمه باشه‌که‌م! ده‌توانی شۆردنی ئه‌وانه دوابخه‌یت بۆسبه‌ینێ؟ له‌پشت ئه‌وپه‌رده‌ی ماندووبوونه‌وه که به‌سه‌ر رواڵه‌تیا هاتبوه خوار بۆی روانیم و گوتی: گه‌ر ئه‌مانه تا سبه‌ی به‌م چه‌وری وچهپهڵییهوه بمێننه‌وه ئه‌م شه‌و به‌ره‌حه‌تی خه‌وم لێ ناکه‌وێت.!!
گوتم: ئاخر تۆ زۆرماندوویت هه‌ندێ به‌زه‌ییت به‌خۆتا بێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامێکی ژیرانه‌ی دامه‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر تا سبه‌ینێ وازیان لێ بێنم ئه‌و چه‌وری و شتانه‌یان پێوه ده‌لکێ، و سبه‌ینێ به‌زه‌حمه‌ت بۆم پاک ده‌بێته‌وه، تا زووتر بیان شۆم زووتر بۆم پاک ده‌بنه‌وه، و زه‌حمه‌تیان که‌متر ده‌بێ، و ئێستا به که‌مێ شامپۆ و تایت بریقه‌یان پێ ده‌که‌وێت..
گوتم: خانمه به‌رێزه‌که‌م! تۆ پێت ناخۆشه ته‌نیا شه‌وێک ئه‌و چه‌وری و پاشماوانه بهدهورییهکانهوه بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئاخۆ چه‌ندان که‌س له‌ئێمه هه‌یه شوێنه‌واری گوناح و تاوانه‌کانی به‌سه‌ر دڵیه‌وه قۆتماخه‌ی کردووه، و بزمهتهی به‌ستووه هه‌رگوێشی ناداتێ به تایتی ته‌وبه و داوای لێخۆشبوو‌ن پاکی بکاته‌وه..
هه‌رچی سه‌یری شۆرگهکهم ده‌کرد قاپ ودهورییهکان بهشۆردنهکه بریقه‌یان لێوه ده‌هات، و چه‌وری وچهپهڵییهکهیان پێوه نه‌ما، وام ده‌زانی هاوار له‌من ده‌کات و ده‌ڵێ: خێراکه دڵ و ده‌روونت لهچهپهڵی گوناحه‌کانت پاک بکه‌ره‌وه، و پاک نه‌کردنه‌وه‌که‌ی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی تێدایه.. دوا به‌دوای ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته قورئانییهم له‌گوێدا ده‌زرنگایه‌وه: ” وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَهٍ مِنْ رَبِّکُمْ وَجَنَّهٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِینَ “(۵). هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌ی تریش که ده‌فه‌رموێ:”إِنَّمَا التَّوْبَهُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِینَ یَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَهٍ ثُمَّ یَتُوبُونَ مِنْ قَرِیبٍ فَأُولَئِکَ یَتُوبُ اللَّهُ عَلَیْهِمْ وَکَانَ اللَّهُ عَلِیمًا حَکِیمًا “(۶)
وێنه‌ی ئه‌وقاپه نه‌شۆراوه‌ی پشتگوێ خراوه له هزرو بیرما به‌رجه‌سته ببوو، ده‌م بینی له‌ناوه‌وه بۆنی ناخۆشی لێ دروست بووه، و له‌رووی ده‌ره‌وه‌ش بهچینێ که‌ڕووی ره‌ش داپۆشراوه. هه‌ر ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ی بیرهێنامه‌وه که ده‌فه‌رموێ: “تعرض الفتن على القلوب کالحصیر عودا عودا. فأی قلب أشربها نکت فیه نکته سوداء. وأی قلب أنکرها نکت فیه نکته بیضا‌ء. حتى تصیر على قلبین، على أبیض مثل الصفا. فلا تضره فتنه ما دامت السماوات والأرض. والآخر أسود مربادا، کالکوز مجخیا لا یعرف معروفا ولا ینکر منکرا. إلا ما أشرب من هواه “(۷)
وه‌ک تاڵ تاڵی حه‌سیر فیتنه به‌ملاو لای دڵا راده‌خرێ، وه‌ک ته‌نراوی حه‌سیر له‌سه‌ر دڵا ده تهنرێ، ههردڵێ به‌ته‌واوی ئه‌و فیتنه‌یه‌ی هه‌ڵمژی و تێکه‌ڵی بوو خالێکی ره‌شی تیا دروست ده‌کات، ههردلێکیش ئینکاری کرد و پێی ناخۆش بوو خالێکی سپی تیا دروست ده‌کات، تا دڵه‌کان ده‌بنه دوودڵ: یه‌کێکیان سپی پاڵفته که هیچ فیتنه‌یه‌ک زیانی پێ ناگه‌یه‌نێ تا زه‌وی وعاسمانهکان هه‌بن، ئه‌وی تریشیان ره‌شی قهلاخی وه‌ک گۆزه‌ی سه‌ر به‌ره‌وخواری لێ دێ و هیچ حه‌ق وخێرێکی پێوه به‌ند نابێ، وه‌ک چۆن گۆزه‌ی سه‌ر به‌ره‌وخوار ئاوی پێوه به‌ند نابێ.. به‌پێی هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی چاکه‌و خراپه دیاری ده‌کات. واته: ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واو هه‌وه‌سیا گونجا ئه‌وه چاکه باخراپیش بێت، ئه‌گه‌ر نه‌یش گونجا خراپه باچاکیش بێت.
ئێستا ده‌زانیت که پشگوێ خستنی پاکردنه‌وه‌ی دڵ له‌گوناح و تاوان، دڵ ده‌کاته ره‌شێکی قهلاخی؟!..
حسن پینجوینی